هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

قاعیدە رەخنە لە موسڵمانان دەگرێت بەهۆی گومانكردن له‌ رۆڵیان لە ئەنجامدانی هێرشەکانی 11 ئەیلولدا

سەلام تایمز

پیاوێك لە داروپەردووه‌كانی دوای رووخانی یەکەمین تاوەری ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانیدا ده‌سوڕێته‌وه‌ لە 11 ئەیلولی 2001 لە نیویۆرك. [دۆگ کانتەر / ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێك لە داروپەردووه‌كانی دوای رووخانی یەکەمین تاوەری ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانیدا ده‌سوڕێته‌وه‌ لە 11 ئەیلولی 2001 لە نیویۆرك. [دۆگ کانتەر / ئاژانسی فرانس پرێس]

بەهۆی ململانێیەوە بۆ گرنگی مانەوەی لەلای خەڵك، لە حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی 11 ئەیلولدا لە ئەمریکا، قاعیدە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە هێرشەکان و رەخنەی لەهەموو ئەوانە گرت کە باوەڕیان وایە ئەو ئەنجامینەداوە.

هەرچەندە بۆ جەختکردنەوە بوو لە هێزی قاعیدە، پەیامەکە تیۆرییەکی پیلانگێڕانی بەربڵاویشی رەتکردەوە دەربارەی هێرشەکانی 11 ئەیلول -- ئەوەی کە دەوترێت رووداوەکە ئەمریکا خۆی ئەنجامیداوە بۆ پاساودان بە داگیرکارییە سەربازییەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

سێشەممە (11 ئەیلول)، دەزگای بەیانی قاعیدە بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە بەناونیشانی "بەڵێ، ئێمە کردمان".

نووسەرەکەی شێخ بیلال خورەیسات بوو (ئەبو خەدیجە ئوردونی)، سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە سوریا، کە پەیوەندیی هه‌یه‌ بە ئەمیری قاعیدەوه‌، ئەیمەن زەواهیری، جێگرەکەی ئوسامە بن لادن.

لە حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی 11 ئەیلولدا لە ئەمریکا، قاعیدە جەختیکردەوە لەوەی 'بەڵێ، ئێمە کردمان'. [فایل]

لە حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشە تیرۆریستیەکانی 11 ئەیلولدا لە ئەمریکا، قاعیدە جەختیکردەوە لەوەی 'بەڵێ، ئێمە کردمان'. [فایل]

هەرچەندە سەرکردەی پێشووی قاعیدە، ئوسامە بن لادن بەرپرسیارێتی هێرشەکانی 11 ئەیلولی خستە ئەستۆی خۆی، تیۆرییەکی پیلانگێڕان لەنێو جیهانی موسڵماناندا قەناعەتی بەوەیە کە ئەمریکا خۆی ئەو کارەی ئەنجامداوە بۆ پاساودان بە شه‌ڕه‌كانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەبەیاننامەیەکی ئەمدواییانەدا، قاعیدە رەخنە لەو بیرکردنەوەیە دەگرێت. [فایل]

هەرچەندە سەرکردەی پێشووی قاعیدە، ئوسامە بن لادن بەرپرسیارێتی هێرشەکانی 11 ئەیلولی خستە ئەستۆی خۆی، تیۆرییەکی پیلانگێڕان لەنێو جیهانی موسڵماناندا قەناعەتی بەوەیە کە ئەمریکا خۆی ئەو کارەی ئەنجامداوە بۆ پاساودان بە شه‌ڕه‌كانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەبەیاننامەیەکی ئەمدواییانەدا، قاعیدە رەخنە لەو بیرکردنەوەیە دەگرێت. [فایل]

دوژمنانی موجاهیدین

بەیاننامەکە دەستپێدەکات بە تۆمەتبارکردنی بڕێك "دوژمن" کە گومان دەخەنە سەر سروشتی هێرشەکانی 11 ئەیلول.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "سەیرنیە، چونکە ئەو دوژمنانە لەمێژە پەنادەبەنە بەر سیاسەتی گومانکردن تا لە بایەخی موجاهیدین کەمبکەنەوە، گوایە گەر بەهۆی هاریکاریی نێودەوڵەتیی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە نەبوایە، موجاهیدین نەیاندەتوانی ئەو کارە بكه‌ن."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "بەڵام ئەوەی سەیرە ئیسلامییەکان، کە رۆحیان لەسەر شکست بنیاتناوە لە هەر قۆناغێکی ژیانیاندا، بەم جۆرە بێدەنگ بن. ئەو [ئیسلامیانه‌] گوماندەکەن لە توانای موجاهیدین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دانسقە و باڵای لەوشێوەیە."

ئەم ئیسلامیانە، ئەم گومانکارانە لە توانای قاعیدە "توانای خۆیان بە هی دوژمن بەراورددەکەن" و "شکستدەخۆن بەرامبەر هێز و ستەمیان".

بەیاننامەکە لەکاتی پەشێوییەکی گەورەدایە لەنێو رێکخراوە توندڕەوەکاندا، بەجۆرێك رێکخراوەکانی سەربە قاعیدە ورێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) و ئەوانیدی بەردەوام شکست دەهێنن لە سوریاو ئەفغانستان و شوێنەکانی دیکە.

وادەردەکەوێت قاعیدە هێڵێك بکێشێت لەنێوان خۆی و گروپە میلیشیاکانی دیکەدا -- ئیسلامییە گومانبەرەکان -- لە ناوچەکە.

بەیاننامەکە دەڵێت كه‌ ئەم ئیسلامییە به‌ڕواڵه‌ت لاواز و ترسنۆکانە "خۆیان و ئەوانی دیش قایلدەکەن بە چاوەڕێکردن و کشانەوە و دەرکردنی بەیاننامە بۆ ئارامکردنەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان".

راشیگەیاند كه‌ ئەوان "پەشیماندەبنەوە لەوەی دەیڵێن و به‌گژ خۆیاندا دەچنه‌وه‌".

"لەجیاتی چارەسەرکردنی دەردەکە لە دڵیاندا، بە پەنابردن بۆ خودای بەتوانا و بەهێزکردنی متمانە بەو، دەبینیت پەلەپەلدەکەن بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستیان و دەرخستنی دۆخەکە و راگەیاندنی ئامانج و مەبەستیان!"

رەتکردنەوەی تیۆرییەکانی پیلانگێڕان

بەیاننامەکەی قاعیدە بۆ جەختکردنەوەیه‌ لە گرنگی بوونی خۆی و "سەرکەوتن"ی -- تەنانەت بەجۆرێك لكاوه‌ بە رووداوێکەوە کە 17 ساڵ لەوەوبەر روویداوە -- هەروەها تیۆرییە باوەکانی پیلانگێڕان لە ناوچەکە رەتدەکاتەوە.

یەکێك لە تیۆرییەکان ئەوەیە کە ئەمریکا خۆی کردەكانی رفاندنی فڕۆکەكانی 11 ئەیلولی ئەنجامداوە بۆ پاساودان بە جەنگەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

یەکێکی دیکە لە تیۆریەکانی پیلانگێڕان ئەوەیە کە داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە دروستکراوی وڵاتانی خۆرئاوان، بەتایبەتی ئەمریکا.

هەردوو ئەم تیۆرییە بانگەشەکارانێکی بەرچاویان هەیە لە بەشە جیاوازەکانی جیهانی موسڵمانان و لای بەشێکی زۆری خەڵك، لەنێویاندا سیاسییەکان.

هەندێك لە ئەکادیمیەکان و پسپۆڕ و کەسایەتییە ئاینییەکان دەڵێن ئەو تیۆرییانە درۆیەکن کە زۆرێك لە گروپ و پیاوانی دەوڵەت بڵاویدەکەنەوە بۆ شێوانی راستیی رووداوەکان.

بەتایبەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار بانگەشەی ساختەی بڵاوکردۆتەوە گوایە وڵاتانی خۆرئاوا شەڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەگیرسێنن.

هەرچەندە له‌كاتێكدا سەرقاڵە بە بڵاوکردنەوەی ئەم درۆیانەوە، ئێران وەك داڵدەده‌رێکی دوورمەودای ئەندامانی داواکراوی قاعیدە دەبینرێت و کوڕەکەی بن لادنیان پەناداوە، کە یەکێكە لە سەرکردە دیارەکانی گروپە تیرۆریستیەکەی باوکی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500