فێرکارانی عێراقی کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئایدۆلۆژیا توندڕەوەی کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەوڵیدا بیچێنێت لە ناخی لاوانی ناوچەکانی ژێردەستیدا.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی پەروەردەی نەینەوا وەحید فەرید عەبدولقادر وتی هەوڵەکانی بنەبڕکردنی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و توندوتیژ "پێشینەی باڵایە" بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بەڕێوبەرێتی پەروەردەی نەینەوا.
عەبدولقادر بە دیارونای وت: "هیچ مانەیەکی نیە دەستبكهین بە قۆناغێکی نوێ دوای رزگارکردنی شارەکانمان گهر پاککردنەوەی مێشکی خەڵکە لاوەکانمان لە تیرۆریزم نهکەینە خەمی سەرەکیمان."
وتی: "دەستبەجێ دوای رزگارکردن دەستمانكرد بە کاركردن و سەرەتا هەموو ئهو مەنهەجانهی خوێندنگەکان کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانەوە دانرابوون گۆڕیمان بە مەنهەجێکی فەرمی و پهسهندکراو."
سەدان مامۆستای خوێندنگەی بنەڕەتی و ناوەندی لەو خولانەدا بەشداربوون کە باسیان لە چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە ئایدۆلۆژی و رەفتارییەکانی داعش دەکرد.
وتی لەبەرامبەردا خوێندکارانی نەینەوا وانەیان پێدەوترایەوە بۆ بەهێزکردنی هەستی ئەرکی مەدەنی و چەسپاندنی بەها ئەرێنییەکان وەك پهسهندكردنی ئەوانیدی، هەستی رەوشتی بەهێز و میانڕەویی ئایینی.
دیاریکردنی ئاستی کاریگەری
عەبدولقادر وتی لە مانگەکانی سەرەتای دوای رزگارکردنی نەینەوادا، کاربەدەستانی پەروەردەیی چەند توێژینەوەیەکیان کرد بۆ تێبینیکردنی ئاستی کاریگەریی داعش، کە سامپڵێکی نمونەیی خوێندکارانی تێدابوو، لەنێویاندا ئەوانەی نێو کەمپی ئاوارەکان.
وتی ئەمە "رێژەیەکی سەدی بچوکی" کاریگەریی نەرێنی نیشاندا، بەجۆرێك لاوانی هەرزەکار و خوێندکارانی خوێندنگە بنەڕەتیەکان زۆرترین کاریگەریی هەوڵەکانی مێشکشۆردنەوەی گروپەکەیان لەسەربوو و خوێندکارە پێگەیشتووەکانیش کەمترین.
وتی ساڵێك دوای رزگارکردنی نەینەوا، بەڕێوبەرێتی ئامادەکاری و راهێنانی پەروەردەیی وەزارەت چەند توێژینەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا کە سەدان خوێندکاریان تێدابوو لە هەموو ئاستەکان.
وتی زۆربەی ئەو خوێندکارانەی توێژینەوەیان لەسەرکرا هیچ کاریگەرییەکیان نیشاننەدا و ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە لاوازبوونی کاریگەریی هەوڵەکانی مێشکشۆردنەوەی داعش نیشاندەدات.
عەبدولقادر وتی هەوڵەکانی گروپەکە بۆ دروستکردنی نەوەیەك کە ئایدۆلۆژیاکەی لەخۆدەگرێت، شکستیهێناوە بەڵام ئاماژەیکرد بەوەش كه هەوڵەکان بەم ئاراستەیەدا بەردەوامدەبن.
تا کۆتایی تەمموز، 320 مامۆستای پیاو و ژن لە موسڵ و هەولێر خولێکی دوو هەفتەیی تایبهت به مامۆستا و فێرکارانیان تەواوکرد دەربارەی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو لە پۆلەکاندا.
کاریگەریی داعش کاتی بوو
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا، رەعد جەبوری وتی داعش "تاکتیکی قێزەونی بەکارهێنا بۆ نغرۆکردنی ناسنامەی نیشتیمانی و کلتوری".
جەبوری بە دیارونای وت لەکاتێکدا دەسەڵاتی هەبوو، داعش مەنهەجی خوێندنگەی "بەڕادەیەکی بەرچاو گۆڕی"، کتێبی دانراوی دەربارەی پەروەردە و مێژووی ئیسلامی گۆڕی بەو کتێبانەی هانی توندوتیژی دەدەن و میراتی ئیسلامی دەشێوێنن.
وتی بابەتە زانستیەکانیش بەدەرنەبوون لە شاڵاوی داعش، بەجۆرێك کتێبی بیرکاری وێنەی توندوتیژی تێدابەکارهاتبوو، گروپەکەش وانەی زیندەوەرزانی و فیزیای لادابوو بە پاساوی ئەوەی لەگەڵ ئاییندا ناگونجێن.
جەبوری وتی داعش "وانەی وەرزشیشی گۆڕی بە وانەیەك بۆ راهێنانی خوێندکاران لەسەر شەڕکردن و بەکارهێنانی چەك".
ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حەسەن شەبیب وتی سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکەوە لێیانکرابوو، زۆرێك لە دانیشتوان رەتیانکردەوە رێ بە منداڵەکانیان بدەن ئامادەی خوێندنگەکانی داعش ببن.
شهبیب بە دیارونای وت: "تیرۆریستان خەڵکی ناوچەکەیان ناچارکرد منداڵەکانیان بنێرنە خوێندنگەبەڵام دایکوباوکان رادەستی ئەو فشارە نەبوون، چونکە ئەو خوێندنگانە زانیارییان نەدەبەخشی و بەهای باڵاشیان نەدەچەسپاند."
وتی هاوشێوەی کەمپی راهێنانی سەربازی بوون کە ئامانجیان پێگەیاندنی نەوەیەك بوو له توندڕەوان و خۆکوژان.
وتیشی: "خەڵك هەرزوو بە پلانەکانی داعشیان زانی و پوچەڵیانکردنەوە. هەربۆیە کاریگەرییەکی قوڵی ئایدۆلۆژکەیان لە مێشکی خوێندکاراندا نابینرێت."
تكایه دهتوانن نوسخهیهكی ئهو راپرسییه بنێرن كه كاریگهرییهكان لهسهر خوێندكاران ههڵدهسهنگێنێت؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت