هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق هاوکاریی نێودەولەتی دژی تیرۆریزم قوڵترده‌كاته‌وه‌

خالید تائی

سەره‌كوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وتارێك پێشکەشدەکات لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ 18 شوبات و داوای هاوکاری پتەوی نێودەوڵەتی دەکات بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریزم. [خاوەنی وێنە: دیوانی راگەیاندنی سەره‌كوەزیران]

سەره‌كوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وتارێك پێشکەشدەکات لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ 18 شوبات و داوای هاوکاری پتەوی نێودەوڵەتی دەکات بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریزم. [خاوەنی وێنە: دیوانی راگەیاندنی سەره‌كوەزیران]

بەرپرسانی عێراقی دەڵێن هاوكاریی هەواڵگری دژی تیرۆریزم لەنێوان عێراق و وڵاتاندا چەندین شانەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵوەشاندۆتەوە و هەوڵی چەند هێرشیشی پوچەڵکردۆتەوە.

لێکۆڵەری بواری ستراتیژی و سیاسی، ئەمیر سەیدی بە دیارونای وت هەوڵە هاوبەشەکان لەنێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئەنجامی زۆر باشیان بەدەستهێناوە.

وتی: "هاوپەیمانان هاوکارمان بوون بە دابینکردنی راستەوخۆی پشتگیری سەربازی، کە لەبەرامبەردا یارمەتیداین تیرۆریستەکان تێکبشکێنین و شارەکانمان بگرینەوە."

وتیشی لە دوای شکستی داعشەوە لە عێراق، ئەم کارە هاوبەشە "ئاراستەیەکی دیکەی وه‌گرتووە و ئێستا سەرنج لەسەر هەوڵە هەواڵگرییەکانە لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری".

وەزیری بەرگری عێراق عیرفان حەیالی چاودێریی کارەکانی ستافی هەواڵگری دەکات، کە شرۆڤەی ئەو بەڵگەنامانە دەکەن لە حەشارگەکانی داعشدا دۆزراونەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وەزیری بەرگری عێراق عیرفان حەیالی چاودێریی کارەکانی ستافی هەواڵگری دەکات، کە شرۆڤەی ئەو بەڵگەنامانە دەکەن لە حەشارگەکانی داعشدا دۆزراونەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ناوبراو وتی: "به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌ هەواڵگرییە درووستەکانی شانەی سقوری عێراقی، هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین هێرشی جه‌رگبڕیان لە حەشارگەکانی داعش داوه‌،بە کردنە ئامانجی سەرکردە باڵاکانیان لە عێراق و سوریا."

وتیشی: "لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی شارەکاندا، هێزەکانی عێراق توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چەندین بەڵگەنامەی گرنگدا پەیوەست بە چالاکیەکانی داعش و شانە نوستوەکانی گروپەکە لە سەرانسەری جیهاندا."

'مەترسییەك بۆ هەموو وڵاتان'

سەیدی وتی دانپیانانەکانی سەرکردە و چەکدارانی داعشیش زانیارییان لەسەر چەندین پیلان ئاشکراکردووە بۆ کردنە ئامانجی وڵاتان و حکومەتی عێراقیش ئەوانەی داوە بەو وڵاتانە.

لە 16 ئاب، سەرۆکی عێراق فواد مەعسوم بە رۆژنامەی یەوم سابعی میسریی وت کە "بەغدا و قاهیرە سەرکەوتووبوون لە پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ کردنە ئامانجی میسر". وتیشی هاوکاری هاوبەش بووه‌ هۆی ئاشكراكردنی چەندین شانەی تێرۆریستی.

رۆژنامەی جۆردەن تایمزیش وتی عێراق و ئوردن لە 5 ئاب رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد لەسەر پاراستنی سنوور و بنیاتنانی تواناکانی هەواڵگری دژ بە تیرۆریزم.

ئەوەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ گۆڕینەوەی شارەزایی و زانیاری لەسەر پاراستنی سنوور و باشکردنی توانا هەواڵگرییەکان بۆ وەستانەوە دژی هەموو شێوازێكی تیرۆریزم، جگه‌ له‌ چەندین سوودی دیکە.

سەیدی وتی عێراق کاری هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ ئەوروپاشدا کردووە، "رۆڵێکی گرنگیشی" گێڕاوە لە دۆزینەوەی سەرکردە تیرۆریستە مەترسیدارەکان کە پیلانیان هەبووە هێرشبەرنە سەر ئەو کیشوەرە.

مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسریە، عیسام فەیلی، وتی داعش "بڕوای بە سنووری جیۆسیاسی نیە و هەموو وڵاتێك وەك یەك دەکاتە ئامانج".

بە دیارونای وت كه‌ زۆر گرنگە "سیستمێکی جیهانیی هاوكاریكردن پێكبهێنرێت لەڕێی دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی گەورەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەواڵگری و دروستکردنی بانکێکی زانیاری هاوبەش بۆئەوەی كۆمه‌كی هەوڵەکانی ڕاوەدوونان و گرتنی تیرۆریستەکان بكات".

وتی عێراق "پێشکەوتنی بەدەستهێناوە لە بواری زیادکردنی ئاستی گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و ئەمنیدا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی".

وتیشی: "سوپاس بۆ ئەو شارەزایی و زانیاریانەی عێراقیەکان بەدەستیانهێناوە، ئێستا ئاسانە لە چالاکیەکانی داعش بدرێت لە هەر شوێنێك لە جیهاندا بێت لەڕێی رێکەوتنە هاوبەشەکانەوە."

هاریكاریی هەواڵگری

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شوبەیب سەبعاوی بە دیارونای وت هاریكاریی هەواڵگری نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش "زۆر گرنگە".

وتی: "ئەمە دەبێت بکرێتە ئەولەویەت چونکە تیرۆریزم هەڕەشەیەکی جیهانیە."

وتی: "ژمارەیەکی گەورەی تیرۆریستەکان عێراقیان به‌جێهێشت دوایئەوەی لە گۆڕەپانی شەڕدا شکستیانهێناو هەندێكیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان یان وڵاتانی دیکە."

وتیشی ئەو هەڵهاتووانە دەکرێت وەك "بۆمبی تەوقیتکراو" سەیریانبکرێت.

سەبعاوی وتی: "ئەو کەسانە نابێت ئازاد بن و دەبێت دوایانکەون و بیانگرن، ئەوەش لەکاتێکدا دەبێت وڵاتان هەوڵی گۆڕینەوەی زانیاری بده‌ن لەنێوانیاندا."

وتی بۆ ئەو مەبەستەش، بەرپرسانی عێراقی دەیانەوێت کەشێکی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە دروستبکەن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا.

وتیشی: "هەرکاتێك وەفدە دیبلۆماسیەکان دەبینین، جەختکردنەوە لە گۆڕینەوەی هەواڵگری یەکەم بڕگەی بەرنامەکەمانە."

هه‌روه‌ها وتی: "نوێنەرانی وڵاتان هەمان بۆچوونیان هەیە و مەبەستی خۆیان خستۆتەڕوو بۆ تەواو ریشەکێشکردنی تیرۆریزم."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500