http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2018/09/21/feature-02

×
×

ئاساییش |

هێزە هاوبەشەکان وریاییان زیاترده‌كه‌ن لە ناوچەکانی فوراتی سەروو لە عێراق

خالید تائی

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە

هێزەکانی عێراق هەڵدەکوتنە سەر ئەشکەوتێك لە ناوچەیەکی بیابان لە قائیمی پارێزگای ئەنبار چوارشەممە (19 ئەیلول). [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی فوراتی سەروو]

هێزە خێڵەکیەکان هەینی (21 ئەیلول) رایانگەیاند چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشتر پلانبۆکراویان دەستپێکردووە لەپاڵ هێزەکانی دیکەی عێراقدا بۆ پاراستنی ناوچەی فوراتی سەروو لە پارێزگای ئەنبار بەدرێژایی سنووری سوریا.

فەرماندەی یەکەی فوراتی سەروو، عەقید موسا حەمەد سیند، وتی یەکەی فوارتی سەروو له‌گه‌ڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فیرقەی شەشی پیادە ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێکردووە بۆ پاراستنی ناوچەکە، کە دەکەوێتە بیابانی رۆژئاوای ئەنباره‌وه‌.

بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکان بریتین لە پاکردنەوەی بەرفراوانی بیابانەکە و گوندەکانی سەر رۆخەکانی باکور و باشوری فورات لەگەڵ زیادکردنی دەورییەکانی چاودێری.

سەربازێکی عێراقی گومانلێكراوێك دەستگیردەکات لەکاتی هەڵمەتێكی راوەدوونانی شانەکانی داعشدا لە فوارتی سەروو وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، کە 18 نیسان لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی فیرقەی شەشی پیادە]

وتی دەیانەوێت حەشارگەکانی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بدۆزنەوە و بیانکەنە ئامانج.

سیند وتی: "هێزەکان چەندین پلانیان ئامادەکردووە بۆ چالاکیەکانیان لەسەر ئەو هەواڵگرییەی سەرچاوەکانی ئێمە پێیان داون (...) پەیوەندی توندوتۆڵ هەیە لەنێوان ئێمە و دانیشتوانی شارۆچکە دوورەدەستەکاندا."

وتی ده‌مێكه‌ ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە هەرێمی فوارتی سەروو ئەنجامدەدرێن، بەڵام لەمەودوا "دیقەتتر و بەهێزتر" دەبن.

رێگری لە دزەکردنی داعش

سیند وتی: "شەڕی سەخت لەودیو سنوورەوە روودەدات لە خاکی سوریادا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، پێشکەوتنی بەرچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌."

وتیشی ئەو هێزانە کە داعش دادەکوتن لەودیو سنوورەوە "ئێمە زۆر وریاتر دەکەن له‌ هه‌ركات و ئاگاداری ئه‌گه‌ری دزەکردنی تیرۆریستەکان هه‌ین بۆناو خاکەکەمان".

وتی: "چەند گروپێكی بچووکی چەکدار هەفتەی رابردوو هەوڵیاندا و بەختی خۆیان تاقیکردەوە سنوورەکانمان ببەزێنن، بەڵام زۆر سەریانسووڕما ئەوکاتەی رووبەڕووی ئەو دیوارە بوونەوە کە نابەزێنرێت."

وتیشی: "هێزە هاوبەشەکان، بەهاوکاری فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی، هەر لەوێ توانییان [چەند کەس] له‌ دزه‌كه‌ران بکوژن." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ دووانیشیان دەستگیرکرد.

جەختیشیکردەوە کە هەرچەندە چەند هێرشێکی توند لێرە و لەوێ لە حەدیسە و قائیم ئەنجامدراون "رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە".

وتی چوارشەممە (19 ئەیلول)، بەهاوکاری فڕۆکەیەکی سوپای عێراق، "چوار تیرۆریستمان کوشت کە لە ئەشکەوتێکدا خۆیانحەشاردابوو لە بیابانی باشوری قائیم و ئۆتۆمبیلێكیان و چەکەکانیان و خۆراکی هەڵگرتویانمان لەناوبردن."

سیند وتی: "هەوڵە ئەمنیەکانمان بەردەوامن."

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
69
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha