هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

تەحریر شام دەستبەدەگرێت به‌سەر موڵکوماڵی مەسیحیەکانی ئیدلیبدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم وێنەیە کە 2014 گیراوە، دوو پیاوی به‌ته‌مه‌ن نیشاندەدات لەبەردەم کەنیسەیەكدان لە دەوروبەری ئیدلیب، کە ئاماژەی وێرانکاریی پێوەدیارە، پێشئەوەی رەمزە ئاینییەکانی لێبکرێتەوە و بکرێتە بازگەیەك بۆ تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: مەحمود حاجی کامل]

ئەم وێنەیە کە 2014 گیراوە، دوو پیاوی به‌ته‌مه‌ن نیشاندەدات لەبەردەم کەنیسەیەكدان لە دەوروبەری ئیدلیب، کە ئاماژەی وێرانکاریی پێوەدیارە، پێشئەوەی رەمزە ئاینییەکانی لێبکرێتەوە و بکرێتە بازگەیەك بۆ تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: مەحمود حاجی کامل]

تەحریر شام دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی دانیشتوانی پێشو و ئێستای مەسیحی لە پارێزگای ئیدلیب، چالاکوانێكی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێك لە ئیدلیب، مەحمود حاج کامل وتی هەموو ئەوانەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی موڵکی مەسیحیەکانیان هەیە، بەهۆی کاری پارێزەری یان رێککەوتنی زارەکییه‌وه‌، بانگەوازیان پێگەیشتووە تا بڕۆن بەرەو نوسینگەکانی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە.

کاملبە دیارونای وت رێنماییکراون کە موڵکەکان بدەن بەدەستەوە لە کاتێکی دیاریکراودا.

وتی: "چەند رۆژێك لەمەوبەر، تەحریر شام دەستیکرد بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کەسانەی کە دانیشتوو یاخود سەرپەرشتیکاری موڵکی مەسیحییەکانن بڕۆن بەرەو نوسینگەی موڵك و گەنجینەكه‌ی لە ماوەی سێ رۆژدا لەدوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشدارییەکە."

ئەندامانی تەحریر شام خۆپیشاندانێك بڵاوەپێدەکەن لە ئیدلیب کە دژی دەستبەسەراگرتنی موڵکی مەسیحیەکان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکانە. [خاوەنی وێنە: مەحمود حاج کامل]

ئەندامانی تەحریر شام خۆپیشاندانێك بڵاوەپێدەکەن لە ئیدلیب کە دژی دەستبەسەراگرتنی موڵکی مەسیحیەکان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکانە. [خاوەنی وێنە: مەحمود حاج کامل]

وتیشی رێنماییکراون تا خاوەندارێتی موڵکەکە بگوازنەوە بۆ تەحریر شام، کە دواتر مافی ئەوەی دەبێت بەکاریبهێنێت و سوودی لێببینێت.

هه‌روه‌ها وتی پێش ئاگادارییەکە، تەحریر شام هەندێك لە خانووی مەسیحیەکانی چۆڵکردووە و ئەندامان و ئەمیرەکانی خۆی تێدا نیشتەجێکردوون.

وتی جارناجارێك تەحریر شام رایدەگەیەنێت کە بەنیازە موڵکەکان بفرۆشێت یان بەکرێیان بدات، بەتایبەتی دوکان و زه‌وییه‌ کشتوکاڵییەکان.

مەسیحیەکان دەردەکرێن

کامل وتی زۆربەی مەسیحیەکان لە پارێزگای ئیدلیب هەڵاتوون لەم چەند ساڵەی دواییدا و هەندێكی کەمیش کە ماونەتەوە پەرشوبڵاوبوونەتەوە بەنێو چەند گەڕەکێکی شاری کۆنی ئیدلیب و چەند گوندێکی دەوروبەردا.

وتی ئه‌و مەسیحییانه‌ی لە پارێزگای ئیدلیب ماونەتەوە له‌ لە 1,000 كه‌س تێپه‌ڕناكات و وتیشی زۆربەی ئەوانەی بڕیاری مانەوەیان داوە پیرن.

کامل وتی ئەوانەی لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتن هاوڕێ یاخود دراوسێکانیان کردە سەرپەرشتیاری موڵکەکانیان، جا لەڕێی رێککەوتنی زارەکییەوە بووبێت یاخود ده‌سه‌ڵاتی پارێزەر.

بەڵام تەحریر شام چیتر دداننانێت بە دەسەڵاتی ئەو رێککەوتن و مۆڵەتپێدانانەدا.

کامل وتی: "هەنگاوەکە بۆتە هۆی سەرکۆنەکردنی فراوان لەنێو دانیشتوانی ئیدلیبدا، کە رەتیدەکەنەوە و وەك ئامرازێکی دەبینن بۆ دەرکردنی مەسیحیەکانی ناوچەکە بۆ هەتاهەتایە و وێناکردنیان وەك نەخوازراو."

وتیشی ئەمە گۆڕانکاریی دیموگرافی دەهێنێته‌ ئاراوه‌ له‌ ناوچەکە کە ئیدلیب لە مەسیحیەکان پاکدەکاتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ دانیشتوانی موسڵماندا پێکەوە ژیاون.

وتی به‌ڵگه‌ی ئەم پێکەوەژیانە ئه‌و راستییەیه‌ کە "ئەوانەی گرنگییان بە موڵکی مەسیحیەکان دەدا لە نائامادەیی خۆیاندا دراوسێ و دۆستە موسڵمانەکانیان بوون" و وتیشی هەندێك لەم سەرپەرشتیارە کاتییانە دڵسۆزانە پارەی کرێی دوکان و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان دەنارد بۆ خاوەنەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500