هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

پشتگیری بۆ نەخۆشخانەیەکی سەرەکی له‌ ئیدلیب وەستێنرا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ستافی پزیشکیی پارێزگای ئیدلیبی سوریا رووبەڕووی نەمانی موچە دەبنەوە وەك ئاکامێکی هەڵپەساردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی. [خاوەنی وێنە: ئوسامە قەنبەر]

ستافی پزیشکیی پارێزگای ئیدلیبی سوریا رووبەڕووی نەمانی موچە دەبنەوە وەك ئاکامێکی هەڵپەساردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی. [خاوەنی وێنە: ئوسامە قەنبەر]

مەدەنیەکان لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا و ناوچەکانی دیەکش رووبەڕووی هەڕەشەی کەمبوونەوەی خزمەتگوزاری پزیشکی دەبنەوە بەهۆی هەڵپەساردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتییه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەیەکی سەرەکی.

نەخۆشخانەی باتنی له‌ ئیدلیب خزمەتگوزاری پێشکەشی دەیان هەزار لە دانیشتوانی ئیدلیب دەکات، لەگەڵ خه‌ڵكی قه‌راخ شاره‌كانی هاوسێی، وه‌ك حەلەب و حەما.

پەرستارێك لە ئیدلیب، ئوسامە قەنبەر، بە دیارونای وت دانیشتوان دەترسن بڕیاری رێکخراوی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی پشتگیریی بۆ نەخۆشخانەکە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتری خزمەتگوزاری پزیشکی لە ناوچەکە.

وتی ئەو نەخۆشخانەیەی ئیدلیب ناوەندێکی سەرەکیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکیی گشتگیر و توانایەکی هەیە کە نەخۆشخانە بچوکەکانی دیکە نیانە.

نەخۆشێك چاوەڕێی چارەسەر ده‌كات لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای ئیدلیب له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: ئوسامە قەنبەر]

نەخۆشێك چاوەڕێی چارەسەر ده‌كات لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای ئیدلیب له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: ئوسامە قەنبەر]

قەنبەر وتی زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئیدلیب مەترسی داخستنیان لەبەردەمە یان لانیکەم سنووردارکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشیدەکەن، چونکە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی وەستێنراوە لەبەر چەندین هۆکار.

وتی: "لەنێو ئەوانەدا كه‌ زیانیان بەرکەوتووە نەخۆشخانەی باتنییه‌، کە گەورەترین و بەتواناترین نەخۆشخانەیە، کە کەیسی کتوپڕ و هەستیار دەگوێزرێتەوە بۆ ئەوێ بەهۆی توانا مرۆیی و هونەرییەکانیەوە."

هەڵپەساردن ده‌ستیپێكردووه‌

قەنبەر وتی لەسەرەتای تشرینی دووەمەوە هەڵپەساردنی پاڵپشتی بۆ نەخۆشخانەی باتنی جێبەجێکرا.

وتیشی کارگێڕیی نەخۆشخانەکە هەوڵدەدات چارەسەرێك بدۆزێتەوە بۆ بەرگرتن له‌ داخستنی، چونکە ئەمە بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئیدلیب و حەما و حەلەب بێبەشدەکات لە چاودێریی تایبەتمەندی پزیشكی، لەنێویاندا کەمپەکانی ئاوارەیی.

وتی سەپاندنی کرێی پزیشکی بەسەر نەخۆشاندا، هه‌رچه‌نده‌ کەمیش بێت، قورس دەبێت بەهۆی ئەو دۆخە داراییە خراپەوە کە هاوڵاتیانی ئیدلیب رووبەڕووی دەبنەوە.

وتیشی: "زۆربەی ئەوانەی بۆ چارەسەر دێن کەسانی ئاوارەن کە بەزەحمەت دەتوانن بژێویی خۆیان دابینبکەن."

قەنبەر وتی هەڵپەساردنەکە راستەوخۆ کاریگەریی بۆسەر توانای نەخۆشخانەکە هەیە بۆ بەدەستهێنانی کاڵای پزیشکی، سوتەمەنی گازوایل بۆ مۆلیدەی کارەبایی و ئۆکسجین و کاریگەریی هەیە بۆ پارەی موچەی پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەکە.

وتی بڕیارەکە زۆر لە پزیشکان و ستافی پشتیوانی ناچاردەکات بڕۆن بۆ ناوچەکانی دیکە یان لەکار بوەستن بەهۆی هەڵپەساردنی موچەکانیانەوە.

قەنبەر وتی: "یەك تاکە هۆکار نیە بۆ هەڵپەساردنی پاڵپشتییەکە."

بەهۆی ئەوەی رێکەوتنی ئاگربەست جێبەجێکراوە، لەئێستادا رێکخراوە خێرخوازییەکان رەنگە تەرکیز بخەنەسەر ناوچەی دیکە، لەکاتێکدا دۆخی پشێوی لە پارێزگاکە ستافی پزیشكی دەخاتەبەر مەترسی رووداوی وەك رفاندن و بەبارمتەگرتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500