هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی کەمپی روکبان خۆپیشاندانێکی نوێ دەستپێدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵان بەشدارییانكرد لە خۆپیشاندانێکی پێشتردا لە کەمپی روکبان و داوای رێگەدان بە هاتنەناوەوەی کۆمەکیان کرد بۆ کەمپەکە. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

منداڵان بەشدارییانكرد لە خۆپیشاندانێکی پێشتردا لە کەمپی روکبان و داوای رێگەدان بە هاتنەناوەوەی کۆمەکیان کرد بۆ کەمپەکە. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

ئاوارە سوریەکانی کەمپی روکبان، کە نشینگەیەکی نافەرمیە لەسەر سنووری ئەردەن، چوارشەممە (10 تشرینی یەکەم) دەستیانکرد بە خۆپیشاندانێکی نوێ و داوای هاتنەناوەوەی خۆراك و کاڵای تەندروستیان کرد بۆ کەمپەکە دوای وەستانێکی درێژخایەن.

کارمەندێكی فریاگوزاری لە روکبان، تاریق نوعەیمی، وتی دۆخی کەمپەکە گەیشتووە بە سەختییەك کە هەڕەشەیە بۆ ژیانبەجۆرێك زۆر منداڵ لەمدواییانەدا مردوون و دەکرێت هۆکارەکەی نەبوونی خۆراك و چاودێریی پزیشكی بێت.

بە دیارونای وت دۆخی کەمپی روکبان لە کۆنترۆڵ دەرچووە چونکە گەیشتنی کۆمەکی پزیشكی و خۆراك و کاڵای مرۆیی دیکە وەستێنراوه‌.

وتی بەدخۆراكی بەئاشکرا دیارە و نەبوونی چاودێریی پزیشكیش هێندەی تر دۆخەکەی سەختکردووە و ئاماژەیکرد بەوەی چەندین منداڵ لەم رۆژانەی دواییدا مردوون.

دیمەنێکی کەمپی روکبان، کە بەدەست کورتهێنانێکی سەختی خۆراك و کاڵای تەندروستیەوە دەناڵێنێت. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

دیمەنێکی کەمپی روکبان، کە بەدەست کورتهێنانێکی سەختی خۆراك و کاڵای تەندروستیەوە دەناڵێنێت. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

لەنێویاندا کوڕێك بەناوی موناف حەمود، كه‌ 14 مانگ بوو، لەگەڵ هودا روسلان کە کچێك بوو تەمەنی تەنیا چەند مانگێك بوو.

نوعەیمی وتی: "دوای راوێژی ناوخۆیی، دانیشتوانی کەمپی روکبان بڕیاریاندا خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ بکەن له‌ژێر ناونیشانی 'روکبان دوایین هەناسە دەدات' لە دەروازەی کەمپەکە تا داوای چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانە مرۆییە بکەن."

وتی ئەمە یەکەم خۆپیشاندان نیە کە لە کەمپەکەدا دەکرێت، بەڵام گەورەترینیان دەبێت و ئاماژەیکرد بەوەی چالاکوانە رۆژنامەوانیە ناوخۆیی و ناوچەییەکان سەرنجڕادەکێشن بۆ خۆپیشاندانەکە و بەشداربووانیش مەیلیان هەیە تا بە کراوەیی بیهێڵنەوە.

وتی دانیشتوانی کەمپەکە بەگشتی رژێمی سوریا به‌و کارەساتە تۆمەتباردەکەن و تۆمەت دەدەنە پاڵ هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانیان بەوەی "رێگە لەو کۆمەکە مرۆییانە دەگرن کە ئامانجیان روکبانە".

وتیشی: "کەسە دیارەکانی کەمپەکە هەموو شێوازێکیان تاقیکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا و پەیوەندییانكردووه‌ بە هەموو رێکخراوە مرۆییەکانەوە بەبێ ئەنجام چونکە دۆخی ئەمنی رێگرە لەوەی ئەو رێکخراوانە بگەنە کەمپەکە."

وتی هەروەها پەیوەندییانکردووە بە نوێنەرانی حکومەتی سوریاوە، کە بەڵێنیانداوە رێگە بە کۆمەکی پزیشكی و خۆراك بدەن بۆ گەیشتن بە کەمپەکە.

وتی بەڵام تا ئەمڕۆ، ئەم بەڵێنانە جێبەجێنەکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500