هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

'بێچوەشێران'ی داعش هەڕەشەن لە ئێستا و داهاتوودا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هەر لە سەرەتاوە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) "بێچوەشێران"ی راکێشاوەتە نێو ریزەکانی و مێشکیانی شۆردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆی. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هەر لە سەرەتاوە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) "بێچوەشێران"ی راکێشاوەتە نێو ریزەکانی و مێشکیانی شۆردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆی. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هەرچەندە لە عێراق شکستی پێهێنراوە و لە زۆر شوێنی سوریاش دەرکراوە، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەردەوامە لە بوونە هەڕەشە بۆ ئێستا و داهاتوو بەهۆی شێوازی راکێشانی منداڵانپسپۆڕان بە دیارونا دەڵێن.

هه‌ر لە دەستپێکییه‌وه‌، گروپەکەوە منداڵان و تازەپێگەیشتوانی راکێشاوە بە زۆر و زۆرلێکردن و ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی خۆی لەمێشكیاندا چاندووه‌ وبەکاریهێناون بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی.

چالاکوانی میدیایی لە دێرەزوور جەمیل عەبد بە دیارونای وت: "دۆڵی رووباری فوراتی [ناوەند] لەئێستادا دوایین پەناگەی ئەندامانی داعشە."

وتی منداڵ و لاوانی دانیشتووی کەمپی ئاوارەکان بەتایبەتی مەترسی ئەوەیان لەسەرە رابکێشرێن، چونکە پاشماوەکانی داعش هەوڵدەدەن نفوز بەدەستبهێننەوە و پێداویستیە داراییەکانی ئەم خێزانانە دەقۆزنەوە.

منداڵان راکێشراون و راهێنانیان پێدەکرێت لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە لە کەمپەکانی سوریا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

منداڵان راکێشراون و راهێنانیان پێدەکرێت لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە لە کەمپەکانی سوریا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتی داعش تووشی داکشان بووە لە چەکداری ریزەکانیدا و دەستیکردووە بە راکێشانی منداڵانی کەمپه‌كانی ئاوارەکان لە ناوچەی بادیە (بیابان) و لە دێرەزوور.

وتیشی: "راکێشەران پێویستیی منداڵان بە خۆراك و جل و شتی دیکە دەقۆزنەوە کە لە کەمپەکاندا دەستناکەون." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ زۆرینەی دانیشتوانی کەمپەکان لە هەژارییەکی تەواودا دەژین.

هه‌روه‌ها وتی وەك بەشێك لە هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داتابەیسێکیان لە ئەندامانی داعش دروستکردووە.

وتی: "هەر هەوڵێك لەلایەن ئەم چەکدارانەوە بۆ هەڵاتن یان رۆیشتن بۆ وڵاتێکی دیکە تەنانەت بۆ ناوچەیەکی دیکەی سوریا زۆر سەختە،" هەربۆیە داعش تەرکیزی خستۆتە سەر هەوڵەکانی بۆ راکێشانی منداڵان.

وتی ئەم منداڵانه‌ رادەهێنرێن تا "هێرشی خۆکوژی ئەنجامبدەن لە ناوه‌وه‌ و دەرەوەی سوریا"، یان دەنێردرێن بۆ کردەی چاودێری بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی.

مێشکشۆردنەوە بە نهێنی

لەکاتێکدا داعش چالاکانە منداڵان و تازەپێگەیشتووانی رادەکێشاکاتێك بەهێزبوو، مێشکی دەشۆردنەوە و رێنمایی شەڕی دەدانێ لە کەمپە ته‌رخانكراوه‌كاندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، بەڵام راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ ئەم چالاکیانە تاڕادەیەکی زۆر نەماون.

ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە وتی: "دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بنەبڕکردنی داعش لە سوریا و عێراق، گروپەکە وەستا لە راهێنانی منداڵان لە کەمپە تایبەتەکاندا."

خۆجە بە دیارونای وت راکێشان و راهێنانی منداڵان ئێستا بە نهێنی ئەنجامدەدرێت لە چەند کەمپێکی بچوکی پەڕاگەندەدا، لەترسی هێرشی ئاسمانی.

وتی سەرەڕای مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆژی کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی منداڵان و هاندانی دایکوباوکیان کە وازیان لێبهێنن، "پارە و خۆراك ئامرازی خوازراوی راکێشانی منداڵانن لە کەمپەکان و منداڵی خێزانە هەژارەکانیش".

شیکاروانی سەربازی، لیوا عەبدولکەریم ئەحمەد کە خانەنشێكی هێزه‌ ئەمنیەکانی میسره‌، وتی بنەبڕکردنی چەمكی "بێچوەشێرانی داعش" و راكێشانیان دەکرێت کارێکی جددیتر و گرنگتر بێت لە بنەبڕکردنی خودی گروپەکە.

بە دیارونای وت ئەمە لەبەرئەوەی منداڵان و تازەپێگەیشتوان بەتایبەتی ئەگەری مێشکشۆردنەوەیان هەیە و ئاماژەی کرد بەوەی ئەو هەڕەشەیەی دەیکەنە سەر کۆمەڵگە "زۆر جددیە" لە سوریا و لە دەرەوەش.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەم منداڵانە دەستنیشان نەکرێن و چارەسەری گونجاویان نەدرێتێ، کاتێك گەورەدەبن دوورنیە سوریا تووشی شەپۆلێکی دیکەی توندڕەوی ببێتەوە.

وتی: "ئەم منداڵانە گەورەدەبن له‌كاتێكدا مێشکیان پڕە لە بیرۆکەی توندڕەوانە و دەبنە شانەی نوستوو کە دەکرێت هەرکاتێك بێت چالاك بکرێن."

وتیشی دەستبەسەرکردنیان بەس نیە بۆ بنەبڕکردنی ئەو هەڕەشەیەی هەیانە، چونکە دەبێت "چارەسەری دەروونی توند و جددیان بۆ بکرێت" تا دۆخەکەیان ئاسایی بكرێته‌وه‌.

وتی هەندێکیان رەنگە پێویستیان بە کاتێکی زۆر بێت بۆ چارەسەر تا رزگاریان بێت لە پاشماوەی ئەو ئایدۆلۆژیا تیرۆریستییە کە لەسەری گەورەبوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

گرنگە چاودێرییان بکرێت، بەتایبەتی لە موسڵ. ئیستا لێرەن. دەبێت بەرپرسیار رابگیرێن یان چاودێرییان بکرێت و ناوی خێزانەکانیان بخرێتە لیستەوە. بۆهۆشداریدان پێیان، 53512.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌