هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی سوەیدا داوای گەڕاندنەوەی رفێندراوان دەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خێزانی رفێندراوەکانی دانیشتوانی سوەیدا لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا خۆپیشاندان دەکەن و داوای گەڕانەوەی ئەندامانی خێزانەکانیان دەکەن. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

خێزانی رفێندراوەکانی دانیشتوانی سوەیدا لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا خۆپیشاندان دەکەن و داوای گەڕانەوەی ئەندامانی خێزانەکانیان دەکەن. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

ناکۆکیەکان لە شاری سوەیدای باشوری سوریا برەودەسەنن دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لە خۆپیشاندانێكدا کە لەلایەن خێزانەکانی 27 مەدەنیەوە ئەنجامدرا کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە رفێندراون.

مەدەنیەکان لە 25 تەمموزەوە بە بارمتە گیراون، کاتێك داعش زنجیرەیەك خۆکوژیی و تەقەكردن و چەقۆکێشیی ئەنجامدا کە زیاد لە 250 کەسیان کوشت لەو پارێزگایەی باشوور، زۆربەیان مەدەنی بوون.

دواتر دەرکەوت لەکاتی هێرشەکەدا ئەو گروپە توندڕەوە گروپێك لە ژنان و منداڵانی رفاندووە کە زۆربەیان دروز بوون.

لەکاتی رفاندنیانەوە، پیاوێكی گەنج لەنێو گروپەکەدا کوژراوە، ژنێکی پیر لە دۆخێکی نادیاردا مردووە و لە 2 تشرینی یەکەم گوللەیەك نرا بە سەری ژنێکی 25 ساڵانەوەکە بووە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئێستا.

دانیشتوانی سوەیدا لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا دەبینرێن، کە خۆپیشاندان لە دووشەممە (8 تشرینی یەکەم) راوەستا. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

دانیشتوانی سوەیدا لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا دەبینرێن، کە خۆپیشاندان لە دووشەممە (8 تشرینی یەکەم) راوەستا. [خاوەنی وێنە: نزار بوعەلی]

خێزانەکانیان لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا خۆپیشاندان دەکەن وەك هەوڵێك بۆ فشار خستنەسەر رژێمی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کارکردنی جددی بۆ گەڕانەوەی خۆشەویستانیان.

چالاکوانێكی ناوچەکە نزار بوعەلی بە دیارونای وت ماوەی شەش رۆژە خۆپیشاندان دەکەن بەڵام دووشەممە (8 تشرینی یەکەم) وەستێندرا بەهۆی ناکۆکی زۆرەوە.

وتی "کردە سەربازییەکانی کەنارەکانی پارێزگای سوەیدا ماوەیەکی درێژە بەردەوامە" و راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن داعش کۆمەڵێك داواکاریی نوێی هەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

دەوترێت لە [داواکارییەکاندا] ملیۆنێك دۆلار بەرامبەر هەر کچێكی رفێنراو و ئازادکردنی ژنانی داعشە لە زیندانەکانی رژێم.

خۆپیشاندان وەستێندراوە

بوعەلی وتی چەند خۆپیشاندانانێك لەبەردەم بینای کارگێڕیی پارێزگادا سازدران، کە گەورەترین بینای حکومییە لە سوەیدا.

وتی: "نیاز وابوو خۆپیشاندانێکی بەردەوام بێت، بەڵام وەستێندرا بەهۆی ناکۆکی بەربڵاوه‌وه‌ دوای ئەوەی چەکدارانی ناوچەکە لە بیناکەوە تەقەیانکرد."

وتی رووداوەکە کاتێك بوو کە ئەندامانی گروپێکی چەکدار لە ناوچەکە پەیوەندییان بەو خێزانانەوە کرد کە خۆپیشاندانیان دەکرد.

هەر کە گەیشتن، هەندێك لەو ئەندامانە تەقەیان دەستپێکرد و چوونە ناو بیناکەوە و هەندێك کاڵای نێویان شکاند وەك ناڕەزایی دژی بێموبالاتی بەرپرسانی حکومەت بەرامبەر خێزانی رفێندراوەکان.

بوعەلی وتی: "هەوڵیشیاندا سەرنجی زیاتر بۆ خۆپیشاندانەکە رابکێشن، کە نەبۆتە هۆی کۆکردنەوەی سەرنجی میدیا بەهۆی فەرمانی قەدەغەكردنی میدیاوه‌ لەلایەن رژێمی سوریاوە." ئاماژەیکرد بەوەی زۆرکەم لە بڵاوکراوە رۆژنامەوانیه‌كان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باسدەکرێت.

سوەیدا لە دۆخی ئامادەباشیی باڵادایە

بوعەلی وتی دوای رووداوی تەقەکردنەکە، هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بەوان خرانە دۆخی ئامادەباشیی باڵاوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە لەکاتێکدا گروپە چەکدارەکان ژمارەیەك رێگەیان بەست.

وتی: "بەهۆی ناکۆکییەکەوە، خێزانی رفێندراوان بڕیاریاندا خۆپیشاندان بوەستێنن و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێبکەنەوە، دوای ئەوەی لەلایەن کەسایەتیە ئاینیە دیارەکانی ناوچەکەوە بەڵێنی چارەسەری کێشەکەیان پێدرا لە داهاتوودا."

وتیشی هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دابینکردنی ئەو زیانەی بەر بینای کارگێڕیی پارێزگا کەوتووە.

بوعەلی ئاماژەیکرد بەوەی سووربوونی خێزانەکان بۆ ئازادبوونی خۆشەویستانیان بەشێکی لەوەوەیە کە وەرزی زستان دەستپێدەکات، کە گەڕان بەدوای رفێندراواندا لە ناوچە سه‌خته‌ چیاییه‌كاندا ئاڵۆزدەکات کە چەکدارانی داعش خۆیان تێدا حەشاردەدەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500