هێزەکانی عێراق ناوچە چیاییەکانی دەوروبەری قەزای تەلەعفەر پاكدهكهنهوه لە خۆرئاوای موسڵ لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، بەرپرسێکی عێراقیی ناوچەکە سێشەممە (25 ئەیلول) وتی.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای تەلەعفەر، عەباس وەهاب قەبەلان بە دیارونای وت سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزه هاوبەشهكانی پۆلیس و فیرقەی 15ی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا لە ناوچە چیاییەکانی باشوری خۆرهەڵاتی تەلەعفەر.
هێزە ئەمنیەکان "چەندین ناوچە گەڕان، بەتایبەتی شێخ ئیبراهیم، چیای گوندی خان و گوندە دوورەدەستەکانی مەحهلیبیە" و وتیشی ئەو ناوچانە لە داعش پاککراونەتەوە.
وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووەهۆی کوشتنی سێ ئەندامی داعش کە خۆیان لە چیاکاندا شاردبۆوە لەگەڵ دەستگیرکردنی نۆی دیکە.
قەبەلان وتی هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەندین پشتێنی بۆمبڕێژکراودا و تەقاندیاننەوە، ههروهها چەکی بێدەنگ و چەندین تونێل و خەندەقیان دۆزییەوە.
وتی: "بەهۆی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاستی باڵایانهوه پاشماوەکانی داعش گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت." وتیشی كه دوای چەند راپۆرتێکی هەواڵگری و زانیاریدانی خەڵکی ناوچەکە ئەنجامدران.
ههروهها وتی: "هاوڵاتیان خێران لە هەواڵدان بە هێزە ئەمنیەکان هەرساتێك زانیارییان دەستبکەوێت لەسەر شوێن و جوڵەی تیرۆریستان. بەهۆی هاوکاریی ئەوانەوە نەبوایە زۆر دەستکەوتی ئەمنی بەدەست نەدەهێنرا."
بڵاوبوونەوەی بهرفراوانی هێز
قەبەلان وتی تەلەعفەر "لە گەڕەکەکانیدا و ههروهها له دەوروبەرهكهشی سەقامگیری بهخۆیهوه دهبینێت." ئاماژەیکرد بەوەش كه هێزە ئەمنیەکان "بە فراوانی بڵاوبوونەتەوە و لە ههموو لایهكهوه شارەکەیان پاراستووە".
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان بەردەوام ئۆپەراسیۆنی گەڕان و چاودێری و شوێنپێهەڵگرتن ئەنجامدەدەن دژی داعش لە ناوچەکانی دەوروبەری تەلەعفەر، بەتایبەتی لە باشور و خۆرهەڵات."
ههروهها وتی: "هەوڵە ئەمنیەکان زیاتر لەم ناوچانەدا چڕبوونەتەوە چونکە خاکهكهی فراوانە و پێکهاتووە لە چەند چیا و دۆڵ و ئەشكەوتێك."
دەڕوانن بەسەر ناوچەیەکی فراوانی بیابانیشدا، گرنگترینیان بیابانی حەزره، کە درێژدەبێتەوە بۆ باکوری پارێزگای ئەنبار و سنووری عێراق و سوریا.
یەکە ئەمنیەکان لە تەلەعفەر "بەرپرسیارێتی گەورە ئەنجامدەدەن لە شوێنپێهەڵگرتن و تێکشکاندنی شانە و شوێنهكانی تیرۆریستان،" داواشیکرد ژمارەیان زیادبکرێت "بەهۆی فراوانی ناوچەكانی قەزاکە و ئەوهی كه كراوهیه بەڕووی چەندین بیابان و بەرزاییدا".