فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا هێرشیانكرده سهر ئیدلیبی بنکەی ئۆپۆزسیۆن رۆژی سێشەممە (4 ئەیلول) بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ هەفتەدا، لەکاتێکدا چاوەڕوانی هێرشێکی حکومەت دەکرێت بۆ سەر ئەو پارێزگایەی باکوری خۆرئاوا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه منداڵان لەنێو لانیکەم ئەو نۆ مەدەنیەدا بوون کە بەهۆی هێرشەکانەوە کوژران.
مۆسکۆی هاوپەیمانی رژێم و ئەنقەرەی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن چەندین گەڕی گفتوگۆیان بەڕێخست بەمەبەستی بەرگرتن بە هێرشەکە، بەڵام هێزەکانی حکومەت کۆبوونەتەوە نزیك بەو ناوچەیەی ئۆپۆزسیۆن.
سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا دوای 22 رۆژ له ڕاوەستان دەستیانکردەوە بە بۆمبارانکردنی پارێزگای ئیدلیب."
وتی لانیەکم نۆ مەدەنی، لەنێویاندا پێنج منداڵ لە هەمان خێزان، لە هێرشەکاندا کوژران، لەکاتێکدا 10 کەس برینداربوون.
عەبدولڕەحمان وتی هێرشەکان 24 ناوچەیان کردە ئامانج و یەك رۆژ دوای ئەوە هاتن کە یەکەکانی ئۆپۆزسیۆن لە "پێگەکانی رژێمیان دا لە پارێزگای لازقیەی هاوسێ، کە سێ چەکداری سەربە رژێمیان کوشت".
بۆمبارانەکەی سێشەممە لە چەندین ناوچەی ژێردەستی هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شامی دا، لەنێویاندا شارۆچکەی گەورەی جسر شوغور، بەڵام ئەو ناوچانەشی گرتەوە کە لەژێردەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادا بوون، لەنێویاندا شاری ئەریحا.
لە شاری موحەمبەل، باشوری خۆرئاوای شاری ئیدلیبی پایتەختی پارێزگاكه، ئاگرکوژێنەرەوەکان خەریکی ئاگرێکی گەورەبوون لە بەنزینخانەیەك کە هێرشێك لێیدابوو.
پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس وتی تەواوی دوانیوەڕۆ فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.
هۆشداری بەرامبەر 'کارەساتێكی مرۆیی'
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دووشەممە هۆشداری بە سوریا دا دژی هێرشکردنە سەر ئیدلیب بەیارمەتی روسیا و ئێران و وتی دەکرێت هێرشەکە "کارەساتی مرۆیی" لێبکەوێتەوە.
نوێنەری ئەمریکا لە سوریا سێشەممە لە ئەنقەرە بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەربارەی دوایین پێشهاتەکان لەو وڵاتە بە شەڕ داڕماوەدا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار باسی لە شەڕی سوریا کرد لەگەڵ جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ شەڕی سوریا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە.
پێشتر، دووشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو وتبووی کە هەردوولا باس لە ئیدلیب دەکەن.
مانگی رابردوو چاوشئۆغلو هۆشداریی دا بە روسیا کە پەنابردن بۆ چارەسەری سەربازی لە ئیدلیب دەبێتە هۆی "کارەسات" و شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی بەنێو سنوورەکانی تورکیادا.
هاوکات، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاشتی له سوریا سێشەممە داوای لە سەرۆکەکانی روسیا و تورکیا کرد کە دەستبەجێ گفتوگۆ لەگەڵ یەکتربکەن بۆ بەرگرتن بە "خوێنڕشتن" لە ئیدلیب.
ستافان دی میستورا تکای کرد لە "سەرۆك پوتین و سەرۆك ئەردۆگان، ... كه پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بکەن"، تەنانەت پێش ئەوەی پێکبگەن لەگەڵ هاوشانە ئێرانیەکەیان رۆژی هەینی لە تاران.
چاوەڕواندەکرێت سەرۆکەکانی تورکیا و روسیا و ئێران هەینی لە تاران پێكبگەن بۆ گفتوگۆیهكی سێقۆڵی کە ئەگەری زۆرە دەربارەی ئیدلیب بێت.
سڵاو. من هیچ سهرنجێكی تایبهتیم نیه. ئهوهی دهیزانم ئهوهیه كه موسڵمان بوون سهرچاوهی شهرمهزاری و رسواییه. به شمشێرهكانیان بابوباپیرانه بهشهرهف و نهجیبزادهكانمیان ناچاركرد ببنه موسڵمان. جگه لهوه، عهرهبه دڕندهكان سهری ژمارهیهكی یهكجار گهورهیان له هاونیشتمانیه پاك و دیندار و چهوساوه و لهخواترسهكانم پهڕاند!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت