هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هەڵمەتەکانی هاوپەیمانان تۆڕێكی دارایی داعش لە عێراق ده‌ستگیرده‌كه‌ن

خالید تائی

درواگۆڕه‌ره‌وه‌یه‌كی عێراقی مشتێك دراوی عێراقیی پێیه‌ لە ناوەڕاستی بەغدا وەك لەم وێنەیەی 16 تشرینی یەکەمی 2008 دەردەکەوێت. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

درواگۆڕه‌ره‌وه‌یه‌كی عێراقی مشتێك دراوی عێراقیی پێیه‌ لە ناوەڕاستی بەغدا وەك لەم وێنەیەی 16 تشرینی یەکەمی 2008 دەردەکەوێت. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتەبێژێکی هاوپەیمانان وتی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق هێزه‌ كوردیه‌كانی دژه‌ تیرۆریزم بەپشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەم هەفتەیە 10 ئەندامیان له‌ تۆڕی دارایی ئه‌لراوی ده‌ستگیركرد، کە گروپێکی هاوکاری دارایی داعشە.

دەستگیرکردنیان کە لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ رێگەی بۆ خۆشکرا، لەلایەن هێزە هەوادارەکانەوە ئەنجامدرا لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە بەغدا و هەولێر لەنێوان رۆژانی یەکشەممە (7 تشرینی یەکەم) بۆ سێشەممە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هاوپەیمانان، فەریق پۆڵ جەی لاکامێرا وتی: "دەستگیرکردنیان گورزی توندی داوە لەو هەوڵانەی داعش لە تەنگەتاویدا دەیدات بۆئەوەی بێتەوە گۆڕەپانەکە له‌ عێراق."

وتی: "ئەوانەی بەشدارن لە هاوکاریکردنی داعشدا بە هەر شێوەیەك، دەرئەنجامی خراپ چاوەڕێیانه‌. بەپشتیوانی به‌نرخی هاوپەیمانە کوردەکانمان لە عێراق، ئێمە سوورین لەسەر شکستی تەواوەتی داعش."

 هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌ كوردیه‌كان 10 ئه‌ندامی تۆڕی دارایی راویی سه‌ربه‌ داعشیان ده‌ستگیركرد له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ له‌نێوان 7 بۆ 9 تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدران. [خاوه‌نی وێنه‌: لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی دژه‌ تیرۆری كوردستان]

 هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌ كوردیه‌كان 10 ئه‌ندامی تۆڕی دارایی راویی سه‌ربه‌ داعشیان ده‌ستگیركرد له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ له‌نێوان 7 بۆ 9 تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدران. [خاوه‌نی وێنه‌: لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی دژه‌ تیرۆری كوردستان]

هه‌ڵكوتانه‌سه‌ره‌كان له‌ هەولێر و بەغدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە دیارونای وت هەڵمەتی یه‌كه‌میان، کە لە هەولێر بوو، لەلایەن بەڕێوبەرێتی دژە تیرۆریزمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدرا، بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای ئەوه‌ی دادگای عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵمەتەکە هەڵکرد.

سەرچاوەکە وتی هەشت ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکران و هێزە ئەمنیەکان تەلەفۆن و کۆمپیوتەر و پاسپۆرت و بەڵگەنامەی فەرمی و پارەشیان پێگرتن.

سەرچاوەکە وتی دوای ئەوەش هەڵمەتی دووەم لە بەغدا لەلایەن هێزە تایبەتەکانەوە بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و سەرکەوتووانە دوو ئەندامی دیکەی تۆڕەکەی دارایی داعشیان ده‌ستگیركرد.

شرۆڤەکاری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف بە دیارونای وت گرتنی تۆڕەکە ئەو "شادەمارە گه‌وره‌یه‌ی بڕی" کە پارە و هاوکاریی دەدایە داعش بۆئەوەی تاوانەکانی ئەنجامبدات.

وتی: "ئەم تۆڕە گروپێکی گەورە بوو کە هاوکاری دارایی گرنگی بۆ داعش دابینده‌كرد" و لەناوبردنیشی "شکستێکی مەزنە" بۆ گروپەکە.

وتیشی ئەم سەرکەوتنە دوای سەرکەوتنی دیکە دێت لە شەڕەکانی کردنە ئامانجی سەرچاوە داراییەکانی داعش و ئەو رێگا نایاساییانەی گروپەکە بەکاریهێناون بۆ مامەڵەکردن بە پارە.

هه‌روه‌ها وتی ئەو رێگایانەش "سپیکردنەوەی پارە لەخۆدەگرێت لەگەڵ حەواڵەکردنی دووسه‌ره‌ی پارە لەرێگای چەند بریکارێکەوە لەناوە و دەرەوەی وڵات هەروەها لە رێگای بازرگانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و کڕینی پشكه‌وه‌ لە بانك".

هاوئاهەنگی ئەمنی له‌نزیكه‌وه‌

هاوئاهەنگیی نزیکی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوکاریی پتەوی دانیشتووانە مەدەنییەکە بوونەتە هۆی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری سەرکردە باڵاکانی داعش و ئه‌و تۆڕ و شانانه‌ی سەرکردایەتییان ده‌كردن.

شارەزای بواری ئەمنی و بەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆ، عەبدولکەریم خەڵەف، بە دیارونای وت سیستمی ئەمنی ئەمڕۆ بە "رۆحیه‌تی یەك تیم" كارده‌كات لەگەڵ هاوئاهەنگیی گەورە لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا.

وتی دەزگاکان لە ئاستێکی باڵای پیشەییدا ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەن و هاوکاری یەکترن لەکاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە زۆر سەخت و نهێنییەکاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەوان لە رێگای هاوئاهەنگیی مەزنەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و دوای زانیارییە ئەمنییەکان دەکەون لە رێگای سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە و کاریان لەسەر دەکەن لەئاستێکی باڵای بەرپرسیارێتی و دیسپلیندا.

خەڵەف وتی ده‌سه‌ڵاته‌ دادوەرییەکانیش زۆر بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنانەدا و هیچ هەڵمەت و دەستگیرکردنێك بەبێ فەرمان و نوسراوی یاسایی لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی دادوەرییەوە ئەنجامنادرێت، كه‌ وتەی یەکەم و دوا وتە لای ئەوانە.

وتی هاونیشتمانیانی عێراقی سەرچاوەی سەرەکین بۆ هەوڵە ئەمنییەکان، وتیشی پەیوەندیی نزیکی نێوان خەڵك و هێزە ئەمنییەکان زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش.

خەڵەف وتی: "سەرکەوتنی پلان و چالاکییە ئەمنیەکان بەندە بەو خەڵکەوە کە دەیانەوێت ناوچەکانیان ئارامتر و گەشتر بن."

کردنە ئامانجی سەرکردایەتی داعش

خەڵەف وتی هاوئاهەنگی باڵا بووەتە هۆی سەرکەوتنی بەردەوام لە دۆزینەوە و شکست پێهێنانی سەرکردەکانی داعش لە هەر شوێنێك خۆیان حەشاردابێت.

لە 3 تشرینی یەکەمدا دەزگاکانی هەواڵگری توانییان دوو "تیرۆریستی ترسناك" دەستگیربکەن، كه‌ یه‌كێكیان ئەبو خەیل بوو، دوای ئەوەی لەگەڵ دوو لە هاوکارەکانیدا بە فێڵ خرانە کەمینێکەوە لە بیابانه‌كه‌ی باکوری رێگای 160 كیلۆ لە ئەنبار.

خەیل فەرماندەی سەربازیی داعش بوو لە باشوری روتبە و بەرپرس بوو لە دانانی تەقەمەنیەکان لەسەر رێگای خێرای ئەنبار.

لەناوبردنی تۆڕەکانی تیرۆریزم

شارەزای بواری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف وتی له‌ کانونی یەکەمی پاره‌وه‌، کاتێك سەرکەوتن بەسەر داعشدا راگەیەندرا، "سەدان سەرکردەی دیاری داعش و ئەندامەکانیان لەناوبراون تۆڕە نهێنییەکان و شانە نووستووەکانیشیان تێکدراون".

بە دیارونای وت: "ئەمە نیشانەیەکی روونی ئەو هاوئاهانگی و چالاکییە هاوبەشە ئەمنییانەی نێوان هەموو هێزەکانە کە بەرپرسن لە هێشتنەوەی ئەمنییەت و خزمەتگوزارییە هەواڵگرییەکان."

ناوبراو زۆر دیارتر باسی رۆڵی شانەی سقوری کرد، کە زۆر چالاکە لە دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعشدا و زۆر زانیاری هەواڵگری دابینکردووە کە بوونەتە هۆی هێرشی ئاسمانیی کاریگەر لە خاکی سوریادا.

ئەبو رەغیف ئاماژەی بۆ رۆلی دادگای عێراقیش کرد و وەك هاوکارێكی سەرەکی رەوتی رێگای چالاکییە ئەمنییەکان پێناسەیکرد.

وتی هیچ گرتن و هەڵمەت و گەڕانێكی ئەمنی بەبێ راوێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوەری ئەنجامنادرێت و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەو هەنگاوانە بەشێوه‌یه‌كی شێواو لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی سەپاندنی یاسادا بەڕێوەدەچن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500