هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خێزانەکانی ئەنبار ئەندامە داعشەکانیان راده‌ستی کاربەدەستان ده‌كه‌ن

خالید تائی

سەرکردە ئەمنی و خێڵەکیەکان لە حوزەیران لە خۆرئاوای ئەنبار کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی شێوازەکانی شەڕکردن دژی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەرکردە ئەمنی و خێڵەکیەکان لە حوزەیران لە خۆرئاوای ئەنبار کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی شێوازەکانی شەڕکردن دژی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دانیشتوانی ئەنبار ئەو ئەندامانەی خێزانه‌كانیان کە تێوەگلابوون لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) راده‌ستی کاربەدەستانی ئەمنی ده‌كه‌ن لە پارێزگاکە، سەرکردەیەکی خێلەکی عێراقی سێشەممە (20 تشرینی دووەم) وتی.

فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی قەزای بەغدادی، شێخ قەتەری سەمەرمەد وتی هەندێك لە خێزانەکانی خۆرئاوای ئەنبار توانیویانە ئەو ئەندامانە رازیبکەن کە تێوەگلاون لەگەڵ داعش بەوەی خۆیان رادەستی کاربەدەستان بکەن.

بە دیارونای وت ئەم خێزانانە قەناعەتیان بە کەسەکانیان هێناوە کە بەردەوامیدان بە خۆشاردنەوە لە بیابان سوودی نیە، چونکە هێزە ئەمنیەکان ناوەستن لە شوێنپێ هەڵگرتنیان بۆ دۆزینەوەیان، دەستگیرکردن یان کوشتنیان ئەمڕۆ بێت یان سبەی.

وتی: "تاکە رێگەیەك بۆ رزگاربوونیان خۆبەدەستەوەدان و رێگەدانە بەوەی دادوەری رێچکەی خۆی وەربگرێت."

هێزەکانی سوپای عێراق دەگەڕێن بۆ شوێنی خۆشاردنەوەی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی دەوروبەری شاری قائیمی سه‌ر سنوری عێراق لە ئایار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی سوپای عێراق دەگەڕێن بۆ شوێنی خۆشاردنەوەی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی دەوروبەری شاری قائیمی سه‌ر سنوری عێراق لە ئایار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی لەم هەفتانەی رابردوودا، "زیاد لە 20 کەسی داواکراو وەڵامی داواکاریی دایکوباوکیان داوەتەوە و خۆبەخشانە خۆیان رادەستکردووە لەڕێگەی خێزانەکانیانەوە".

وتیشی لە زیندانی رەمادی دەستبەسەرن.

هه‌روه‌ها وتی هێزەکانی عێراق لە فەرماندەیی ئەنبار و جەزیرە چەندین جار بانگەوازیانکردووە بۆ پاشماوەکانی داعش کە خۆیان لە بیابان شاردۆتەوە، تا خۆیان بەدەستەوە بدەن.

سەمەرمەد وتی بڕیاری ئەوان بۆ خۆبەدەستەوەدانی خۆبەخشانە لەبەرچاو دەگیرێت کاتێك دادگایی دەکرێن.

ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ناونراوه‌ "ئۆپەراسیۆنی دوایین هۆشداری"کە 8 تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، شوێنپێهەڵگرتنی فراوانی پاشماوەکانی داعش لە خۆدەگرێت لەگەڵ بنکە نهێنیەکانیان لە بیابان.

سەمەرمەد وتی هەڵمەتەکە بەردانەوەی نامیلکە و پەیامی هۆشداری لەخۆدەگرێت و بژاردەیەك دەداتە پاشماوەکانی داعش لەنێوان خۆبەدەستەوەدان و مردندا.

بەهێزکردنی تەونی کۆمەڵایەتی

سەمەرمەد وتی خۆبەدەستەوەدانەکانی ئەمدواییانە "پەیوەندییان هه‌بوو بە هەوڵە ناوچەییەکانه‌وه‌ بۆ کۆتاییهێنان بە قۆناغی داعش و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی".

وتی: "پەیوەندی و کۆبوونەوەی ئاسایی هەیە لەنێوان سەرکردە ئەمنییەکان و سەرکردە خێڵەکییەکان و ریشسپیان و دانیشتوانی خۆرئاوای ئەنباردا."

هه‌روه‌ها وتی لەکاتی ئەم کۆبوونەوانەدا، کەسانی بەشدار تاوتوێی شێوازەکانی بەهێزکردنی هاریکاری ئەمنی و باشتربووی هاوبەش دەکەن لەمەڕ پاشماوەکانی داعش و شانە نوستووەکانیاندا.

وتیشی: "ئەم کۆبوونەوانە بونەتە هۆی نەهێشتنی گەلێك کێشە، بەرچاوترینیان کێشەی ئەو خێزانانەیە کە منداڵەکانیان بەشێك بوون لە داعش."

وتی: "خواستێك هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەیی ژنان و منداڵان و پیرەکانی ئەو خێزانانە و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان و په‌سه‌ندكردنه‌وه‌یان وەك هەر هاوڵاتیەك، کە بەرپرسیارێتی و ئەرکی هەیە لەگەڵ ماف."

سەمەرمەد وتی: "هەوڵی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا دەدەین لەگەڵ بنەبڕکردنی هەر سەرچاوەیەکی شەڕ کە دەکرێت هەڕەشە بێت بۆ تەونی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی بەهێز لەنێو خێڵەکیەکاندا."

ئاماژەی دا بەوەی لەکاتی فەرمانڕەواییدا، داعش هەوڵیدا رق و دوژمنکاری بڵاوبکاتەوە لەنێو خێڵەکاندا.

سەمەرمەد وتی سەرکردە خێڵەکیەکان، زانایانی ئاینی، ئەکادیمی و چالاکوانانی مەدەنی بەردەوامن لە رێکخستنی خول و سیمینارەکانی بەهێزکردنی ئاستی هۆشیاری لە خوێندنگە و مزگەوتەکاندا بۆ فێرکردنی خەڵك، بەتایبەتی لاوان، تا بیرۆکە توندڕەوەکان رەتبکەنەوە.

وتیشی ئەم خولانە هانی هاوڵاتیانی عێراقی دەدەن بۆ زیادکردنی پشتگیرییان بۆ هێزە ئەمنیەکان و بەشدارییکردن لە دامەزراندنەوەی ئاشتیی مەدەنیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500