ئاساییش |

2018-10-11

پاشماوەکانی داعش بەزەحمەت دەتوانن لە دیالە خۆیان بشارنەوە

Di icons tw 35 Di icons fb 35

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەگەڕێن لە شاری جەلەولا لە پارێزگای دیالە لە مانگی ئەیلولدا بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە]
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەگەڕێن لە شاری جەلەولا لە پارێزگای دیالە لە مانگی ئەیلولدا بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە]

پارێزگای دیالە چەندین ساڵ قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەوتۆتە نێوان چوار پارێزگاوە و جوگرافیایەکی سەختی هەیە کە پڕە لە باخ و بێستان و وەك حەشارگە بەکاریاندەهێنا.

بەرپرسان دەڵێن ئیدی پارێزگاکە پەناگەی چەکدارەکان نیە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە توندەکانی لەو شوێنە بەردەوامن، بەتایبەتی گردەکانی حەمرین و گوندەکانی ئەو ناوچانەی هاوسنوورن لەگەڵ پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین.

دەڵێن پاشاماوەکانی داعش تا دێت بۆیان زەحمەتترە حەشارگە بدۆزنەوە لە دیالە.


دوو چەکداری بەڕێوبەرێتی گشتی هەواڵگری سەربازی کەلوپەلی سەربازی داعش کۆدەکەنەوە کە لە چیای قیزلاقیز دۆزرابوونەوە لە کانوونی دووەمدا لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە]

دوو چەکداری بەڕێوبەرێتی گشتی هەواڵگری سەربازی کەلوپەلی سەربازی داعش کۆدەکەنەوە کە لە چیای قیزلاقیز دۆزرابوونەوە لە کانوونی دووەمدا لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە]

ئەندام پەرلەمانی دیالە عەبدولخالق عەزاوی وتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پاکردنەوە لە گردەکانی عەزیم و حەوزەی حەمرین لە ئەیلولدا دەرئەنجام پەناگەکانی داعشیان لەناوبرد لەگەڵ ئه‌و حەشارگانه‌ی چەك و تفاقیان تێدا هەڵگرتبوون.

وتی لە ناوەڕاستی ئەیلولدا، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق سێ توندڕەوەیان لە ناوچەی بوحەیرە لە حەمرین کوشت و 25 بەلەمیان سوتاند کە داعش بۆ گەڕان و هەڵهاتن بەکاریاندەهێنان.

وتی هێزە ئەمنییەکان 17 ئەیلول کەمینێکیان دانا بۆ ئۆتۆمۆبیلێلکی توندڕەوەکان نزیك لە خالێكی گومرگ لە ناوچەکە و حەوت چەکداری داعشیان کوشت.

وتیشی ئەو ئۆپەرایسۆنانە لەسەر بنچینه‌ی ئەو سەرەداوانە ئەنجامدەدرێن کە دانیشتووانە ناوخۆییەکە دابینیدەکەن، کە زۆر گرنگن بۆ هەر هەوڵێك هێزە عێراقییەکان ئەنجامیدەدەن، وتیشی زانیاری هەواڵگری هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ لاوازکردنی پاشماوەکانی داعش و لەباربردنی توانا و جمۆجۆڵەکانیان.

'یەك تیم'

عەزاوی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ گۆڕینی زۆربەی هێزەکانی دیالە بۆ "هێزی هێرشبەر" زۆر گرنگ بووە و کاریگەریەکانیشی لەسەر رەوشی ئەمنی خەریکە دەردەکەون.

وتی: "زۆر هێزمان هەیە لە یەکەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا و تیمەکانی سوات و هێزەکانی رووبەڕووبوونەوەی خێرا، کە ئۆپراسیۆنەکان لە ئاستێکی باڵادا ئەنجامدەدەن دژ بە دوژمن."

عەزاوی وتی: "هێزەکانمان جێگای خۆیان قایمکردووە و ناهێڵن تیرۆریستەکان شوێن پێی خۆیان بگرن لە هیچ شوێنێکی پارێزگاکەدا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "ئۆپەراسیۆنە [ئەمنییە] یەك لەدوای یەکەکانناوچە شاخاوییەکانی دیالەیان گۆڕیوه‌ بۆ ناوچەی نائارام و ناهاوکار بۆ پاشماوەکانی داعش."

وتەبێژی پۆلیسی دیالە، عه‌قید غالیب عەتیە وتی كه‌ هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامدەدەن بە "هاوئاهانگیەکی باڵا" لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و فیرقەی پێنجی سوپا و هێزەکانی حەشدی عەشائیری.

بە دیارونای وت: "بە رۆحیه‌تی یەك تیم کار دەکەین. کارەکان و بەرپرسیارێتییەکان دابەشدەکەین و ئۆپەراسیۆن لە دوای ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەین لە هەر شوێنێک تیرۆریستەکانی لێبن."

عەتیە وتی پۆلیسی دیالە ئەمساڵ "زیاتر لە 400 تیرۆریستی دەستگیر کردووە".

وتی: "دانیشتوانەکە پشکی شێریان لە شانازییەکان بەردەکەوێت چونکە هاوکارن لە دۆزینەوەی شانەکانی داعشدا و پێشنیاریان هەیە بۆ باشکردنی رەوشی ئەمنی."

لەدەستدانی ناوچە دوورەدەستەکان

عەتیە وتی چەکدارانی داعش "پەناگەیان لەدەستداوە لە پارێزگاکەدا، بوونیان بەهیچ شێوەیەك نەماوە لە شارەکاندا و راوەدوودەنرێن لە ناوچە دوورەدەستەکاندا".

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، سادق حوسێنی وتی: "گەشەکردنی کاری هەواڵگری و هاوکاری دانیشتوانەکە هاوکارن لە زیادکردنی فشارەکان بۆسەر پاشماوەکانی داعش و چەندین پلانی هێرشی تیرۆریستییان دژی خەڵكی بێتاوان پوچەڵکردۆتەوە."

بە دیارونای وت: "زۆر سەخت بووە بۆ تیرۆریستەکان حەشارگە و رەبییە بدۆزنەوە لە پارێزگاکەماندا یان بتوانن بێنە ناو شارەکانمان و هێرش ئەنجامبدەن."

وتی: "چەندین هێز هەیە لێرە و لەوێ راوەدووی تیرۆریستەکان دەنێن و تا دێت پەتی لەناوچوون لە ملیاندا تونددەکەن." جەختیشیکرەوە له‌وه‌ی هەوڵە ئەمنییەکان پێویستیان بە بەرپرسیارێتی هاوبەشە.

وتیشی: "هێزەکانی پارێزگاکەمان ئەمڕۆ بە کاریگەرییه‌كی مەزنەوە بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە گەورەکاندا تا ئەمنیەتی ناوچەکان و گوندەکان بپارێزن له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و رۆخی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha