هەموو جۆرە چالاکیەکی هونەری، کە لەژێر فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا قەدەغەکرابوون، سەرلەنوێ دهبوژێنهوه.
ماوەیەکە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ بۆتە سەری رمی ئەم گەڕانەوەیەی دیمەنێكی زیندووی هونەری لەم شارەی پارێزگای نەینەوا، لهكاتێكدا دەزگاکانی دیکە و چەندین پرۆژەی خۆڕسك بەشداریی تێدا دەکەن.
زانکۆی موسڵزیانێکی گەورەی بەرکەوتبەدەستی ئەندامانی داعش، کە ویستیان بوونی نەهێڵن و خوێندن و ئەزمونکردنی هونەرەکانیان قەدەغەکرد، کە ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەیان بە "دژی ئایین" لەقەڵەمی دەدان.
بەڵام کاتێك هێزەکانی عێراق شارەکەیان گرتەوە، خوێندکارانی هونەر دەستیانکردەوە بە خوێندن و نمایشی وێنە و پەیکەر سەریههڵدایەوە، لەگەڵ بەرهەمی شانۆیی و کۆراڵ و فیستیڤاڵی مۆسیقا.
هەندێك لە هونەرمەندان ئەو تاڵییە نیشاندەدەن کە لەکاتی فەرمانڕەوایی داعش چەشتویانە، کاتێك توشی کردەی توندوتیژی یان راوەدونان بوونەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی نەینەوا، وەحید فەرید بە دیارونای وت ئەوانیدی بابەتی گەشبینانەیان هەڵبژاردووە بۆ کارەکانیان وەك هیوا و داهاتوویەکی گەش، کە سووربوونیان نیشاندەدات لهسهر رۆیشتن لەسەر رێگەی ئازادی بەرەو بنیاتنانەوە.
وتی: "هونەر پەیامێکی مرۆیی دەگوازێتەوە کە ئەو ئایدۆلۆژیا توندڕەوە پێی لەناونابرێت، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ بێدەنگكردن و کپکردنی. دووبارە گهشهدهكات و دەبوژێتەوە."
فەرید وتی: "کاتێك تیرۆریستان دەستیانگرت بەسەر شارەکەماندا، یەکەمین شت کردیان روخاندنی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بوو." وتیشی گروپەکە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەو چالاکیە کلتورییانەی نەهێشت کە هونەریان تێدابوو.
ههروهها وتی: "داعش زۆر تووندبوو لەبارەی هونەر و کلتورەوە، چونکە سیستمی باوەڕە روخێنەرەکەی ئهو جۆره خولیایانهی قەدەغەکردبوو. هەرکەسێك ئەو سیستمی باوەڕەی پێشێلبکردایە بەتوندی سزادەدرا."
بوژانەوەی هونەری
فەرید وتی رزگارکردنی موسڵ دەروازەیەکی فراوانی بەڕووی بوژانەوەی هونەریدا کردەوە.
بە دیارونای وت: "دەستمانکردووە بە دروستكردنهوهی بینای پەیمانگای هونەرە جوانەکان و وانەكان بهشێوهی ئاسایی خۆیان لەشوێنێكی تر دەخوێنرێن و خوێندکارانێیكی زۆر ئامادەیان دەبن."
وتی چالاکییه هونەرییهكان بەڕادەیەکی زیاتر ئەنجامدەدرێن، چونکە خوێندکاران و هونەرمەندان هەوڵدەدەن شوناس و حەزی خۆیان گەشەپێبدەن.
وتیشی ئەوان زۆر بەسەختی بەدەست رێگرییەوە ناڵاندوویانە و دەیانەوێت ئازارچەشتنیان دەربڕن، لەگەڵ خەونەکانیان، لەڕێگەی بەرهەمهێنانی نوێکارانەوە.
سەرۆکی زانکۆ، ئەبوی سەعید دیوەچی بە دیارونای وت کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ لەلایەن ئەندامانی داعشەوە کرابووە ئامانج و تێکدرابوو، بەڵام ئەمڕۆ "لەدوای هەوڵەکانی بنیاتنانەوە لە دۆخێکی باشتردایە".
وتی: "هەموو بەشەکانی کۆلێژەکە کراونەتەوە و شەفتی ئێوارانیش دەستیپێکردۆتەوە، پلانیش هەیە بۆ فراوانکردنی کۆلێژەکە بە کردنەوەی بەشی نوێ هەرکات پارە لهبەردەستدابوو."
هاوکات، جوڵەیەکی زۆر دەبینرێت لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان بۆ رێکخستنی چەندین بۆنەی وەك فیستیڤاڵ و نمایش و شانۆ.
رۆحی بەرەنگاری
دیوەچی وتی: "دەمانەوێت پاشماوەی ئایدۆلۆژیای داعش بنەبڕبکەین و پشتڕاستیبکەینەوە کە ئازادی بێهاوتایە و دەکرێت هونەر جڵەوبکرێت بۆ خزمەتی نیشتیمانپەروەری و سەقامگیری و گەشەکردن."
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حوسامەدین عهبار بە دیارونای وت رۆحی بەرەنگاری بەهێزە.
وتی سەرەڕای ستەمکاریەکەی، داعش سەرکەوتوونەبوو لە بنەبڕکردنی هونەر لە موسڵ.
وتی گروپەکە شانۆكان و ستودیۆكانی وێنەکێشانی وێرانكرد، لەگەڵ کەلەپورە هونەرییە بەئامانجکراوەکان، لهوانه پەیکەری مۆسیقاری بەناوبانگی عێراقی عوسمان موسڵی.
عهبار وتی: "دەستبەجێ دوای رزگارکردن، هونەرمەندان و خوێندکارانی هونەری نمایشێکی شانۆییان لەسەر داروپەردووی بینا کەلەپورییە روخاوەکان رێکخست تا رایبگهیهنن کە هونەر نامرێت."
وتیشی بەم کارانە، ویستیان سووربوونی خۆیان دەرببڕن لهسهر وێناکردنی ئاییندهیهكی گەشتر بۆ شارەکەیان.
ههروهها وتی: "شارەکەمان ئاوێزەیەکە لە کلتوور بەهۆی فرەڕەنگی کۆمەڵایەتییەوە و کۆمەڵێك پیشەوەری شانۆیی، ئەکتەر، هونەرمەند و مۆسیقاری پێشەنگی بەخشیوە بە کلتووری عێراقی. ئەم شەپۆلە بەردەوامدەبێت لە بەخشین و نوێکاریی."