ژمارەیەك بانکی گشتی و ئەهلی ئەم ساڵ لقەکانیان لە موسڵ کردەوە دوای وەدەرنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، کە یارمەتیدەدەر دەبێت لە بنیاتنانەوە و چالاکی ئابوریدا، بەرپرسانی عێراق وتیان.
لەوکاتەوەی شارەکە ئازادکراوە لە 9 تەمموزی 2017، بانکە نیشتیمانیەکان، لەنێویاندا رافیدەین و رەشید، لقی بانکەکانیان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ کردۆتەوە.
رافیدەین لە 9 تەمموز لقێکی لە رۆژئاوای موسڵ کردەوە کە بەهۆی شەڕەوە تێكدرابوو، بانکەکانی تریش راستەوخۆ شوێنی کەوتن.
ئەو لقی بانکە بەپشتیوانی گەورەی تیمە ئەندازیارییەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا و بانکی ناوەندی عێراق چاککرایەوە.
راوێژکارێکی قائیماقمی نەینەوا، دورهید حیکمەت، وتی کردنەوەی لقەکە دوای کردنەوەی چەندین لقی تری رافیدەین بوو لەکۆتایی ساڵی رابردووەوە لە زانکۆی موسڵ، حەمدانیە، بەرتلە و تلکێف.
حیکمەت بە دیارونای وت بانکی رەشید لقێکی لە گەڕەکی موهەندیسینی رۆژهەڵاتی موسڵ کردەوە لەگەڵ دوو لقی تر لە خالید بن وەلید و جەزیرەی رۆژئاوای موسڵ.
وتیشی: "ئەمە سەرەڕای کردنەوەی چەند لقێکی تر، وەك بانکی هاوکاری کشتوکاڵی، بانکی خانووبەرە، بانکی بازرگانی و بانکە تایبەتەکانی تر."
هەروەها وتی: "بازرگانیی بانك گەڕایەوهتهوه سەر رێچکەی خێرای خۆی بەهۆی کردنەوەی ئەو لقانەوە." ئاماژەشی دا بەوەی خستنهوهگهڕی چالاکی بازرگانی پێویستە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی نەینەوا.
حیکمەت وتی: "بانکەکان خێراییەکی زۆر دەدەن بە هەوڵهكانی بنیاتنانەوە کە هیچ جۆرە پێشکەوتنێك بەبێ ئەو دامودەزگایانە نابێت."
وتی بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە ئەنجامبدرێت، دەبێت بتوانن "پێویستیە بەپەلەکانی خەڵكی موسڵ جێبەجێبکەن بۆ قەرز و ههروهها دهسگهیشتنی بەکاربەران بەو پارەیەی لە بانکەکاندا دایاننابوو پێشئەوەی داعش شارەکە داگیربکات (ناوەڕاستی 2014).
هەروەها وتی بانکی ناوەندی دەیەوێت بەمزوانە لقی لە موسڵ بکاتەوە و ئاماژەشی دا بەوەی کە ئەمەش پشتیوانیی یەدەگی کاشی بانکەکە دەکات لە شارەکەدا.
موسڵ تێدهكۆشێت بۆ بنیاتنانەوە
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامەدین عەبار، بە دیارونای وت: "کردنەوەی ئەو بانکانە لە موسڵ هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە."
وتی: "ئەم شارە لە ئێستادا کێشەی لەسەر پێی خۆ وەستانی هەیە کاتیك دێتە سەر باسی بنیاتنانەوە و دەستپێکردنەوەی بازرگانیی بانکیش فاکتەرێکی گرنکە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە و بوژانەوەی چالاکی ئابوری."
وتیشی: "ئێمە هیوادارین بەمزوانە هەموو بانکەکان لە موسڵ و پارێزگاکانی تردا دووبارە دهستبكهنهوه به بازرگانی و ئەمەش هانی بانکەکانی تر دەدات دەرگاکانیان بکەنەوە."
ئابوریناس و سەرۆکی یانەی بازرگانانی عێراق، عەلا قوسەیر، وتی کردنەوەی بانکەکان "هۆکاری سەرەکییە بۆ راکێشانی وەبەرهێنان و سهرمایه بۆ ناو موسڵ".
قوسەیر بە دیارونای وت: "کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ویستێکی بەهێزیان هەیە بۆ هاتنە ناو موسڵ دوای قۆناغی تێکشکان کە دهوڵهمهنده به سەرچاوەی سروشتی و دەتوانێت ژینگەیەکی نمونەیی بێت بۆ وەبەرهێنان."
هەروەها وتی بانكهكان بەردی بناغەی وەبەرهێنان دادەنێن چونکە خزمەتگوزاری پارە و كاروباری بانكی پێشکەشدەکەن لەگەڵ پشتیوانی و دڵنیایی ئیداری کە رێدهدات بە وەبەرهێنهران لە ژینگەیەکی ئارامدا کاربکەن.
قوسەیر وتی بەڵام کردنەوەی بانکەکان بەتەنیا بەس نیە بۆ راکێشانی سهرمایهی وەبەرهێنان و داواشیکرد تەکنۆلۆژیای مۆدێرن بهێنرێت "بەتایبەتی لەڕووی کاروباری بانکی و ئاڵوگۆڕی بانکی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی دراوهوه."
قوسەیر وتیشی: "گرنگە تیمی بەڕێوەبردنی شارەزا و راستگۆ دابنرێن بۆ چاودێریکردنی کاروباری بانك بە راکێشانی خەڵکی زرنگ و بەئەزمون کە زۆر شارەزا و پرۆفێشناڵ بن."