هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

داعش توانای خۆی بە بانگەشەی ساختە فوتێدەکات

خالید تائی

ئەندامێکی یەکەی ئۆپەراسیۆنە دەروونیەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق پەیامی دژەتیرۆرانه‌ دەنێرێت لەڕێی وێستگەیه‌كی پەخشی گەڕۆکەوە، لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی دووەمی 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەندامێکی یەکەی ئۆپەراسیۆنە دەروونیەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق پەیامی دژەتیرۆرانه‌ دەنێرێت لەڕێی وێستگەیه‌كی پەخشی گەڕۆکەوە، لەم وێنەیەدا کە 15 تشرینی دووەمی 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لەم چەند مانگەی دواییدا، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) لەسەر ئینتەرنێت بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکی هەڕەمەکی و رفاندنی لەئەستۆگرتووه‌، لەکاتێکدا بەرپرسیارێتی تاوانی ئەنجامنەدراویش لەئەستۆده‌گرێت، بەرپرسانی عێراقی و چاودێران رایانگەیاند.

ئەم بانگەشە ساختانەچڕبۆوە دوای ئەوەی توانا جەنگییەکانی گروپەکە تێکشکێنران و ئەو خاکەی پێشتر لەژێردەستیدا بوو لێی سەنرایەوە، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

وتیان داعش دەستیکردووە بە لەئەستۆگرتنی هەندێك کوشتن و رفاندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە، لەکاتێکدا دواتر لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە ئەنجامدەرانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە گروپەکەوە نیە.

نمونەیەکی ئەمدواییانە لەئەستۆگرتنی تیرۆری کاندیدی پەرلەمان فاروق جەبوری بوو لەلایەن داعشەوە لە 7 ئایار لە باشوری موسڵ.

ئۆتۆمبیلی عێراقی بە سیستمی پەخش و پەیوەندیگرتنەوە له‌م وێنه‌یه‌دا له‌ شوباتدا دەبینرێن کە کاردەكه‌ن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماشێنی پڕوپاگەندەی داعش. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی هەواڵگریی سەربازی]

ئۆتۆمبیلی عێراقی بە سیستمی پەخش و پەیوەندیگرتنەوە له‌م وێنه‌یه‌دا له‌ شوباتدا دەبینرێن کە کاردەكه‌ن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماشێنی پڕوپاگەندەی داعش. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی هەواڵگریی سەربازی]

دواتر دەرکەوت تاوانەکە پەیوەندی بە "هۆکاری پەیوەست بەخێزان"ەوە هەبوو، بەگوێرەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەرکەوت کە کوڕی قوربانییەکە لەپشت کوشتنەکەوەیە.

پسپۆڕی ئەمنی، جاسم حەنون بە دیارونای وت داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە زۆر تاوان راگەیاندووە کە لەناو عێراق و دەرەوه‌ ئەنجامدراون و دواتر دەرکەوتووە کە هیچ دەستی نەبووە تێیاندا.

لە رووداوێکی لەوشێوەیەدا، لە 23 ئاب پیاوێکی فەرەنسی دایك و خوشکەکەی لە پاریس دایە بەر چەقۆ.

حەنون وتی: "داعش بەخێرایی رووداوەکەی لەئەستۆگرت، دواتر پشتڕاستکرایەوە کە ئەنجامدەرەکەی تووشی کێشەی دەروونی گەورە بووە، بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا."

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گێرارد کۆڵۆمب وتی هێرشبەرەکە "لەڕووی دەروونییەوە ناجێگیربوو، نەك کەسێکی پابەند بووبێت و بەگوێی فەرمانی رێکخراوێکی تیرۆریستیی کردبێت، بەتایبەتی داعش".

سوتەمەنی بۆ پروپاگەندەی داعش

حەنون وتی پێیوایە داعش ئەم بانگەشانە دەکات "بۆ خزمەتکردنی پروپاگەندەی تیرۆریستانە و بڵاوکردنەوەی ترس و گرنگتر لەوەش پێدانی پاڵپشتی مەعنەوی بە ئەندامانی".

وتی: "بەپێچەوانەوە هەر بانگەشەیەکی نادروست ئاماژەیەکی روونمان پێدەدات کە گروپەکە پشت بە بانگەشەی ساختە دەبەستێت تا شکستی خۆی بشارێتەوە."

وتی: "دوای نەمانی سەرکردایەتیه‌كه‌ی، داعش کۆنترۆڵی لەدەستداوە،" هەربۆیەش خۆی هەر کردەیەکی توندوتیژی لە هەواڵەکاندا ببینێت، له‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت.

وتی لەوەتەی گروپەکە موسڵی لەدەستداوە، زۆر ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا لەئەستۆگرتووە، هەرچەندە هیچ راپۆرتێك نیە دەربارەی ئەم رووداوانە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا عەمید فیراس بەشار سەبری بە دیارونای وت ئەم بانگەشانە "تەنیا فێڵ و درۆن تیرۆریستان هەوڵدەدەن وەك راستی نیشانیان بدەن".

وتی: "زانیاری ناڕاست ئامرازێکی تیرۆریستییە بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و پاشاگەردانی." ئاماژەیکرد بەوەش کە زۆرینەی خەڵك بەم درۆیانە هەڵناخەڵەتێنرێن.

لێکۆڵینەوە لە هەموو بانگەشەکان دەکرێت

سەبری وتی: "لە ئازادکردنیەوە، دۆخی ئەمنیی [موسڵ] باشتربووە، بەهۆی هاوکاریی خەڵکی مەدەنی و ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و بەرپێگریەکانەوە،" کە وادەکات "دوژمن بکشێتەوە و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی وا رابگەیەنێت کە تەنیا لە خەیاڵی خۆیاندا هەن".

وتی هەموو ئەم بانگەشە و دەنگۆیانە -- کە زۆریشن -- لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت و پشتڕاستدەکرێنەوە، راستیەکانیش بە خەڵکی مەدەنی دەوترێن.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا محەمەد ئیبراهیم بە دیارونای وت: "تیرۆریستان بۆ رێگەیەك دەگەڕێن کە بتوانن کاریگەریی دەرونییان هەبێت بەجۆرێك تاڵیی شکستیان کەمبکاتەوە."

وتی خۆخستنە ناو هەر تاوانێكه‌وه‌ کە روودەدات یان ئەوانەی روویاننەداوە لەلایەن داعشەوە "فێڵێکی نائومێدانەیە بۆ پەردەپۆشکردنی بێهیوایی و گەڕاندنەوەی تاڵێك لە ئومێد بۆ ئەو ئەندامانەی کە ماون".

وتی هەربۆیە دەبێت بەتوندی دژی درۆکانی گروپەکە بوەستینەوە، تا رێگەی لێبگرین لەوەی دەرفەت بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی وا دەربخات کە هێشتا گرنگە.

وتیشی: "ئەم تیرۆریستانە بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ سەرکەوتنی ساختە دەگەڕێن و راستی ئاوەژۆ دەکەن لەخزمەتی نیازیاندا بۆ رزگاربوون و فراوانبوون."

وتیشی: "دەبێت هەمیشە رووبەڕوویان ببینەوە و پروپاگەندەکانیان بەدەربخەین و ئەم بەرپرسیارێتیە لەسەر شانی ئێمەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500