هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

دوای داعش، نەینەوا پەرستگاکان نۆژەندەکاتەوە

عەلا حسێن لە بەغدا

رەعد کەچەچی، سەرۆکی دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان، بەشداریدەکات لە سەردانێكدا بۆ کەنیسە نۆژەنکراوەکانی دەشتی نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان]

رەعد کەچەچی، سەرۆکی دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان، بەشداریدەکات لە سەردانێكدا بۆ کەنیسە نۆژەنکراوەکانی دەشتی نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان]

پارێزگای نەینەوا، كه‌ لەکۆنەوە بە دڵی کۆمەڵگەی مەسیحی لە عێراق لەقەڵەمدراوە، ماوەیەکە کاردەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو کەنیسانەی بەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) تێکشکێنراونلەگەڵ شوێنی خواپه‌رستیی گروپە کەمینەکانی دیکە.

بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت ئەمە رەنگدانەوەی سووربوونی پارێزگایەکە له‌سه‌ر پابەندبوون بە فرەیی ئایینی و ئێتنیەوە، کە بەشێکی زگماکە لە شوناسەکەی.

بەرپرسی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، محەمەد ئیبراهیم وتی: "هەرچەندە کاری تێکدان و تێکشکاندن زیانی هەبووە بۆ هەموو شوێنەکانی خواپه‌رستی، جا هی موسڵمان بێت یان مەسیحی، هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوە لەئێستادا تەرکیزیان لەسەر کەنیسەکانە."

بە دیارونای وت: "تۆمارەکانی حکومەتی خۆجێی پشتڕاستیدەکەنەوە کە کردەکانی نۆژەنکردنەوە تائێستا روماڵی 40 بۆ 50 له‌سه‌دای ئەو کەنیسانەیان کردووە کە زیانیان بەرکەوتووە یان روخێنراون لەکاتی داگیرکاریی داعشدا."

ماوەیەکە پارێزگای نەینەوا کاردەکات بۆ بنیاتنانەوەی ئەو کەنیسانەی لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' تێکشکێنراون. [خاوەنی وێنە: دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان]

ماوەیەکە پارێزگای نەینەوا کاردەکات بۆ بنیاتنانەوەی ئەو کەنیسانەی لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' تێکشکێنراون. [خاوەنی وێنە: دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان]

وتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە دەکرا "لە ئاستێکی باڵاتردا بوونایە گەر پشتگیریی دارایی دەستەبەربکرایە و تواناکانی حکومەت پێشکەوتووتر بوونایە".

وتی بەڵام بودجەی نەینەوا "بەپێی پێویست نیە بۆ نۆژەنکردنەوەی چڕوپڕ، بەهۆی ئاستی بەرچاوی وێرانكاری لەنێو کەرتی خزمەتگوزاریدا".

وتیشی ساڵی رابردوو، تەرخانکردنی بودجە بۆ کەنیسەکانی موسڵ لەلایەن دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان بەگشتی 102 ملیۆن دیناری عێراقی بوو (85,000 دۆلار).

ئەم بودجەیە دابەشکرا بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەکانی خواپه‌رستی لە قەرەقوش و کرملیس، تەل ئەسقۆف، باتانیا، باقوقە، بەرتەلە، بەعشیقە و بەحزانی.

چالاکوان جەرجیس عەتوان بە دیارونای وت سەرەڕای هەوڵی جدی بۆ بنیاتنانەوەی کەنیسەکان و پەرۆشیی ئەوانەی چاودێریی ئەو هەوڵە دەکەن، سەختە هەموو کەنیسەکانی موسڵ لەخۆبگرێت.

وتی: "هەموو کەنیسەکان بەجۆرێك لە جۆرەکان زیانیان بەرکەوتووە لەوکاتەوەی داعش بە ئەنقەست بۆمبارانی کردن، تێکیدان یان تاڵانی کردن." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ گروپەکە دەستی بەسەر بینای هەندێك کەنیسەدا گرت بۆ بەکارهێنانیان وەك بنکەی خۆی.

عەتوان وتی گروپەکە هیچ کەنیسەیەکی بە سەلامەتی نەهێشتەوە، لەنێویاندا کەنیسەی رۆژی قیامەت لە موسڵ و کەنیسەکانی دەشتی نەینەوا.

وتی هەروەها کەنیسە مێژوییەکانیشیان تێکدا، لەنێویاندا ئەوانەی گەڕەکی عەرەبی موسڵ، "کە زۆربەیان مێژوویین، سەدان ساڵ تەمەنیانە و کەلەپور و کتێبی بایەخداریان تێدایە".

هاندانی مەسیحیەکان بۆ گەڕانەوە

عەتوان وتی: "نۆژەنکردنەوەی ئەم کەنیسانە دەبنە هاندەرێكی گرنگ بۆ گەڕانەوەی مەسیحیەکان بۆ پارێزگاکە."

وتی بنیاتنانەوەی کەنیسەکان هەستی وابه‌سته‌یی (ئینتیما) بۆ مەسیحیەکانی موسڵ دەگەڕێنێتەوە و "تەونی کۆمەڵایەتی بەهێزدەکات کە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی موسڵ، سەرەڕای چەند شەپۆلێكی کۆچی به‌زۆر کە داعش هەوڵیدا بیسەپێنێت".

وتیشی گەڕانەوەی مەسیحیەکان و گروپە کەمینەکانی دیکە بۆ ماڵه‌كانی خۆیان لە پارێزگاکە و شارەکە یارمەتی تاودان بە ئابوری ناوچەکەش دەدات.

سەرەڕای ئەوە، عەتوان ددانی نا بەوەدا کە نیگەرانی ئەمنی بەردەگرێت بە گەڕانەوەی مەسیحیەکان بۆ نەینەوا و داوای لە حکومەت کرد هانیانبدات بۆ گەڕانەوە بە "گرتنەبەری رێکاری توندی ئەمنی، بەتایبەتی لەو ناوچانەی لەڕووی ئێتنی و ئایینییەوە تێکەڵن".

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، داود جوندی بە دیاورنای وت حکومەتی خۆجێیی نەینەوا و هێزە ئەمنیەکان سوورن لەسەر کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی تا رێبدەن بە گەڕانەوەی مەسیحیەکان بۆ شارەکانیان.

وتی: "داعش و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکە هیچ کۆمەڵگەیەکیان نەپاراست، بەڵکو هەمووانیان کردە ئامانج و مزگەوت و مەزارگە و ئاسه‌واره‌كانیان تێکشکاند پێش کەنیسە و دێر و شوێنه‌كانی خواپه‌رستیی ئێزدییەکان."

جوندی دەستخۆشییكرد لە هەوڵەکانی دیوانی ئەوقافی ئایینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سائیبەکان بۆ پشتیوانیكردنی کۆمەڵگەی مەسیحی و تاوتوێکردنی نیگەرانیە ئەمنیەکانیان، لەگەڵ بنیاتنانەوەی کەنیسەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500