یەکەکانی سوپای عێراق و تۆپخانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ماوەیەکە لەو ئەندامانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) دەدەن کە نزیك بە سنووری عێراق لە سوریا گرددەبنەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراقی سێشەممە (13 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
هەنگاوەکە دوای ئەوە هات کە لەوبەری سنوورەوە، یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی زریانی جەزیرەیان راگەیاند، هەڵمەتێك بۆ دەرکردنی داعش لە شارۆچکەی هەجینلە دەوروبەری پارێزگای دێرەزوور.
لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا، داعش دەستیگرت بەسەر بازگە سنوورییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات‌دا، کە وایکرد عێراق کە 600 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سوریا هەیە، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە بکات‌و چاودێریی زیاتربکات بۆ رێگرتن لە دزەکردنی توندڕەوان.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت "تۆپخانەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فیرقەی 8ی سوپا، لەگەڵ تۆپخانەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستیانکردووە بە لێدانی چەند گروپێك لە ئەندامانی داعش" لە خاکی سوریادا نزیك بە سنووری عێراق.
وتی: "پێشتر هۆشداریمان داوەتە تیرۆریستان و لەڕێگەی پەیام و نامیلکەوە کە لەلایەن هێزی ئاسمانیمانەوە بڵاوکراونەتەوە ئاگادارمانکردونەتەوە لە ئاکامی نزیکبوونەوە لە سنوورەکانمان بە دوورییەك کە بە مەترسیداری دادەنێین."
ئەم هۆشدارییە گوێی پێنەدراوە، "هەربۆیە لێیاندەدەین و بەردەوامدەبین لە هێرشکردنە سەریان و رێگەنادەین نزیك بە ناوچەکانمان بونیان هەبێت".
خەفاجی وتی: "دەستمانپێکردووە و دووبارەیدەکەینەوە کە سنوورەکانمان هێڵی سوورن و هەرکات هەستبکەین بە مەترسی، ئەرکی خۆمان جێبەجێدەکەین و لە هەرکەسێك دەدەین کە هەوڵبدات سنوور ببەزێنێت بۆ لێدان لە ئاسایشی وڵاتەکەمان."
'سنوورەکانمان ئاسایشیان پارێزراوە'
خەفاجی وتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پلانێکی چڕوپڕی داناوە بۆ پاراستنی هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا و ناوچە بیابانیەکانی خۆرئاوای وڵاتەکەمان."
وتی: "دەتوانین خەڵکی خۆمان دڵنیابکەینەوە لەوەی سنوورەکانمان پارێزراون و پارێزراو دەمێننەوە و هەموو توانا و رێکارە خوازراوەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ پاراستنی."
وتیشی: "هەماهەنگیی کاریگەر هەیە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە رێگەی ئەوانیشەوە، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات." ئاماژەیکرد بەوەی کە هاریکارییش هەیە لەگەڵ حکومەتی سوریا لەڕێگەی ناوەندی ئاسایشی هاوبەشه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: "ئامانجی هەموو ئەم هەوڵانە بەتەواوی بنەبڕکردنی داعشە." وتیشی "بەئەنجامگەیشتن"ی سەربازی و کۆتایی به بوونی داعش چاوەڕوانکراوە.
خەفاجی وتی جوڵەکانی داعش چاودێری ده‌كرێن.
وتیشی: "دەیانویست کۆنترۆڵی هەموو سەرچاوە نەوتییەکان بکەن [لە ناوچە سنوورییه‌كه] بۆ دەستەبەسەرکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ خۆیان، لەگەڵ هێشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە."
وتی: "بەڵام راستیەکەی خۆیان لە ناوچەی مەرگدا دۆزییەوە و ئێستا دەوریانگیراوە."
هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له وڵاته‌كه‌ماندا ماوه. ئاگاداربن ئه‌ی قاره‌مانان!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربخات! ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه، ئێمه له ماڵه‌كانمان ده‌رده‌په‌ڕێندراین. ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه له‌و سه‌رمایه‌دان تا ئێمه بپارێزن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئێمه ئه‌ندامانی پۆلیسی سنوورین. ئێمه ئامانجمان پاراستنی خاكی پوختی عێراقه. ئه‌مه‌ش به هیمه‌تی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراقی قاره‌مان. خودایه ئێمه دۆعاده‌كه‌ین بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایش!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا سه‌رتانبخات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا سه‌رتانبخات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودایه سه‌ریانبخه دژی ئه‌ندامانی ده‌به‌نگی داعش! بێگومان خوێنی حه‌شدی [شه‌عبی] به‌زایه ناچێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودایه هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربخه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت