هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

3,000 ئه‌ندامانی خێڵەكانی ئەنبار راهێنانی شەڕ تەواودەکەن

خالید تائی

چەکدارانی خێڵەکانی ئەنبار تواناکانیان نیشاندەدەن کە لە راهێنانەکەدا فێریبوون وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لە 16 ئازار 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەوجی فوراتی سەروو]

چەکدارانی خێڵەکانی ئەنبار تواناکانیان نیشاندەدەن کە لە راهێنانەکەدا فێریبوون وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لە 16 ئازار 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەوجی فوراتی سەروو]

بەرپرسێك لە هێزە خێڵەکییەکان وتی 3,000 چەکداری خێڵەکان یەکشەممە (21 تشرینی یەکەم) خولێكی راهێنانیان تەواوکرد بۆ پتەوکردنی تواناکانیان لە شەڕدا لە بنکەی سەربازیی حەبانییە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار.

یەکێك لە فەرماندەکانی هێزە خێڵەکییەکان لە ناوچەی بەغدادی، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی، بە دیارونای وت دەرچووەکان -- کە زۆربەیان خەڵكی شارەکانی خۆرهەڵاتی ئەنبارن وەك رەمادی و فەلوجە و خالیدییە --- سەرکەوتووانە خوله‌کەیان تەواوکرد کە سێ مانگی خایاند.

وتی: "راهێنانی توندیان بینی بۆ دروستکردن و پتەوکردنی تواناکانیان لە شەڕدا."

وتیشی فێربوون چۆن بەتەواوی نیشانەبگرن بە چەکی سوك لەگەڵ بەکارهێنانی سیستمی موشەکهاوێژی زرنگ و لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی سەربازی و بەشداریکردن لە شەڕدا لە کەشی سەختدا و مامەڵەکردن لەگەڵ تەقەمەنیەکاندا.

هه‌روه‌ها وتی: "راهێنانەکە لەلایەن ئەفسەرانی شارەزای عێراقیی سەربە وەزارەتی بەرگری و شارەزایانی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجامدرا."

راهێنان لە عەین ئەسەد

عوبێدی وتی هەفتەی داهاتوو گروپێکی دیکەی چەکداره‌ خێڵه‌كییه‌كان -- زیاتر ئەوانەی خەڵكی ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبارن، وەك هیت و حەدیسە و عەنە و قائیم -- دەستدەکەن بە خوله‌كه‌ لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە نزیكە لە ناوچەی بەغدادی.

وتی خوله‌ نوێکەش سێ مانگ دەخایەنێت و لەلایەن راهێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەفسەرە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.

وتیشی چەکدارە خێڵەکییەکان تواناکانیان لە بوارەکانی "دۆزینەوە و کردنە ئامانجی دوژمن لە بیابانەکاندا بەدەستدەخەن لەگەڵ پاراستنی ناوچە سنوورییەکان و پتەوکردنی توانا جەستەیی و سەربازییەکانیان."

هه‌روه‌ها وتی: "خوله‌ نوێکە سووددەگەیەنێت بە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان بۆ رێکخستنی توانای هێزە خێڵەکییەکان و بەکارهێنانی زیاتریان لە قۆناغی داهاتوودا،" کە تێیدا ته‌ركیز ده‌خرێته‌سه‌ر پاکردنەوەی بیابانی رۆژئاوا لە پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکە.

رێخستنەوەی پەیکەری هێزە خێڵەکییەکان

عوبێدی وتی هەوڵه‌کان دەستیانپێکردووە بۆ رێخستنەوەی پەیکەری هێزە خێڵەکییەکان و گۆڕینی ناویان بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی لە ئەنبار.

وتی لەژێر ئەم رێخستنەوەیەدا، هێزەکە چەندین فەوج و یەکەی دیکە و هێزی بەرپەچدانەوەی خێرا لەخۆدەگرێت "بە دیسیپلین و ئەزموونی پێویسته‌وه‌".

وتیشی ئێستا هێزە خێڵەکییەکان "کاری گەورە ئەنجامدەدەن بۆ پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاکە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "هەموو هەفتەیەك" ئۆپەراسیۆنی گەڕان ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار.

عوبێدی وتی پشتیوانیی هێزەکانی عێراقیش ده‌كه‌ن لە پاراستنی سنوورەکانی خۆرئاوای وڵاتدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ پێویستە ریزەکانی هێزە خێڵەکییەکان فراوانبکرێن و چەکداری نوێ بهێنرێن، چونکە پارێزگاکە بیابانێکی فراوان و ناوچەیەکی درێژی سنووریی هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌بوایه‌ شاره‌كه‌یان بپاراستایه‌ و رێگایان له‌ بیانیان بگرتایه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هه‌نگاوێكی باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌