هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئه‌مباره‌ کیمیاییەکەی داعش لەناودەبەن

خالید تائی

هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر چەند ده‌به‌یه‌ك لە نیتراتی ئامۆنیۆمدا کە دۆزراونەتەوە لە حەشارگەیەکی داعشدا لە سامەڕا سەرەتای تشرینی دووەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر چەند ده‌به‌یه‌ك لە نیتراتی ئامۆنیۆمدا کە دۆزراونەتەوە لە حەشارگەیەکی داعشدا لە سامەڕا سەرەتای تشرینی دووەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ماوەیەکە هێزەکانی عێراق کاردەکەن بۆ بنەبڕکردنی هەڕەشەی ماددەی کیمیایی جێهێڵراو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە لە ناوچە ئازادکراوەکان.

بەرپرسانی حکومەت بە دیارونایان وت پێش دەرکردنی گروپەکە، چەکدارانی داعش ماددەی کیمیاییان لە چەند جێگەیەکی نهێنی ئه‌مباركردبوو، مەبەستیان بوو بەکاریبهێنن لە دروستکردنی بۆمبی دەستکردا.

لەوکاتەوە هێزەکانی عێراق دەستیانگرتووە بەسەر چەند یڕێك لە ماددەی کیمیایی مەترسیداردا و له‌ناویانبردووه‌، لەنێویاندا نیتراتی ئامۆنیۆم.

لە 26 تشرینی یەکەم، هێزەکانی عێراق پێنج ده‌به‌ی 20 لیترییان دۆزییەوە کە پڕبوون لە نیتراتی ئامۆنیۆم لە پارێزگای ئەنبار.

دوو پسپۆڕ لە بەڕێوبەرێتی ئەندازیاریی سوپای عێراق چەند بۆمبێکی داعش پوچەڵدەکەنەوە کە ماددەی کیمیاییان تێدایە لە شاری بێجی له‌ پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دوو پسپۆڕ لە بەڕێوبەرێتی ئەندازیاریی سوپای عێراق چەند بۆمبێکی داعش پوچەڵدەکەنەوە کە ماددەی کیمیاییان تێدایە لە شاری بێجی له‌ پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لە 5 تشرینی دووەم، 25 جلیکانییان دۆزییه‌وه‌ كه‌ 25 لیتری تر لەو ماددەیه‌یان تێدابوو لە سامەڕا، کە تێکەڵکرابوون بە ماددەی گۆگرد كه‌ توانایه‌كی به‌هێزی تەقینەوەی هه‌یه‌.

ئەم ئه‌مباره‌، کە لەلایەن داعشەوە به‌جێهێڵرابوو، گەورەترین بوو لە ناوەندی نیسانەوە دۆزرابێتەوە، کاتێك پۆلیس دەستیگرت بەسەر 150 کیلۆ لە نیتراتی ئامۆنیۆم و نیو تەن لە ئەلەمنیۆمی پارچه‌ پارچه‌ لەنێو کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبدا لە خۆرئاوای موسڵ.

میراتێکی مەترسیدار

ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، شەلال ناجی عوبێد بە دیارونای وت داعش ژمارەیەکی بەرچاو لە چەك و بۆمبی به‌جێهێشت.

وتی: "بەڵام مەترسیداترین لەنێویاندا ماددە کیمیاییه‌كان بوون، کە بەکاریده‌هێنان بۆ دروستکردنی بۆمبی كوشنده‌. گروپەکە ئەو کەسانەی دادەمەزراند کە ئەزمونیان هەبوو لە مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ماددە ژەهراوییانە و بەکارهێنانیان بۆ دروستکردنی بۆمبی دەستکرد لەگەڵ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و پشتێنی بۆمبڕێژکراو."

وتیشی داعش پلانی دادەنا بۆ بەهێزکردنی توانای خۆی بۆ "ئەنجامدانی دڕندەترین و بەربەریترین هێرشەکان، تەنانەت گەر بە بەکارهێنانی ماددە قەدەغەکراوەکانیش بوایە".

عوبێد وتی لەكاتی دەرکردنی داعش لە شارە عێراقیەکانەوە، "هێزەکانی عێراق بێوچان کاریانکردووە بۆ لاوازکردنی تواناکانی گروپەکە و رێگرتن لە ئەندامانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بەو کیمیاییانە".

وتیشی: "هەوڵەکە ئەنجامی ئەرێنیی هەبووە، چونکە زۆرێك لەم ماددە ژەهراوییانە و بۆمبەکان لەئێستادا لەدەستی هێزەکانماندان." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هەرکات دۆزرانەوە، ئەم ماددانە دەستبەجێ لەناودەبرێن.

وتی ئەم حەشارگانە بەیارمەتی خەڵکی ناوچەکە دەدۆزرێنەوە، کە ئامادەن و دەخوازن هەر زانیارییەك بدەن کە ببێتە هۆی بنەبڕکردنی حەشارگە و پاشماوەکانی داعش.

گەڕان بەدوای شوێنە نهێنییەکاندا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، غانم حەمید بە دیارونای وت هێزە ئەمنیەکان "هەوڵی هەماهەنگیكراو دەدەن بۆ بەرگرتن بە کاریگەریی ژەهراویبوونی خه‌ڵكی مه‌دده‌نی به‌و مادده‌ کیمیاییانە".

وتی: "چەند چالاکیەك لەم ناوچەیە بوونەتە هۆی دۆزینەوەی شوێنی کارگە و شوێنکاری کۆن کە بەهێزترین بۆمبەکانیان تێدا دروستکراون. ره‌نگه‌ هێشتا هەندێکی تریش هه‌بن، بەڵام هێزەکانمان دوای ماوەیەك دەیاندۆزنەوە و تێکیاندەشکێنن."

عەبد سوڵتان جبوری بە دیارونای وت داعش چیتر توانای دروستکردنی بۆمبی دەستکردی نیە، "ئه‌مباری ماددە مەترسیداره‌كانی گروپەکە وا تەواودەبێت و چیتر توانای هونەریی نەماوە بۆ دروستکردنی بۆمبی کاریگەر."

وتیشی ئه‌و پاشماوانه‌ی داعش کە هەڵاتوون بۆ حەشارگەکانی بیابان كراونه‌ته‌ ئامان و "چەك و كه‌لوپه‌له‌كانیان خەریکە تەواودەبێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500