هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

پاسداران چەکدارەکانی لە شارۆچکەیەکی سنوریی سوریا جێگیردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەبینرێن لە شارۆچکەی سنوریی ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەبینرێن لە شارۆچکەی سنوریی ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سوودی بینیوە لە دوودڵیی ئاوارە سوریەکان لە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سەر سنور بۆ نیشتەجێکردنی چەکدارانی سەر بە خۆی لە ناوچەکە، چالاکوانێکی ئەو ناوچەیە وتی.

ئەم هەنگاوە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی لە شارۆچکەکە دروستدەکات، کە راستەوخۆ کەوتۆتە تەنیشت شاری قائیمی سەر سنوری عێراق، چونکە دەیان لایەنگری عێراقی و لوبنانیی پاسداران ئێستا لەو ناوچەیە نیشتەجێن.

چالاکوان جەمیل عەبد وتی کردنەوەی چەندین لقی جیهاد ئه‌لبینا لە ناوچەکەئاماژەیەکی روونە بەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە.

به‌گوێره‌ی چالاکوانان، جیهاد ئه‌لبینا رێکخراوێکە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە بەڕێوەدەبرێت بەپاڵپشتی دارایی راستەوخۆی ئێران و "هاتنەناوەوەی نەرم" دروستدەکات بۆ نێو کۆمەڵگەی سوری.

ئەلبوکەمال زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، کە رێگربووە لە گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکە بۆ نێو ماڵەکانیان. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

ئەلبوکەمال زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، کە رێگربووە لە گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکە بۆ نێو ماڵەکانیان. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

عەبد بە دیارونای وت: "پاسداران سوودی لە دوودڵیی ئاوارە سوریەکان بینیوە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە ئەلبوکەمال تا زیاد لە 70 خێزانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە نیشتەجێبکات."

وتی پاسداران کارئاسانیی کردووە بۆ نیشتەجێکردنەکە بە کردنەوەی چەند ناوەندێکی خزمەتگوزاری، لەنێویاندا بۆ ئەوانەی سەر بە جیهاد ئه‌لبینا، یانەکانی حوسەینیە و ناوەندەکانی رێنمایی ئایینین.

وتیشی بنكه‌ سەربازییەکان بە هه‌موو گەڕەکەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

عەبد وتی ئەو فراوانخوازییە هاوکاتە بە کشانەوەی مانگی رابردووی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە ناوچەکەبە سەرکردایەتی فیرقەی فاتمیون، کە میلیشیایەکی ئەفغانیە لە سوریا و لەژێر فەرماندەیی بەرپرسانی ئێراندایه‌.

وتی لە ئاکامی ئەم هەنگاوە، هەندێك بنكه‌ی سەربازی لە ناوچەکە بڵاوکراونەتەوە لەخزمەتی ئەو ماڵانەدا كه‌ خێزانەکانی تێدا نیشتەجێکراون.

خێزانە بیانیەکان دێنە ناوەوە

وتی زۆربەی ئەو خێزانانەی لە ئەلبوکەمال جێگیرکراون هی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی و بزوتنەوەی نوجەبای عێراقن، لەگەڵ هەندێك لە خێزانەكانی فەرماندە و ئەفسەره‌ ئەفغانی و ئێرانییه‌كانی فاتمیون.

عەبد وتی هۆکاری سەرەکیی ئه‌وه‌ی ئاوارەکان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئەوەیە كه‌ متمانەیان بەو بەڵێنانە نیە کە رژێمی سوریا داونی: ئەوەی کە رووبەڕووی هەڵکوتانەسەر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئەمنییه‌كانه‌وه‌ نابنەوە یان مەترسی دەستگیرکردنی هەڕەمەکییان لەسەرنابێت.

وتیشی: "کێشەی سەربازیی زۆره‌ملێیی لە سوپای رژێمی سوریادا و ئەرکی تەواوکردنی خزمەتی سەربازیی یەدەگیش نیگەرانییەکی دیکەی خێزانەکانە."

عەبد وتی: "ئەوان دەکرێت رووبەڕووی پێکدادان ببنەوە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر پاسدارانیش، چونکە بارگرژی زۆرە و مەیلی تائیفییان بەهێزە، کە دەکرێت ببێتە هۆی پێکدادان بە ئاکامی نەخوازراوەوە."

وتیشی هەندێك لە دانیشتوانی ئەلبوکەمال ماڵەکانیان فرۆشتووە بە نوسینگەکان، کە ئەوانیش فرۆشتویانە بە ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، بەجۆرێك وادەردەکەوێت پلانێکی مەبەستدار بێت بۆ نیشتەجێبوون به‌ ژماره‌ی زۆر له‌ شارەکەدا.

هه‌روه‌ها وتی شتێكی تریش كه‌ بۆته‌ به‌رگرێكی زیاتر له‌به‌رده‌م گەڕانەوەی دانیشتوانی ئاوارەبوودا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رژێمی سوریا نۆژەنکردنەوەی ئەو ماڵانەی قەدەغەکردووە کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە لە ئاکامی شەڕدا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500