هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەڵمەتێکی توندی بۆردومانکردن پێگەکانی داعش تێکده‌شكێنێت لە چیاکانی مەکحول

خالید تائی

هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەچڕی جێگیرکراون لە دورگەی شەرگات بۆ گەڕان بەدوای حەشارگە و پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا لەم وێنەیەدا کە له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکرایەوە لە 2 تشرینی یەکەم. [خاوەندارێتی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەڵاحەدین]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەچڕی جێگیرکراون لە دورگەی شەرگات بۆ گەڕان بەدوای حەشارگە و پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)دا لەم وێنەیەدا کە له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکرایەوە لە 2 تشرینی یەکەم. [خاوەندارێتی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەڵاحەدین]

حەشارگە نهێنیەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ئاسمانەوە بەچڕی بۆردومانکران، بەرپرسێکی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین پێنجشەممە (1 2 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

قائیمقامی شەرگات، عەلی دەوده‌ح، بە دیارونای وت: "فڕۆکەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی ئاسمانیان بۆسەر چەند پێگەیەکی داعش ئەنجامدا، لەنێویاندا حەشارگە و تونێلی سروشتی لەقوڵایی زنجیرە چیای مەکحول (لە باکوری سەڵاحەدین)."

وتیشی: "ئەو بۆردومانە سەختە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ئەمنی و هێزە خێڵەکیەکان بوو."

دەوده‌ح وتی سەختیی ناوچەكه‌ رێگەی بە هێزە ئەمنیەکان نەدا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەنجامبدەن بۆ راوەدونانی ئەندامانی داعش کە لەوێدا خۆیان حەشارداوە و "هێرشە ئاسمانیەکانیش زیانێکی زۆریان بە پێگەکانیان گەیاند."

وتیشی: "زیانی گیانی داعش هێشتا نەزانراوە کە بۆردومانەکە هەموو حەشارگەکانی داخست" بەڵام "زانیاریەکانمان ئەوە دەردەخەن کە 20 بۆ 25 تیرۆریست لەوێدا خۆیان حەشاردابوو کە پێدەچێت هەموویان لە هێرشەکەدا کوژرابن و تەنانەت ئەوانەشی کە رزگاریان بووە نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە."

هەروەها وتی ئۆپەراسیۆنەکە یەکێك بوو لە "هێرشە هەرە سەرکەوتو و کاریگەرەکان" و ئاماژەشی دا بەوەی هیچ چالاکییەکی نامۆ لە چیاکان و ناوچەکانی دەوروبەری لە شەوی چوارشەممەوە نەبووە.

دەوده‌ح وتی: "تیرۆرستان شەوانە لەو کولانانه‌وه‌ له‌ شاخه‌كه‌دا دزه‌یانده‌كرد بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر هێڵە بەربەسته‌كان کە گوندەکانی باشوری شەرگات دەپارێزن (لەنێویاندا خەنوکە و ئەسدیرا)."

بۆردومانەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتێکی گەورە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین و هێزەکانی لیوای 51 حەشدی عەشایەرییه‌وه‌ بۆ کێوماڵکردنی دورگەی شەرگات لە پاشماوەکانی داعش.

دەوده‌ح وتی: "هێزە هاوبەشەکان، بەیارمەتی سوپای عێراق و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، تا ئەمڕۆ 10 تیرۆریستیان کوشتووە کە خۆیان لە خانوه‌كانی حەوانەوە و تونێلەکاندا حەشاردابوو."

وتیشی: "هێزە سەربازیەکان لەو ناوچانەدا لاشەی ئەندامانی داعش و کەلوپەله‌كانیان دۆزیەوە، وەك جلوبەرگ و شمه‌كی تریان."

هەروەها وتی: "ئەو هەوڵە بەردەوامە ئەمنییە سەقامگیریی لە شەرگات پته‌وتركرد." ئاماژەشیدا بەوەی 20 كه‌س له‌ پاشماوه‌كانی داعش لە قەزاکە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستگیرکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500