هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام شەڕی توندڕەوە بیانییەکان دەکات لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی بەناو "گروپی بیانییەکان" لە بازگەیەك جێگیربوون و دەگەڕێن بەدوای ئەندامانی تەحریر شامدا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی بەناو "گروپی بیانییەکان" لە بازگەیەك جێگیربوون و دەگەڕێن بەدوای ئەندامانی تەحریر شامدا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ماوەیەکە تەحریر شام تێوەده‌گلێت لە پێکدادانی توند لەگەڵ گروپێکی توندڕەوی چەکدارانی بیانی لە شارۆچکەی حارم لە دەوروبەری پارێزگای ئیدلیب، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

شەڕ لەنێوان دوو لایەنەکەدا ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و مەدەنیەکانی ناچارکردووە ناوچەکە بەجێبهێڵن، لەترسی ژیانی خۆیان گەر پێکدادانەکان فراوانتر ببن.

چالاکوانێكی ئیدلیب موسعەب عەساف بە دیارونای وت پێکدادانە بەردەوامەکان لەنێوان تەحریر شام و گروپێکی بچوکی توندڕەوی بیانییدا سەریانکێشاوە بۆ پشێوی لەنێو حارم و ناوچەکانی دەوروبەریدا.

وتی زۆربەی چەکدارە بیانییەکان هاوڵاتی فەرەنسان، هەندێکیان بە رەسەن ئەفریقی و ناسراون بەوەی یەکێك لە توندڕەوترین گروپەکانی باکوری سوریان، كه‌ ئایدۆلۆژیای قاعیدەیان لەخۆگرتووە و ژمارەیان لە 60 کەس تێناپه‌ڕێت.

شەقامێکی شارۆچکەی حارم له‌ پارێزگای ئیدلیب، کە ماوەیەکە شەڕی نێوان تەحریر شام و چەکدارە بیانیەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

شەقامێکی شارۆچکەی حارم له‌ پارێزگای ئیدلیب، کە ماوەیەکە شەڕی نێوان تەحریر شام و چەکدارە بیانیەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتی خۆیان بە "بیانییەکان" ناودەبەن و لەلایەن توندڕەوی فەرەنسی بە رەگەز سەنگالییه‌وه‌، عومەر ئۆمسێن، سەرکردایەتی دەکرێن، کە ناسراویشە بە عومەر دیابی.

ئەو گروپە بەمدواییانە دڵسۆزیی خۆی بۆ حوراس دین راگەیاندبەڵام ئەندامانی ئازادانە دەسوڕێنەوە و سەربەخۆن لە گروپەکانی دیکەی سەر بە حوراس دین.

حوراس دین پێشتر لەمساڵدا دامەزرێنرا لەلایەن ژمارەیەك لە توندڕەوانی سەربە تەحریر شامەوە کە جیابوونەوەی راگەیەنراوی هاوپەیمانێتیەکەیان رەتکردەوە لە قاعیدە چونکە ویستیان بەڵێنی دڵسۆزییان بۆ سەرکردەی قاعیدە ئەیمەن زەواهیری بەردەوامبێت.

دووبه‌ره‌كی ناوخۆ سه‌رهه‌ڵده‌دات

بەڵام "بیانییەکان" رەتیانکردۆتەوە ملکەچی فەرمانەکانی ئەمیرەکانی حوراس دین ببن، کە لە ئێستادا داوای هەماهەنگیی سەربازی دەکەن لەگەڵ تەحریر شام وەك بەشێك لە رێکەوتنێکی نوێ و ئاگربەست لەنێوان ئەو دوو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەدا.

بەگوێرەی ئەم رێکەوتنە، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) بەشێوەیەکی کاتی یەکڕیزە لەگەڵ حوراس دین، کە ئەویش کار لەگەڵ تەحریر شام دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك لە رژێمی سوریاوە.

عەساف وتی ئەمە بەشێكە لە پلانێکی فراوانتر، کە تێیدا تەحریر شام هەوڵی یەکخستنی گروپە توندڕەوەکان دەدات لە ناوچەکە لەژێر ئاڵای خۆیدا.

پشێوییه‌ هەنوکەییه‌كان چەند رۆژێك دوای ئەوە سه‌ریانهه‌ڵدا کە دەوریەیەکی تەحریر شام حەوت ئەندامی گروپی بیانییەکانی دەستگیرکرد، کە بووە هۆی ئەوەی هاوڕێکانیان لە چەندین ناوچە بازگە دابنێن.

عەساف وتی تەحریر شام وەڵامیدایەوە بە دەورگرتنی بنکە سەرەکیەکانی گروپەکە لە حارم، کە زۆرێك کوژران یان برینداربوون لە پێکدادانەکانی دواتردا.

وتی بەگوێرەی نوێترین راپۆرتەکان، تەحریر شام لانیکەم 13 چەکداری لە پێکدادانەکاندا لەدەستچووه‌ و پێنج ئەندامی گروپی بیانییەکانیش گیانیان لەدەستداوه‌.

ئاماژەیکرد بەوەی حوراس دین ئەندامانی بڵاوەپێنەکرد بۆ پشتگیریکردن لە گروپی بیانییەکان کاتێك لەژێر گەمارۆدا بوون و دەستێوەردانی سنووردارکرد بۆ هەوڵی ئەمیرەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی ئاشتیانە و راوەستاندنی شەڕی بەردەوام.

عەساف وتی هاوکات، دانیشتوانی حارم هەڵاتن لەترسی ئەوەی دۆخەکە زیاتر پەرەبسێنێت و شەڕه‌كه‌ بگاته‌ نێو شەقامەکانی شارۆچکەکە. ئاماژەشیکرد بەوەی دوو لایەنەکە ماوەیەکە بە تۆپ و موشەك لە یەك دەدەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500