هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

10 چەکداری داعش لە هەڵمەتێکدا لە موسڵ دەسگیرکران

خالید تائی

چەکدارانی هێزە ئەمنیەکان ماڵێك دەپشکنن لە موسڵ لەکاتی هەڵمەتێکدا بۆ دۆزینەوەی شانەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

چەکدارانی هێزە ئەمنیەکان ماڵێك دەپشکنن لە موسڵ لەکاتی هەڵمەتێکدا بۆ دۆزینەوەی شانەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

پۆلیسی نەینەوا پێنجشەممە (27 ئەیلول) رایگەیاند هێزە ئەمنییەکان "10 چەکداری مەترسیداریان" لە پارێزگای نەینەوا گرتووە کە سەربە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوون و لە هەڵمەتێکی ئەمنیدا لە شاری موسڵ ده‌ستگیركران.

سەرۆکی راگەیاندنی پۆلیسی نەینەوا مازن ئەحمەدی وتی: "هێزەکانی پۆلیس لە سێ رۆژی رابردوودا چەندین هەڵمەتی فراوانیان ئەنجامداوە بۆ گەڕان بۆ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە موسڵ خۆیان حەشارداوە، ئەمەش بە پشتبه‌ستن به‌و ئاگادارییانه‌ی لە هاوڵاتیانەوە دراون لەگەڵ زانیارییە هەواڵگرییەکان."

ئەحمەدی بە دیارونای وت: "فەوجی 12ی هێزەکانی فریاکەوتنی پۆلیسی نەینەوا (24 ئەیلول) هه‌شت ئه‌ندامی داعشی داواکراویان دەستگیرکرد لە گەڕەکەکانی قادسییە و زەهرا لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

وتی: "گیراوەکان تیرۆریستی مەترسیدارن، تێیاندا هه‌یه‌ سەربە دیوانی جوند بووە (دیوانی سەربازانی داعش) لەگەڵ دەزگای ئەمنی و حیسبە (پۆلیسی ئایینی)، کە سەرەکیترین و گرنگترین دەزگاکانی پەیکەری رێکخستنی داعش بوون."

ئەحمەدی وتی بەتالیۆنی 3 ی پۆلیسی نەینەوا چوارشەممە چەکدارێکی داعشی دەسگیرکرد کە پێشتر لە بادوش لە زینداندا بوو تا داعش ئازادیکرد دوای ئەوەی موسڵیان گرت لە 2014.

بەندکراوەکە کاری بۆ "دیوانی ئەمنی" داعش کردووه‌ و لەکاتی گرتنیشیدا وێنە و ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی پێبووە.

ئەحمەدی وتی: "دەستی هەبووە لە کوشتی هاونیشتمانییەكدا لە گەیارە، بەگوێره‌ی شایەتیی هاونیشتمانییەکی دیکە."

وتیشی هێزە هەواڵگری و ئەمنییەکان "گومانلێکراوێکی دیکەیان ده‌ستگیركردووه‌ کە فەرمانی دەسگیرکردنی هەبووە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی".

وتی دەسگیرکراوەکە نوسینگه‌ی حەواڵەکردنی پارەی هەیە لە موسڵ و"پارەشی بۆ دەرەوەی وڵات ناردووە بەپێچەوانەی یاسا و رێساکانەوە".

هاوکاریەکان 'کلیلی' پتەوکردنی ئاسایشن

ئەحمەدی وتی: "هەڵمەتەکان بۆ دۆزینەوەی ئەندامە داواکراوەکانی داعش بە هاوئاهەنگی نێوان ئێمە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دیکە ئەنجامدەدرێن."

وتیشی: "هەموو خەڵك لە هەوڵ و کۆششی بێوچاندان بۆ ئەوەی پاشماوەکانی داعش و شانە نوستووەکان بدۆزرێنەوە لە موسڵ و لە سەرانسەری نەینەوا."

وتی: "پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵكی ناوخۆدا لە گەشەکردندایە و ئەمڕۆ ئەوان هاوکاری سەرەکی هەوڵەکانمانن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم."

وتیشی سوپاس بۆ ئه‌و هاوکاریانە، هێزە ئەمنییەکان توانییان تەنیا لەم ساڵدا زیاتر لە 2,000 کەس بگرن کە لەسەر تاوانی تیرۆریستی داواکرابوون و چەندین حەشارگە و شوێنی هەڵگرتنی چەك و ئامێری دیکەشیان دۆزییەوە.

هێزە ئەمنییەکان چوارشەممە چەندین تەقەمەنییان پوچەڵکردەوە لە چوار ماڵی تەنراودا بە تەقەنیی و 18 تەقەمەنی دەسکردیان لەناوبرد و دەستیانگرت بەسەر 250 قەوانی هاوەنیشدا لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنیندا لە ناوچەکانی سەورە و ئوم زیبان و تەل شێخ و بیناکانی ریسالە و ناوچەکانی حەمدانییە و جوغەیفی لە نەینەوا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500