بیابانی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار پارێزراوە دژی هەڕەشەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (21 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان سەرکەوتنی مەزن بەدەستدەهێنن لەڕێی هەڵمەتە ئەمنیە بەردەوامەکانەوە لەنێو قوڵایی بیابانی خۆرئاوای ئەنباردا، بەدرێژایی هێڵی سنوری لەگەڵ سوریا."
وتی هێرشی چڕوپڕ و به کوالیتی باڵا بەشداربوون لە شکستهێنان بە پاشماوەکانی داعش، بە لێدان لە توانا لۆجستیەکانیان و بڕینی هێڵی دەستگەیشتن بە شمەکی پشتیوانی، چەك و چەکدار و رێگرتن لە دەستڕاگەیشتنیان بە هەر جۆرێك لە پشتگیری.
وتی: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانهكانمان و گشت چالاکیەکانی بەدواداچوونمان بهردهوام چاودێریی بیابانهكهی [خۆرائاوا] دهكهن." وتیشی ئێستا "پارێزراوە و سنورەکان داخراون".
رەسوڵ وتی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و سوپا و خێڵەکان بەردەوام هەڵمەتی ئەمنیی هاوبەش ئەنجامدەدەن دژی چەکدارەکان و وتیشی بەمدواییانە چەند شوێنێکیان رووخاندووە کە بڕی زۆر لە بۆمبی دەستکرد و تۆپ و موشەکیان تێدابووە.
وتی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی لەم شوێنانە دۆزراونەتەوە، کۆکراونەتەوە و تەقێنراونەتەوە لە شوێنێکی ئارام تا رێ لە ئەندامانی داعش بگیرێت لەوەی دووبارە دەستیان پێیان بگاتەوە.
هێزەکانی عێراق ئامانجیانە رێبگرن لە چەکداران لە بیابان هەڵبێن و شوێنی ئارام بدۆزنەوە لە چیاکان یان ناوچە بیابانیەکانی دیکە "بەتایبەتی لە خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین و لە بیابانی نەینەوا".
رەسوڵ وتی لە 10 تشرینی دووەم، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی ئاسمانیی کردەسەر زنجیرە چیای عەتشانەلە خۆرئاوای موسڵ و 14 ئەندامی داعشی کوشت کە خۆیان لە چوار شوێنی جیاواز شاردبووهوە.
وتی هێزەکانی عێراق لەمڕۆدا کاردەکەن "بە ویستێکی جێگیرهوه" بۆ پاککردنەوەی وڵات لە پاشماوەکانی داعش.
وتیشی: "هیچ بۆشاییەك ناهێڵینەوە تا دەستبکەنەوە بە چالاکیە تاوانکارییەکانیان و تواناکانیان بنیاتبنێنەوە."