هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق سنوورەکان پته‌وده‌كات دژی دزەکردنی داعش

خالید تائی

ئەفسەرانی پاسەوانی سنووری عێراق تەلبەندێکی دڕکاوی دەپشکنن کە سنووری عێراق و سوریا جیادەکاتەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانی سنووری عێراق]

ئەفسەرانی پاسەوانی سنووری عێراق تەلبەندێکی دڕکاوی دەپشکنن کە سنووری عێراق و سوریا جیادەکاتەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانی سنووری عێراق]

هێزەکانی عێراق کاریانكردووه‌ بۆ پته‌وكردنی سنوور لەگەڵ سوریا و بەرپەچدانەوەی دزەکردنی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە رێگای درووستکردنی رەبایە و دانانی تەکنەلۆژیای سه‌نگه‌ربه‌ندی.

سنوورەکە بازگەی پاسەوانی بۆ دانراوە لەگەڵ کامێرای گەرمی و هەستەوەره‌كانی له‌دووره‌وه‌ هەر جۆرە جوڵەیەك لە ناوچەکە هه‌ستپێده‌كه‌ن.

لە ناوەڕاستی نیساندا، سوپای عێراق و پاسەوانی سنوور خەندەقێکی 100 کیلۆمەترییان هەڵکەند بەدرێژایی سنوورەکە و شارەکانی راوە و قائیمی پارێزگای ئەنباری لە بەشی سوریا جیاکردەوە.

خەندەقەکە شەش مەتر درێژە و سێ مەتر پانە، ئەو خۆڵەش کە دەرهێنرابوو وەك تەپۆڵکە بەکارهێنرا بۆئەوەی پته‌وتركردنی به‌ربه‌سته‌كان.

ئەندامانی پاسەوانی سنووری عێراق پشکنین ئەنجامدەدەن لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار، نزیك بە سنووری سوریا. [خاوەنی وێنە: پاسەوانی سنووری عێراق]

ئەندامانی پاسەوانی سنووری عێراق پشکنین ئەنجامدەدەن لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار، نزیك بە سنووری سوریا. [خاوەنی وێنە: پاسەوانی سنووری عێراق]

هێزەکانی پاسەوانی سنوور کۆتایی حوزەیران دەستیانکرد بە پرۆژەیەکی دیکە بۆ پتەوکردنی رێکارەکانی پاراستن، کە درووستکردنی تەلبەندێکی دڕکاوی لەخۆگرتبوو، پاڵپشتیكراو بە تاوەری چاودێریکردن و ئامێرەکانی دیکەی چاودێری لەگەڵ دەورییە ئەمنییەکان.

رێکارەکانی سه‌نگه‌ربه‌ندی

سەرۆكی شارەوانی راوە، عەلی عەکیدی بە دیارونای وت ئه‌و رێکارانه‌ی سه‌نگه‌ربه‌ندی زۆر کاریگەربوون لە رێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش لە سنوورەکەوه‌.

وتی: "هێزە ئەمنییەکان، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و سوپا و پاسەوانانی سنوور، ڕێکاری زۆر توندیان داناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکە لەگەڵ سوریا."

وتی رێکارە عەمەلییەکان بریتین لە "هەڵکەندنی چاڵ و دروستکردنی تەپۆڵکە و دانانی تەلبەندی دڕکاوی و كردنیان به‌ سه‌نگه‌ربه‌ندیی زرنگ له‌ڕێی بەکارهێنانی کامێرا و ئامێرە هەستەوەرەکان و ئامێرەکانی چاودێریکردنه‌وه‌."

عەکیدی وتی ئەو رێکارانە "ئه‌منیه‌تی سنووره‌كه‌یان پتەوکردووە و له‌سه‌دا 80 دزەکردنی تیرۆریستانیان لە سوریاوە کەمکردۆته‌وه‌."

وتی هێزێكی زۆریش بۆ بازگە سنوورییەکان نێردراون و 24 کاتژمێر چاودێری هەیە لە ناوچە سەرەکییەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌: "سنوورەکان پێشتر واڵا و کراوەبوون و ئێستا داخراون."

وتیشی هەوڵەکانی دزەکردن خێرا بەرپەچدەدرێەنەوە و ئەوانەش کە دەیانەوێت بە نایاسایی سنوورەکە ببەزێنن و بێنە عێراق لەلایەن هێرشی ئاسمانییەوە دەکرێنە ئامانج ئەو کاتەی کە هێشتا هەر لە بیابانەکەدان.

عەکیدی وتی: "هێزەکانی عێراق و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیبەمدواییانە گورزی توندیان دا لە داعشو ئەو ئەندامانەی گروپەکەیان کردە ئامانج کە دەیانویست دزەبکەن لە بیابانەکەی رۆژئاوای ئەنباره‌وه‌."

وتی هێرشێکی هاوپەیمانان لە باکوری راوە 7 ئاب "ژمارەیەك تیرۆریستی کوشت کە لە ئەشکەوتێکدا بوون" و وتیشی دواتر زانرا ئەوانە دزەیانکردبوو، هەندێکیشیان سەرکردەی داعش بوون.

کەمبوونەوەی هه‌ڕه‌شه‌كانی سەر سنووره‌كه‌

وتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، عید عەماش، بە دیارونای وت: "هەوڵەکانی داعش بۆ بەزاندنی سنوورەکە ئێستا سەرکەوتوو نین."

وتی: "هه‌ڕه‌شه‌كان لە سنووری سوریاوە تاڕادەیەك کەمبوونه‌تەوە، سوپاس بۆ چەند فاکتەرێك، بەتایبەتی سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌ ئەمنییه‌ چڕه‌كان و چالاکی توندوتۆڵی سەربازی بۆ پاراستنی هێڵه‌ سنوورییه‌كه‌ و بیابانه‌كه‌ی نزیكی."

عەماش وتی ئەو پێشێلکاریانەش کە ئەنجامدەدرێن خێرا بەرپەچدەدرێنەوە، هەموویان لە ناوچەی هەجین و گوندەکانی سوسە و باغۆز لە سوریاوە دێن، کە لکاون بە بیابانی فوراتی سەرووه‌وه‌ لە باکوری شارەکانی راوە و قائیم.

وتیشی: "زۆر پێویستە هیچ بۆشاییەك بۆ دوژمن نەمێنێت بەکاریبهێنێت بۆ دزەکردنە ناوچەکانمانەوە."

سەرۆکی پارتی ئەحرار فورات، شێخ عەبدوڵا جوغەیفی، کە پێشتر فەرماندەی هێزەکانی حەشدی خێڵه‌كی ئەنبار بوو، وتی: "خەندەقه‌كه‌ و سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كانی دیکە بەدڵنیاییەوە دزەکردنی تیرۆریستەکان کەمدەکه‌نه‌وه‌ و رێگردەبن لە هاتنی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکان."

جوغەیفی بە دیارونای وت: "ئەم رێکارانە بەتەنیا بەس نین بۆ نەهێشتنی مەترسییەکە و پێویستیان بە پشتگیری ئاسمانی هەیە."

وتی زۆرکردنی چالاکییە زەمینییەکان، وەك شوێنکەوتن و چاودێریکردنی بەردەوامیش پێویستن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەموو ئەو رێکارانە دانراون و کاریان پێدەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500