http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2018/11/26/feature-02

×
×
مافی مرۆڤ |

عێراق کۆمەکی دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکان دەکات کە بەر لافاو کەوتوون

خالید تائی

عێراقیە ئاوارەبووەکان ریزیانگرتووە بۆ وەرگرتنی سوتەمەنی بۆ خۆگەرمکردنەوە دوای ئەوەی بارانێکی زۆر هەینی (23 تشرینی دووەم) بووە هۆی لافاوێکی فراوان لە کەمپەکانی باکور. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان]

کۆتایی هەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق کاریدەکرد بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانێك کە بەهۆی لافاوەوە دروستبوو لە باکوری وڵات لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕی ئەمدواییانەدا.

نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتی تەندروستی یەکشەممە رایانگەیاند لانیکەم 21 كه‌س مردوون و 180 كه‌سی دیکەش برینداربوون و بە دەیان هەزار کەس بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاوارەبوون کە هەینی (23 تشرینی دووەم) دەستیپێکرد، ژن و منداڵ لەنێو مردواندا هەبوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەیف بەدر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت هەندێك خنکان، هەندێکیان لە رووداوی ئۆتۆمبیلدا مردن، کارەبا گرتنی یان لە ماڵەکانیاندا گیریانخوارد کاتێك رما بەسەریاندا.

نوسینگەی عێراقی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند بارانە بەخوڕەکە بە دەیان هەزار کەسی لە ماڵەکانیان بەدەرنا.

خۆبەخشان خواردن دەدەنە ئەو خەڵکانەی زیانیان بەرکەوتووە بە لافاو لە قەزای شەرگاتی سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: کۆلێژی شەرگات بۆ پەروەردەی بنەڕەتی]

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه‌ نزیکەی 10,000 کەس لە پارێزگای سەلاحەدین و 15,000 كه‌س لە نەینەوا پێویستیی دەستبەجێیان بە کۆمەك هه‌بوو، لەنێویاندا خێزانه‌كانی نێو کەمپی ئاوارەکان کە دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) دەستی بەسەر ناوچەکانیان گرت ئاوارەبوون.

لە قەزای شەرگاتی سەلاحەدین، بە هەزاران خانوو بەتەواوی پڕبوون له‌ ئاو، لەکاتێکدا له‌ شاری موسڵی نەینەوا زریانی سەخت دوو پردی سەرئاوی کرد بەژێرەوە لەسەر رووباری دیجلە، کە شارەکە دەکات بە دوو بەشەوە.

فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان

سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی هەینی رایگەیاند کە شانه‌یه‌كی قەیران پێکدەهێنێت لە هێزە ئەمنیەکان و بەرپرسانی ناوخۆ تا هەماهەنگی بکەن لەسەر رێکارێك.

یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی وەزارەت لە بەڕێوبەرێتی لقەکان، عەلی عەباس جەهانگیر وتی لەوکاتەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران فریاگوزاریی گەیاندۆتە هەزاران دانیشتووی کەمپی ئاوارەکان کە بەر لافاو کەوتوون.

بە دیارونای وت ئەمە بە هەماهەنگی سوپای عێراق و دەزگا حکومییەکانی دیکە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا.

جەهانگیر وتی ئەو بڕە تۆمارشکێنەی ئاو بووە هۆی نقومبوونی به‌شێكی نزیکەی 5,000 خێمە لە 13 کەمپ لە باشوری موسڵ.

وتی: "دەستبەجێ دوای دەستپێکی قەیرانەکە، هەموو رێکارێکی پیویستمان گرتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی. ئاوارەکان گوێزرانەوە، ئاوەکە لە کەمپەکان نەهێڵرا و زیانی خێمە و ژێرخانەکانیان چاککرانەوە."

وتیشی دواتر دانیشتوانی کەمپەکان توانیان بگەڕێنەوە و ئاماژەیکرد بەوەی خێزانەکان کۆمه‌کی خۆراك و فریاگوزاریان پێدرا، لەگەڵ -- بە هاریکاریی نەتەوە یەکگرتوەکان -- بەتانی و چه‌رچه‌ف و دۆشه‌ك و پێداویستیەکانی دیکە.

وتی ستافی وەزارەتی بازرگانی شمەکی کۆمەکیان دابەشکردووە و وەزارەتی نەوتیش سوتەمەنی گەرمکردنەوەی دابینکردووە و جەختیکردەوە لەوەی قەیرانەکە بەریپێگیراوە و دۆخەکە لە کەمپەکان ئاسایی بوونەتەوە.

رێکاری بەرگرتن بە کارەساتی سروشتی

جەهانگیر وتی ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەستیکرد بە گۆڕینی خێمە کۆنەکان کە توانای خۆگرتنیان نەبوو بۆ ئەو کەشوهەوایە و وتیشی: "هەوڵەکانمان لەمڕووەوە زیاتر دەکەین."

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هاوکات، تیمە ئەندازیارییە سەربازییەکان کاردەکەن بۆ بنیاتنانی تاسە بەدەوری کەمپەکاندا بۆ پاراستنیان لە کۆبوونەوەی ئاو لە داهاتوودا.

جەهانگیر وتی وەزارەت ماوەیەکە لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە و رێکخراو و تیمە خۆبەخشەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ سەدان گوندنشین لە دۆڵی شەرگات کە ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتوون و کێڵگەکانیان پڕئاو بوون.

وتیشی: "هێزەکانی سوپا نزیکەی 2,000 گوندنشینیان گواستەوە کە دەوریان بە ئاو گیرابوو بۆ ناوچەی سەلامەت و دواتر گواستیاننەوە بۆ کەمپێکی کۆن کە خواردن و کۆمەکی فریاگوزاریی دەستبەجێی تێدابوو."

هه‌روه‌ها وتی: "لەئێستادا رێکارێکی بەرفراوانی حکومەت هەیە بۆ نەهێشتنی ئاو لە گوندەکاندا بە رۆکردنیان بۆ نێو رووباری دیجلە و بەنداوی سەرسار و چاککردنەوەی زیانەکان تا خەڵکی بتوانن بەخێرایی بگەڕێنەوە ناوچەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

1 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha
| 2018-11-28

سوپاس بۆ هه‌وڵه‌ پڕبه‌رهه‌مه‌كانتان بۆ دابینكردنی كۆمه‌ك بۆ به‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی پێویستیانه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئاماژه‌ بێت به‌ شتێك، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌ به‌ به‌خشنده‌یی و باشێتی و دڵسۆزیتان. خودا سه‌رتانبخات.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌