هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

دانیشتووانی رەقە یادی یەك ساڵەی رزگاربوون دەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەنجومەنی مەدەنی رەقە خۆڵ و خاشاکی لە شەقامەکانی رەقە لابردووە و ژمارەیەکی زۆریان قیرتاو دەکرێن. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەنجومەنی مەدەنی رەقە خۆڵ و خاشاکی لە شەقامەکانی رەقە لابردووە و ژمارەیەکی زۆریان قیرتاو دەکرێن. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شاری رەقە لە سوریا ئامادەکاریدەکات تا کۆتایی ئەم مانگە یادی یەك ساڵەی رزگاربوونی بکاتەوە لە چنگی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌وه‌ پشتیوانی دەکرێت، رایانگەیاند کە تەواوی شارەکەیان لە باکوری وڵات کۆنترۆڵ کرد لە 17 تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دوای ئەوەی دوا حەشارگەی داعشیان لە پایتەختە نافەرمییەکەی گروپەکەی لەناوبرد.

دانیشتوانی شارەکە بە دیارونایان وت لەو کاتەوە ئەنجومەنی مەدەنی رەققە -- ئیدارەیەکی ئۆتۆنۆمی کورد و عەرەب -- کاریانکردووە بۆئەوەی ئەمنییەت بەرقەراربێت و خزمەتگوزاری گشتی دابینبکرێت.

بەدرێژایی ساڵی رابردوو، ئاو و کارەبا دابینکراون و رێگاکان کراونەتەوە و خۆڵ و خاشاك و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شه‌ڕه‌كه‌ش لە شەقامەکانی شارەکە لابراون.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو شارەکە لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکرا، رەقە چاکردنەوەی دەزگا وەرزشییه‌كانی بەخۆوە بینیوە وەكو ئه‌م یه‌كه‌. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو شارەکە لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکرا، رەقە چاکردنەوەی دەزگا وەرزشییه‌كانی بەخۆوە بینیوە وەكو ئه‌م یه‌كه‌. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

پیاوێكی سوری دیوارێك دروستدەکات لەدەرەوەی بینایەکی تێکدراو لە شاری رەقە له‌ 11 کانوونی دووەم. دانیشتوانی شارەکە 300،000 کەس بوون بەڵام شارەکە چۆڵ بوو ئەو کاتەی داعش دەرکرا له‌ تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو. [دەلیل سولەیمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێكی سوری دیوارێك دروستدەکات لەدەرەوەی بینایەکی تێکدراو لە شاری رەقە له‌ 11 کانوونی دووەم. دانیشتوانی شارەکە 300،000 کەس بوون بەڵام شارەکە چۆڵ بوو ئەو کاتەی داعش دەرکرا له‌ تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو. [دەلیل سولەیمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم هەوڵانە بێئەنجام دەبوون گەر هەوڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نەبوایە، کە کاریانکردووە بۆئەوەی ئەمنییەتی ناو شارەکە بپارێزن بەهاوکاری بەردەوامی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دانیشتوانی شارەکە بە دیارونایان وت.

"ئەوەی بەدەستهاتووە لە شارەکەدا لەماوەی ساڵێك دوای رزگاربوونیدا، دەسکەوتی مەزنن، گەر ئاستی ئەو خاپووربوونە لەبارچاو بگیرێت کە لە شارەکە روویدا،" دانیشتویه‌كی رەقە، مەحمود ئەمین وتی.

سەرباری پاکردنەوەی خۆڵ و خاشاك و مینەکان کە بە سه‌رانسه‌ری شارەکەدا بڵاوبووبوونه‌وه‌، تەرمەکانیش دەبوو بگوێزرێنەوە و لە زۆربەی گەڕەکەکان لاببرێن.

وتی: "خزمەتگوزاری سەرەتایی، کە هیچ بوونێكیان نەبوو لە شارەکەدا، ئێستا دانراون و بەردەوام بەباشی کاردەکەن."

وتی ئەوەش هانی ئاوارەکانی داوە بگەڕێنەوە بۆ شارەکە و گوندەکانی دەورووبەری، کە دوکان و بازاڕه‌كان تیایاندا کراوەن.

ئەمین وتی: "کردنەوەی قوتابخانەکان و وەرگرتنی خوێندکاران نیشانەیەکی دڵنیادەرە کە ژیان گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەمە نیشانەی ئەوەیە دانیشتوانەکە دڵنیان شارەکەیان پارێزراوە بۆ منداڵەکانیان.

وتیشی سەری سووڕماوە لە ریتمی خێرای بوژانەوەی شارەکە و دڵخۆشی خۆشی دەربڕی له‌وه‌ی ئیدارەکە کاردەکات بۆ دابینکردنی جێگاكانی كاتبه‌سه‌ربردن وه‌ك گۆڕەپانەکانی وەرزش و ناوه‌ندێكی لاوان.

'پێشکەوتنێكی مەزن'

ئەندامێكی لیژنەی بنیاتنانەوە لە ئەنجومەنی مەدەنی رەقە، خالید مستەفا، وتی هەوڵەکان بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاك پێشکەوتنی مەزنیان به‌خۆوه‌بینیوە و شەقامە سەرەکییەکان خەریکە بەتەواوەتی پاكدەبنەوە.

بە دیارونای وت: "کارەکان بەردەوامن بۆ پاکردنەوەی گەڕەکەکانی ناوخۆی شارەکە بۆئەوەی هەموو شەقامەکان بکرێنەوە."

ناوبراو وتی ئەرکەکان گران بوون بەهۆی ئاستی خاپووربوونەوە و بوونی مینەکانی داعش کە پێویستیان بە تیمی تایبەت هەبوو لاببرێن، لەگەڵگۆڕە بەکۆمەڵەکان، ئەوانەش هەوڵەکانی چاکردنەوەیان دواخست.

وتی: "سەرباری ئەو بەربەستانەش، ئەنجامەکان زۆر باشن، چونکە زۆربەی شەقامەکان کراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریشیان قیرتاوکراون،" شۆستەکانیش چاکراونەتەوە و پاکراونەتەوە و بۆیه‌کراون.

وتیشی زۆربەی شەقامەکان بەو گلۆپانە رووناكکراونەتەوە کە بە وزەی خۆر کاردەکەن و ئاویش بۆ هەموو بەشەکانی رەقە چووە دوایئەوەی کارەکانی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان کۆتاییان هات.

هه‌روه‌ها وتی هەوڵەکان ئێستا بۆ ئەوەن فشاری ئاو زیاتربکرێت بۆئەوەی بگاتە هەموو دانیشتوانەکە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەندێك لەو کەسانەی لە قاتی دووەمی خانووه‌كاندا ده‌ژین گلەییان کردووە کە ئاویان پێناگات یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بە ماڵەکانیان گەیشتووە.

دانیشتوانەکە بۆ کارەباش پەنادەبەنە بەر مۆلیدە ئەهلییەکان بەهۆی کێشەکانی دابینکردنی کارەبا لە محاویلە سەرەکییەکەوە.

وتی ئیدارەکە هاوکارن لەڕێی دابینکردنی کارەباوه‌ بە نرخێکی هه‌رزان له‌ڕێی پێدانی بەنزینه‌وه‌ بە خاوەن مۆلیدەکان بە پارەیەکی کەم، هەروەها غازی ماڵانیان بە نرخێکی کەم دابینکردووە.

جوتیارێکی رەقە، جەمال بەکر، بە دیارونای وت بوژانەوەی کشتوکاڵ ئەولەویەتە، چونکە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمەکەیە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "بۆریەکانی ئاو و دێراوەکانیش چاکراونەتەوە".

وتیشی جوتیاران پشتگیرییان کراوە له‌ڕێی دابینکردنی دەرمانی مێرووه‌وه‌، کە هەندێکیان بێبەرامبەر یان بە نرخێکی زۆر کەم دابینکراون.

هاوکاری مەدەنی

خۆبەخشێك لە ئاسایشی ناوخۆ و دانیشتووی رەقە، رامێز حسێن، وتی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامە لە دابینکردنی ئەمنییەتی ناوخۆ و سەرپەرشتیکردنی هاوتوچۆ لە رەقە و دەورووبەری.

بە دیارونای وت: "دانیشتوانی شارەکە زۆر بەباشی هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن چونکە باش ئاگادارن لە سروشتی ئەرکەکانی سەرشانی ئەو هێزانە."

حسێن وتی ئەمنییەت دەتوانرێت تەنیا لەڕێی هاوکاری نزیکی نێوان هێزە ئەمنییەکان و مەدەنیەکانەوە بەرقەراربێت.

وتی ئاسایشی ناوخۆ بازگەیان داناوە لەناو شارەکەدا و دەورییەی بەردەوامیان هەیە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش سەرپەرشتی ئەمنییەتی دەرەوەی شارەکە و چواردەوری دەکەن بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی توندڕەوەکان.

وتیشی: "ئاسایشی ناوخۆ بەردەوام هاوکاری هێزەکانی سوریای دیمورات دەکات و بەشدارە لە هەر رووداوێکی ئەمنیی لەناکاودا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500