هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوای داعش رەمادی بینایەك بنیاتدەنێتەوە بۆ کەمدەرامەتان

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 13 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاکراوەتەوە، کرێکاران دەبینرێن کە ماڵەکانی نێو بینایەکی کیلۆ-7 بنیاتدەنێنەوە کە لەلایەن داعشەوە رووخێنرابوون. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامی رەمادی]

لەم وێنەیەدا کە 13 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاکراوەتەوە، کرێکاران دەبینرێن کە ماڵەکانی نێو بینایەکی کیلۆ-7 بنیاتدەنێنەوە کە لەلایەن داعشەوە رووخێنرابوون. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامی رەمادی]

بینایەکی کەمدەرامەتان نزیك رەمادی کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە وێرانكرا لە ئایاری 2015، بەتەواوی بنیاتنراوەتەوە، قائیمقامی رەمادی ئیبراهیم عەوسەج چوارشەممە (26 ئەیلول) وتی.

عەوسەج بە دیارونای وت ئەو بینایە، کە لە 100 ماڵ پێکهاتووە لە ناوچەی کیلۆ-7، بەتەواوی و بەهاوکاریی حکومەتی خۆجێی ئەنبار و پشتگیریی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێکردنی مرۆیی بنیانراوەتەوە.

وتی: "ئەو بینایە لە 2012 دروستکرا وەك بەشێك لە پلانێکی مرۆیی حکومەت بۆ یارمەتیدانی بێوەژنانی هەژار و بێ دایکوباوکان لەگەڵ خەڵکی کەمدەرامەت کە وایدەکرد بتوانن خاوەندارێتی یەکەیه‌كی نیشتەجێبوون بەدەستبهێنن بە نرخێکی کەم."

وتیشی: "کاتێك داعش رەمادیی داگیرکرد، ئەو ماڵانەی تەقاندەوە، هەرچەندە شوێنی کارمەندانی ئەمنی یان بەرپرسانی حکومەت نەبوون،" وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی گروپەکە ئەو پاساوانەی بۆ کارەکانی دەهێنایەوە.

لەم وێنەیەدا کە 31 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە دانیشتوانی رەمادی دەبینرێن چاوەڕواندەکەن بۆ پێدانی فۆرمی قەرەبوو بۆ نۆژەنکردنەوەی موڵكوماڵه‌كانیان کە لەلایەن داعشەوە تێكدرابوون. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامی رەمادی]

لەم وێنەیەدا کە 31 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە دانیشتوانی رەمادی دەبینرێن چاوەڕواندەکەن بۆ پێدانی فۆرمی قەرەبوو بۆ نۆژەنکردنەوەی موڵكوماڵه‌كانیان کە لەلایەن داعشەوە تێكدرابوون. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی قائیمقامی رەمادی]

وتی ئەم ماڵانە "هی ئەو خێزانانە بوون کە بەدەست هەژاریی زۆرەوە دەیانناڵاند".

هه‌روه‌ها وتی داعش بینایەکی دیکەی لەو نزیکانە تەقاندەوە کە 100 یەکە بوو بۆ کەمدەرامەتان و بۆ خزمەتگەیاندن بە خێزانە خاوەن پێداویستیەکان دروستکرابوو لە 2014.

وتیشی ئەو گروپە توندڕەوە "زیانی زۆری گەیاند بە بینایەکی 200 یەکەیی کە خەڵکانی هەژاری ناوچەی کیلۆ-5 نیشتەجێبوون تێیدا لە خۆرئاوای رەمادی".

عەوسەج وتی بیناکە، کە 2010 دروستکرابوو، "ماوەیەكە بەیارمەتی نەتەوەیەکگرتوەکان-هابیتات نۆژەندەکرێتەوە" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ نزیکەی نیوەی کارەکانی تەواوبووە.

پلانی نوێی نیشتەجێبوون

عەوسەج وتی: "پلانمان داناوە بۆ بنیاتنانی بینایەکی 250 یەکەیی بۆ کەمدەرامەتان لە ناوچەی کیلۆ-7."

وتیشی لە داهاتوویەکی نزیکدا کاركردن لەم بینایەدا دەستپێدەکات، کە دادەنرێت بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت و "ئەوانەی لەلایەن تیرۆریزمەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە".

وتی: "پلانمان هەیە بۆ زیندووکردنەوەی پرۆژەیەکی کۆن کە دەبوو چوار ساڵ لەمەوبەر دەستپێبکات بەڵام بەهۆی داگیرکاریی داعشەوە رێی لێگیرا." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئەمە 1,200 یەکەی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت بۆ کەمدەرامەتان لە خۆرئاوای رەمادی.

عەوسەج وتی ئیداره‌ی خۆجێی هەوڵدەدات یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە ماڵ و موڵکیان لەلایەن داعشەوە زیانی بەرکەوتووە تا قەرەبووی دارایی بەدەستبهێنن لای حکومەت و لەژێر یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009.

وتی: "نزیکەی 40,000 داوای قەرەبوو هەیە و قەرەبوو دراوە بە 500 کەسی زیانبەرکەوتوو، زۆریش هێشتا چاوەڕوانن."

وتیشی: "پەیوەندیمانكردووه‌ بە بەرپرسانەوە لە بەغدا و بەڵێنی زیادکردنی تیمی لێکۆڵینەوە و پشکنینیان داوە بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسی. پێشبینیی ئەوە دەکەین لە چەند هەفتەی داهاتوودا ژمارەی سودمەندانی قەرەبوو زیادبکات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500