هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

حکومەتی عێراق ئەمنییەت رادەستدەکات لە شارە رزگارکراوەکاندا

خالید تائی

ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراق تاوانبارێك دەستگیردەکات بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لە کازمیەی بەغدا، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت له‌ 26 ئایاری 2016. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئەنبار]

ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراق تاوانبارێك دەستگیردەکات بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لە کازمیەی بەغدا، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت له‌ 26 ئایاری 2016. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئەنبار]

شارەزایانی بواری ئەمنی لە عێراق پێشوازییان لە پلانی حکومەت کرد بۆئەوەی دۆسیەی ئەمنی لە شارە رزگارکراون لەده‌ست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و سوریا" (داعش) رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکات.

شارەزایانی ئەمنی بە دیارونایان وت رادەستکردنی ئەو ئەرکانە لە سوپاوە بۆ پۆلیس بە پێویست دەبینن بەهۆی ئەو رەوشە گشتییە ئارامەی لە دوای شه‌ڕی دژی داعشەوە بەرقەرارە.

وتیان بۆ ئەو هەنگاوەش زیادکردنی توانای دەزگاکانی وەزارەتەکە پێویستە، وەك دانانی راهێنان و پتەوکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکانیان.

چاوەڕوان دەکرێت ئەرکە ئەمنییەکان بەتەواوی بدرێنەدەست هێزەکانی پۆلیس لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، یەکەم قۆناغیش پێنج پارێزگا لەخۆدەگرێت، دیوانیە و واست و میسان و زیقار و موسەنا.

ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی سوات لە کاتی خۆپیشاندانێكدا دەبینرێن لە ئەنبار بۆ نیشاندانی تواناکانیان وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 1 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئەنبار]

ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی سوات لە کاتی خۆپیشاندانێكدا دەبینرێن لە ئەنبار بۆ نیشاندانی تواناکانیان وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 1 تشرینی یەکەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئەنبار]

شارەزای بواری ئەمنی کە پێشتر بەرپرس بووە لە وەزارەتی ناوخۆ، جاسم حەنون، بە دیارونای وت بڕیاری رادەستکردنەوەی ئەرکەکان بۆ پۆلیس "گرنگە".

وتی: "ئەمڕۆ رووبەڕووی چەندین بابەتی دیکە بووینتەوە لەسەر زەمین." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ مەترسییەکانی گروپە توندڕەوەکانی وەکو داعش کەمبوونەتەوە.

وتیشی: "ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە، کە وەدەستنەدەهات بەبێ توانای تەواوی هێزەکان کە بەبێ گوێدانە پێگەیان یەکیانگرت."

هه‌روه‌ها وتی: "سەرکەوتنەکە رەوشی ئاسایی گەڕاندۆتەوە و ئێستا ئەرکە ئەمنییەکان رێکدەخرێنەوە، چونکە ئەو رەوشەی وایکردبوو بەردەوام لە ئامادەباشیدا بین نەماوە."

هێزەکانی پۆلیس باش راهێنراون

حەنون وتی: "زۆر گرنگە لە قۆناغی ئێستادا ئەرکە ئەمنییەکان لە شارەکان بده‌ینه‌ وەزارەتی ناوخۆ بەبێ ئەوەی پێویست بە بوونی هێزە سەربازییەکان بکات لە گەڕەکەکاندا."

وتی: هێزەکانی پۆلیس باش راهێنراون و دەزگای پێشکەوتووی هەواڵگری پشتبەستوو بە تەکنەلۆژیای چاودێری مۆدێرن هەن بۆ دۆزینەوەی شانە تیرۆریستییەکان." وتیشی وەزارەتەکە بانکێکی زانیاریشی هەیە ده‌رباره‌ی ئەوانەی داواکراون لەسەر تاوانی تیرۆریزم.

وتەبێژی پێشووی وەزارەتەکە عەبدول کەریم خەڵەف بە دیارونای وت رادەستکردنی ئەمنییەتی شارە عێراقییەکان بە وەزارەتی ناوخۆ "هەنگاوێکی درووستە و دەستووریشە"، وتی ئەم هەنگاوەش "بەربەستی گەورەی" خۆی هەیە.

وتیشی: "هێزەکانی پۆلیس، بەتایبەتی پۆلیسی فیدراڵی، تواناکانی خۆیان باش پەرەپێداوە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە شەڕی داعش و ئەمڕۆ ئەرکەکانیان کاریگەرانە و پیشەییانە ئەنجامدەدەن."

وتی بەڵام "دەبێت زیاتر کاربکەین بۆ راهێنانی توانا مرۆییەکان، بەتایبەتی تیمەکانی سوات". ئاماژەشیکرد بەوەی 120 تیمی سوات لەوڵاتدا هەن.

جەختیکردەوە: "ئەو هێزانە دەبێت دەورەی بنیاتنانی تواناکانیان ببینن کە پێویستە بۆ ئەو ئاستەی بەرپرسیارێتی کە لە ئەستۆیاندایە، ئەوەش پێویستی بە راهێنانی سەخت هەیە لە ئاستێكی باڵادا."

وتیشی چەك و ئامێرە پێشکەوتووەکان پێوستە لەبەردەستی ئەو هێزانەدا بن بۆئەوەی کارە ئەمنییەکانیان بگەیەننە ئاستی پسپۆڕی و هیچ کەلێنێكی ئەمنی نەمێنێتەوە بۆ پێشێلکارییەکان.

سوپا دەتوانێت چاودێریی سنوور بکات

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم كه‌عود، بە دیارونای وت: "پشتگیری هەوڵەکانی پۆلیس دەکەین بۆئەوەی رۆڵی سەرەکی بگێڕن لە پاراستنی شارەکاندا."

وتی ئەوەش وادەکات ئیتر سوپا ئازادبێت بۆئەوەی سەرنجی لەسەر پاراستنی سنوورەکان و بیابانه‌كه‌ و ناوچە کراوەکان بێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەبڕوای ئەو رەوشی ئەمنیی وڵات باشتردەبێت دوای دابەشکردنەوەی ئەرکەکان.

وتیشی هێزەکانی فریاکەوتن و پۆلیسی فیدراڵی و یەکەکانی هەواڵگری لە شارەکانن و "کارەکانیان زۆر بەباشی رادەپەڕێنن".

هه‌روه‌ها وتی ئەمنییەتی شارەکان بەتەواوی لەئەستۆی ئەو هێزانەدایە و جەختیشیکردەوە كه‌ پێویستە ژمارەیان زیاتربێت و راهێنانی زیاتر ببینن و ئامێرەکانیان بۆ دابینبکرێن.

كه‌عود تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی چالاکییە هەواڵگرییەکان.

وتی: "زانیاری لە چەك پتەوترە و سوپاس بۆ هەوڵە هەواڵگرییەکان، هێزەکانمان توانیویانه‌ ئۆپەراسیۆنی بەرگرتن دژبە هێرشی پلانبۆکراو ئەنجامبدەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500