هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

نائارامی لە ئیدلیب له‌گه‌ڵ دەستپێکردنەوەی پێکدادان و تیرۆرکردن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی چەکداری تەحریر شام لە پشتی ئۆتۆمبیلێکەوە وەستاوە لە پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامێکی چەکداری تەحریر شام لە پشتی ئۆتۆمبیلێکەوە وەستاوە لە پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چالاکوانانی سوریا هەستیان بە زیادکردنێکی بەرچاوی نائارامی کردووە لە چەندین بەشی پارێزگای ئیدلیب و بە دیارونایان وت كه‌ ئەمە ترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی زیادکردووە.

ئەمە دوایچەند رۆژێکی ئارام دێت لە ناوچەکەدوای راگەیاندنی دامەزراندنی ناوچەیه‌كی لەچەك داماڵراو و وازهێنان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت هەستی گشتیی نائارامی لەنێو مەدەنیەکانی پارێزگاکەدا بەهۆی زنجیرەیەك تیرۆرەوەیە کە سەرکردە و ئەندامانی چەند گروپێکی چەکداریان کردۆتە ئامانج.

وتی دوایین ئامانج فەرماندەیەکی تەحریر شام بوو.

لە دەوروبەری لازقیە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەبینرێن، لەکاتێکدا چالاکوانان دەڵێن نائارامی زیادیکردووە بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

لە دەوروبەری لازقیە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەبینرێن، لەکاتێکدا چالاکوانان دەڵێن نائارامی زیادیکردووە بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی نائارامی لە کەناره‌كانی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما لە هەموو شوێنێك زیاترە بەهۆی پێکدادانی تونده‌وه‌ کە لە کەنارەکانی پارێزگای لازقیە دروستبوو.

وتیشی پێکدادانەکان لەنێوان رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لالەیەك و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەکی زۆریان کوشتووە و بریندارکردووە.

عەساف وتی پێکدادانەکان دوای ئەوە دەستیانپێکرد کە هێزەکانی رژێم هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن بەرەو ئەو ناوچانەی بەرامبەر پێگەکانیانە نزیك بە شارۆچكەی نەحەشبە لە دەوروبەری لازقیە.

ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری پارێزگای ئیدلیبیش رووبەڕووی تۆپبارانی ناوبەناو بوونه‌ته‌وه‌، بەتایبەتی بەئاراستەی شارۆچکەی ئوم خەلایل، کە پێشتر زۆربەی دانیشتوانی هەڵاتوون و تەنیا چەند کەسێکی کەم ماونەتەوە.

پێکدادانی ناوبەناو

عەساف وتی هەموو رۆژێك پێکدادانی ناوبەناو روودەدات و هەندێكجار چڕدەبنەوە لە بەرەکانی حەلەب و ئیدلیب.

وتی هۆکارێکی دیکە بۆ نائارامی زیادبوونێکی بەرچاوه‌ لە ژمارەی تیرۆرکردنەکاندا و ئاماژەیکرد بەوەی کەم رۆژ هەیە تێپه‌ڕێت بەبێ ئەوەی فەرماندە یان چەکدارێكی گروپە چەکدارەکان تیرۆرنەکرێت.

وتیشی بۆمبارانه‌كانیش، کە دەبنە هۆی قوربانی، رووداوێکی چەندبارەی دیکەیە.

عەساف دۆخی ئێستای لەقەڵەمدا بە زنجیرەیەك شەڕی نهێنی كه‌ لە ناوچەکە روودەدەن و دەکرێت هەر خولەکێك بتەقێتەوە.

دوایینی تیرۆرکردنەکان فەرماندەیەکی تەحریر شامی کردە ئامانج بەناوی ئەبو تەلحە عێراقی، کە لە کەمینێکدا کوژرا لەسه‌ر رێگەی سەرەکی نزیك بە شارۆچکەی دێر شەرقی لە باشوری ئیدلیب.

عەساف وتی شۆفێرەكه‌ی عێراقی بەسەختی برینداربوو لەهەمان رووداودا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە ناوچەکە بۆ چارەسەرکردن.

وتیشی عێراقی ناسرابوو بە دژایەتیکردنی مەدەنیەکان لە ناوچەکە کە ناڵاندبوویان بەدەست هەوڵەکانیەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌كانی چەکدارە بیانیەکان و بەهۆی دژایەتی زۆرییەوە بۆ گروپە ناتوندڕەوەکانی دیکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500