هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

دانیشتوانی کەمپی روکبان دۆخێکی خراپتریان بەسەردێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵان لە کەمپی نێو بیابانی ئاوارەکانی روکباندا لافیتەیەك بەرزدەکەنەوە بۆ سەرنجڕاکێشان بۆ ئەو دۆخە سەختەی تێیدان. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعه‌یمی]

منداڵان لە کەمپی نێو بیابانی ئاوارەکانی روکباندا لافیتەیەك بەرزدەکەنەوە بۆ سەرنجڕاکێشان بۆ ئەو دۆخە سەختەی تێیدان. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعه‌یمی]

چالاکوانانی سوری بە دیارونایان وت هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی کەمپی روکبان لە بیابانی باشور، نزیك بە سنووری ئەردەن، چونکە قەیرانی مرۆیی تێیدا خراپتردەبێت.

وتیان هەڵمەتەکە دوای مەرگی منداڵێكی نێو کەمپەکە لە رۆژی پێنجشەممە (20 ئەیلول) دەستیپێکرد، کە نه‌توانرا لەنێو کەمپەکەدا چارەسەری پێبگات و نەشدەتوانرا بگوازرێتەوە بۆ دەرەوە بۆ چارەسەری پزیشكی.

ئه‌م کەمپە پڕدانیشتوانە کێشەی نەبوونی پێداویستیە بنەڕەتییەکانی ژیانی تێدایە کە نزیکەی 60,000 ئاوارە ئەوێیان کردۆتە پەناگە لە شەڕ، هه‌روه‌ها خزمەتگوزارییە پزیشكیه‌كان تێیدا هەڵپەسێردراون.

کارمەندێكی فریاگوزاری لە روکبان تاریق نوعه‌یمی وتی: "دۆخی روکبان بەشێوەیەکی بەرچاو خراپتر بوو دوای داخستنی تاکە کلینیکی پزیشكی کە لەنێو کەمپەکەدا بوو."

دانیشتوانی کەمپی روکبان گرددەبنەوە لەکاتی دابەشکردنی بەشە ئاودا. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعه‌یمی]

دانیشتوانی کەمپی روکبان گرددەبنەوە لەکاتی دابەشکردنی بەشە ئاودا. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعه‌یمی]

ئەمە سەریکێشا بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و خراپبوونی دۆخی تەندروستی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێریی بەردەوام هه‌یه‌، وەك ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی وەك نەخۆشی دڵ و شەکرە و لەکاروەستانی گورچیلەوە دەناڵێنن.

وتیشی کەمپەکە لەژێر "گەمارۆیەکی خنکێنەر"دایە لەلایەن رژێمی سوریا و میلیشیا هه‌واداره‌كانیه‌وه و ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هەموو ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەر کەمپەکە گیراون.

هه‌روه‌ها وتی ئەو رێگایانە پێشتر بەکاردەهێنران بۆ گەیاندنی پێداویستی و کۆمەکی تەندروستی بۆ کەمپەکە، هەڵبەت لە ماوەیەکی درێژ و دوای وەستاندن لەکاتی گواستنەوەدا، وتیشی لانیکەم بەشێك لە پێداویستیەکانی کەمپەکەیان پڕدەکردەوە.

مەرگی منداڵێك خۆپیشاندانی لێکەوتەوە

نوعه‌یمی وتی یەکێك لە ئاکامەکانی داخستنی کلینیکه‌ پزیشكییه‌كه‌ مەرگی منداڵێك بوو بەناوی محەمەد عەتار.

مەرگی ئەو بووە هۆی ئەوەی دانیشتوانی کەمپەکە خۆپیشاندانێك سازبکەن و داوای هاتنەناوەوەی کۆمەکی پزیشكی و کردنەوەی تاکە کلینیکەکە بکەن.

نوعه‌یمی وتی: "ژمارەیەك چالاکوان تێبینی دۆخی روکبانیان کرد و بڕیاریاندا سەرنجڕابکێشن بۆ کەمپەکە و دۆخی خراپی دانیشتوانه‌كه‌ی پێش هاتنی وەرزی زستان."

وتیشی: "مەینەتیی راستەقینە بە دەستپێکی وەرزی باران و سەرما دەستپێدەکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی لەگەڵیدا دێن."

وتی چالاکوانان واژۆ کۆدەکەنەوە تا بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە و تێیدا ناڕەزایی لە دۆخەکە دەرببڕن، کە دەدرێتە هەموو رێکخراوە مرۆییەکان و لە چەندین مەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکرێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500