هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا بۆمبارانی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب دەستپێدەکاتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵانی بریندار لە بۆمبارانی رژێمی سوریا بۆ سەر شارەکانی ته‌ح و تەحتایا لە باشوری پارێزگای ئیدلیب کۆمەکی سەرەتاییان پێدەگات لەنێو ئۆتۆمبیلی فریاگوزارییدا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

منداڵانی بریندار لە بۆمبارانی رژێمی سوریا بۆ سەر شارەکانی ته‌ح و تەحتایا لە باشوری پارێزگای ئیدلیب کۆمەکی سەرەتاییان پێدەگات لەنێو ئۆتۆمبیلی فریاگوزارییدا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

به‌گوێره‌ی چالاکوانێکی ناوچەکە، رژێمی سوریا دووشەممە (13 ئاب) دەستیکردەوە بە بۆمبارانی ئاسمانیی چەند ناوچەیەکی پەڕاگەندە لە باشوری پارێزگای ئیدلیب، لەکاتێکدا رژێم و هێزە هاوپەیمانەکانیبەردەوامن لە هێنانی هێزی پشتگیریبۆ ناوچە هاوسێکان.

چالاکوانێكی خه‌ڵكی ناوچەکە، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت هێزی زیاتر هێنراون بۆ پشتگیریكردنی ناوچەكانی ژێردەستی رژێم لە پارێزگای لازقیە، کە هاوسنوری ئیدلیبە، وەك ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراو.

عەساف وتی هێزەکانی رژێم دەستیانکرد بە بۆمبارانی چەند بەشێکی گوندنشینی باشوری ئیدلیب لە بەیانی دووشەممەدا، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەسێك و ئاوارەبوونێکی به‌رفراوانی مەدەنیەکانی لێکەوتەوە بەرەو ناوچە ئارامەکان.

وتی لە شارۆچکەکانی ته‌ح و تەحتایا دوو ژن و منداڵێك کوژران لە کوشتارەکەدا و چواری دیکەش لە گەڕەکەکان برینداربوون.

کارمەندێکی بەرگری شارستانی سوری منداڵێك هەڵدەگرێت بۆ نێو ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بۆ پێدانی خزمەتگوزاری پزیشكیی دەستبەجێ. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کارمەندێکی بەرگری شارستانی سوری منداڵێك هەڵدەگرێت بۆ نێو ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری بۆ پێدانی خزمەتگوزاری پزیشكیی دەستبەجێ. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

عەساف ئاماژەیکرد بەوەی بۆمبارانەکە شارۆچکە و گوندەکانی باشوری ئیدلیبیشی گرتەوە وەك تەرعی، مەعان، تەل مەرەق و تەمانعە.

شەپۆلێکی نوێی ئاواره‌بوون

وتی ژمارەیەکی زۆر مەدەنی بینراون کە ئەم شارۆچکانەیان جێهێشتووە -- بەتایبەت تەح و تەحتایا، کە تاڕادەیەك چۆڵبوون لە خەڵك -- بەرەو ناوەندی پارێزگای ئیدلیب، تا خۆیان لە تۆپباران بپارێزن.

تۆپبارانی چڕ و هێرشی ئاسمانی بەردەوام زۆرێك له‌ دانیشتوانی شارۆچکەیخان شێخونیانناچارکرد ماڵەکانیان جێبهێڵن بۆ ناوچەی ئارامتر، وتیشی.

عەساف وتی ئاوارەبوونه‌کە بەهۆی گەیشتنی بەردەوامی هێزی پشتگیریی رژێمەوەیە و ئاماژەشیکرد بەوەی شەپۆلێکی فراوانی ئاوارەبوون لە ناوچەکانی باکوری حەمماش تێبینیکراوە.

روونیشیکردەوە: "بە [گەیشتنی] هێزەکانی پشتگیری، رژێم بەنیازە هێزەکانی بەهێزبکات لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆیدا کە بەرامبەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنن."

عەساف وتی زۆرێك لە ئاوارە مەدەنیە نوێکان بەرەو ناوچە کشتوکاڵیەکان چوون، یەکەم شەویان لە دەرەوە بەسەربرد بەبێ پشتگیریی هیچ لایەنێك.

ئاماژەشیکرد بەوەی ئەم شەپۆلە نوێیەی ئاوارەبوون لەکاتێکدایە کە ئیدلیب قه‌ره‌باڵخبووه‌ بە ئاوارەی ناوچەكانی تر و توانای لەخۆگرتنی زیاتری نیە.

ئه‌م قه‌ره‌باڵخبوونه‌ ترسی لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا دروستکردووە، کە پێشبینی قوربانیانێكی مەدەنیی زۆر دەکەن لە دۆخێکدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رژێم لە ناوچەکە رووبدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500