هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

منداڵێك لەنێو قوربانیانی تەقینەوەکەی ئیدلیبدایه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

مەدەنی و ئەندامانی تەحریر شام لە شوێنی تەقینەوەکەی 21 تشرینی یەکەم وەستاون لە ناوەندی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

مەدەنی و ئەندامانی تەحریر شام لە شوێنی تەقینەوەکەی 21 تشرینی یەکەم وەستاون لە ناوەندی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

پێنج کەس کوژران، لەنێویاندا کوڕێکی 8 ساڵان و 12ی دیکە برینداربوون رۆژی یەکشەممە (21 تشرینی یەکەم) کاتێك بۆمبێکی دەستکرد له‌ نزیك مزگەوتی رەزوە تەقیەوە لە ناوەندی شاری ئیدلیبدا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی خه‌ڵكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هەندێك لە بریندارەکان دۆخیان مەترسیدارە، بەجۆرێك هەندێك پارچە بەر سەریان کەوتووە.

ئیدلیبی وتی بۆمبە دەستکردەکە لەژێر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا چێنرابوو لە شەقامی قوسور، نزیك بە ناوەندێكی دابەشکردنی خۆراك.

وتیشی: "تەقینەوەکە رێك پێش کاتی دابەشکردنی خۆراكی کۆمەك لەلایەن رێکخراوێکی فریاگوزاریی خۆجێیەوە روویدا." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ "ژمارەی قوربانیان زۆر زیاتر دەبوو گەر تەقینەوەکە کەمێك دواتر روویبدایە".

یەکەمین ساتەکانی دوای تەقینەوەکەی ناوەندی شاری ئیدلیب لە 21 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

یەکەمین ساتەکانی دوای تەقینەوەکەی ناوەندی شاری ئیدلیب لە 21 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

وتی لەنێو کوژراوانی تەقینەوەکەدا دوو ئەندامی تەحریر شام هەن کە هاتبوون بۆ ئیدلیب لە ناوچەی قونەیترەوەوەك بەشێك لە رێککەوتنی چارەسەر لەگەڵ رژێمی سوریا.

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی شایەتحاڵان، تەقینەوەکە بووە هۆی دروستبوونی چاڵێك به‌ئه‌ندازی مەترونیوێك قوڵ و زیانی زۆری بە موڵوماڵکی گشتی و خانوەکانی ئەو دەوروبەرە گەیاند.

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ تەقینەوەکەی یەکشەممە دوایین بوو لە زنجیرەیەك تەقینەوە و تیرۆركردن لە ئیدلیب.

وتی لەنێویاندا پوچەڵکردنەوەی بۆمبێکی دەستکرد بوو لەلایەن تیمێکی تایبەتی بەرگریی شارستانییه‌وه‌ کە خرابووە بەردەم خوێندنگەی شەهید بەشیر حللی لە شاری جسر شوغور پێش ئەوەی بتەقێتەوە و ببێتە هۆی خستنەوەی قوربانی، لەنێویاندا خوێندکاران.

ئیدلیبی وتی، هاوکات، دانیشتوانی ناوچەکە تێبینی بڵاوەپێکردنێکی بەرفراوانی ئەندامانی تەحریر شامیان کردووە لەسەر هێڵێك لە سنووری باب هەوا لەگەڵ تورکیا كه‌ درێژدەبێتەوە تا شارۆچکەی مەعەرەت میسرین.

وتیشی هەروەها تێبینی بڵاوەپێکردنی ئەندامانی تەحریر شامیان کردووە لە بازگەکان، بەتایبەتی لە دەروازەی شارۆچکە و گوندەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500