هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

نەتەوە یەکگرتوەکان: زیاد لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی پێشووی ژێردەستی داعش دۆزراونەتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

لەم وێنەیەدا کە 12 نیسانی 2015 گیراوە، ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراق جلی پارێزگاریی لەبەردایە و گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەپشکنێت کە پاشماوەی دەیان کەسی تێدایە، دەوترێت لە کەمپی سپایکەری تکریت لەلایەن داعشەوە کوژراون. داعش زیاد لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق جێهێشت کە زیاد لە 12,000 قوربانییان تێدابوو، دەکرێت بەڵگەی گرنگی تاوانی جەنگ بن، وەك نەتەوە یەکگرتوەکان لە 6 تشرینی دووەمی 2018 رایگەیاند. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

لەم وێنەیەدا کە 12 نیسانی 2015 گیراوە، ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراق جلی پارێزگاریی لەبەردایە و گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەپشکنێت کە پاشماوەی دەیان کەسی تێدایە، دەوترێت لە کەمپی سپایکەری تکریت لەلایەن داعشەوە کوژراون. داعش زیاد لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق جێهێشت کە زیاد لە 12,000 قوربانییان تێدابوو، دەکرێت بەڵگەی گرنگی تاوانی جەنگ بن، وەك نەتەوە یەکگرتوەکان لە 6 تشرینی دووەمی 2018 رایگەیاند. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

تائێستا لە عێراق زیاد لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە زیاد لە 12,000 قوربانییان تێدابووە و دەکرێت ببنە بەڵگەی گرنگی تاوانی جەنگ کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە ئەنجامدراوە، نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە (6 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامی) و نوسینگەكه‌ی بۆ مافی مرۆڤ، رایانگەیاند كه‌ سه‌رجه‌م 202 گۆڕی بەکۆمەڵیانتۆمارکردووە لە بەشەکانی خۆرئاوا و باکوری عێراق کە لەژێردەستی داعشدا بوون لەنێوان 2014 و 2017.

راپۆرتەکە هۆشدارییدا لەم چەند مانگەی داهاتوودا دەکرێت شوێنی زیاتر بدۆزرێنەوە و تکای لە بەرپرسانی عێراقی کرد کە بەباشی بیانپارێزن و هەڵیانبدەنەوە تا سەبوری بۆ خێزانی قوربانیەکان مسۆگه‌ربكات.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، یان کوبیش، وتی: "ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە راپۆرتەکەماندا بەبەڵگەکراون شایەتن لەسەر لەدەستچونێکی تۆقێنەرانەی ژیان و ئەشکەنجەی قوڵ و دڕندەیی راچڵه‌كێنه‌ر."

وتی: "بڕیاردان لەسەر چۆنێتی دۆخی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵك دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی پرسەی خێزانەکان و هەنگاوەکانیاندا بۆ پاراستنی مافەکانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی راستی و دادپەروەری."

لە 2014 داعش بەشێکی گەورەی عێراقی داگیرکرد، لەڕێگەیدا چەکدار و خەڵکی مەدەنی کوشت و جۆری دیکەی چەوساندنەوەی به‌كارهێنا بۆ دەستبەسەراگرتن و هێشتنەوەی خاکەکەی ژێردەستی لە باکور و خۆرئاوا.

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه‌ گۆڕە بەکۆمەڵەکان رەنگە "بابەتی لێکۆڵینەوەی پزیشکیی گرنگیان تێدابێت" کە دەکرێت یارمەتی دۆزینەوەی وردەکاریی پێشێلکارییەکان بده‌ن، لەگەڵ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیەکان.

لە مانگی ئابدا، لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگەلەسەر تاوانەکانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی، یان جینۆساید بۆ دادگاکانی عێراق تا بەکاریانبهێنن لە دادگاییکردنی چەکدارانی تۆمەتباركراوی داعشدا.

چاڵێکی بەدناو

لەو 202 گۆڕە بەکۆمەڵە کە لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوون، تەنیا 28 دانەیان هەڵدراونەتەوە و 1,258 جەستەیان لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە لێدەرهێنراوەته‌وه‌.

نزیکەی نیوەی هەموو گۆڕەکان لە پارێزگای نەینەوان، کە موسڵی پایتەختی پێشووی داعشی لێیە و لەوێ توندڕەوان كوشتاری بەکۆمەڵیان دژی کەمینەی ئێزدی ئەنجامدا.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ له‌ عێراق، زیاد لە 3,000 ئێزدیی نەینەوا هێشتا ونن، جگە لە 4,000 کەسی دیکە.

تەواوی گۆڕەکانی دیکە بەسەر ناوچە باکورییەکانی کەرکوك و سەلاحەدیندا دابەشبوون، یاخود ئەنبار لە خۆرئاوا.

هەندێك لەوانەی کە هێشتا هەڵنەدراونەتەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە پارێزراون، بەڵام ئەوانیدیکە لەبەردەم مەترسیدان بەهۆی شەڕەوە یان بەهۆی ئەوەی تەنراون بە ئامێری تەقەمەنی کە لەلایەن داعشەوە جێهێڵراون.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ده‌شێت گەورەترینیان چاڵی خەفسەی باشوری موسڵ بێت، کە دەکرێت نزیكه‌ی 4,000 کەسی لێ کوژرابێت.

داعش ته‌قه‌مه‌نیی لە خەفسە چاندبوو، کە ساڵی رابردوو رۆژنامەنوسێك و سێ ئەندامی هێزەکانی عێراقیان کوشت.

دوای گرتنی موسڵ، هێزەکانی حکومەتی عێراق بەردەوامبوون له‌ دەرکردنی داعش لە بنکەکانی دیکەی له‌ناو شاره‌كاندا و لەکۆتایی 2017 سەرکەوتنیان راگەیاند لە دژی گروپەکە.

'لێپرسینه‌وه‌یه‌كی تەواو'

بەڵام زۆر خێزانی عێراقی کەسەکانیان ونن و گومانی ئەوە دەکەن لەلایەن داعشەوە کوژرابن، یان نائومێدانە دەگەڕێن بۆ پاشماوەی خۆشەویستانیان کە دەزانن لەلایەن ئەو گروپەوە كوژراون.

راپۆرتەکە رایگەیاند "خێزانی قوربانیان دەبێت راپۆرت بدەنە پێنج کیانی دەوڵەت بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ زانینی چارەنوسی کەسە ونبووەکە،" داواشیکرد یەك کیان دروستبکرێت بۆ کارڕاییکردنی پرۆسەکە.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، میشێل باشلێت، وتی ئاشكراكردنی راستیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان "گرنگ دەبێت بۆ بەجێگەیاندنی لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌ تاوانه‌كانی داعش".

وتیشی: "تاوانە قێزەونەکانی داعش لە عێراق مانشێتەکانی جێهێشتووە، بەڵام كاریگه‌رییه‌ ده‌روونیه‌كانی بۆسه‌ر خێزانی قوربانییەکان بەردەوامە و هەزاران ژن و پیاو و منداڵ هێشتا نەدۆزراونەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

به‌داخه‌وه‌ تاوانكاران و دوژمانی مرۆڤایه‌تی چه‌ندان ناو و نازناوی جیاواز له‌ خۆیان ده‌نێن. هه‌ر ته‌نهاش سنووردار نین به‌ عێراق. هه‌میشه‌ به‌درێژایی مێژوو هه‌بوون و بۆ هه‌میشه‌ش هه‌ر ده‌بن. به‌ڵام له‌ عێراق، ده‌بێت تاوانه‌كانی رژێمی به‌عسمان له‌بیرنه‌چێت، به‌تایبه‌تی تاوانی ئه‌نفال.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا سه‌رتانبخات!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌