رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەدوای بەدەستهێنانەوەی هێزدا دەگەڕێت بە گەڕانەوە بۆ ئەو تاکتیکە قێزەونانەی سەرەتا بەکاریدەهێنان کە وایکرد ناوبانگی خراپی لە جیهاندا بڵاوببێتەوە و بهگوێرهی شیکاروانان بهشێك لهوانه سێدارە و رفاندنی کەمینەکانن.
هەفتەی رابردوو داعشخوێندکارێکی 19 ساڵانی سەربڕییەکێك لەو زیاتر لە 30 سورییە دروزانەی کە لە کۆتایی تەمموزدا رفاندبوونی لەکاتیزنجیرەیەك لە تەقینەوەی خۆکوژی و تەقەکردن و چەقۆلێداندالە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا.
لەکاتێکدا میدیای فەرمیی داعش دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆگرت، کەناڵەکانی پروپاگەندەی [گروپەکە] هیچ باسیان لە رفاندنەکان نەکرد.
سەرچاوە خۆجێیەکان و چاودێرانی شهڕ دەڵێن لەجیاتی ئەوە توندڕەوان لە گفتوگۆدا بوون بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی دروز لهگهڵ فەرماندە و چەکدارانی دیکەی داعش كه لەژێردەستی حکومەتی سوریادان.
حەسەن حەسەن، توێژەری باڵا لە دەزگای تەحریر بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت: "لەلایەکەوە بەئاشکرا خەڵك دەکوژن، بەڵام لە پشتی پەردەوە دەتوانن بارمتە بگرن و ئاڵوگۆڕ بکەن."
حەسەن وتی: "ئەمە گرنگە -- هەموو شتەکە هەوڵێکە تا شانەکانی زیندوو بکاتەوە، هەندێك لە سەرچاوەکانی دەستبخاتەوە و هەندێك سەرکردە بگەڕێنێتەوە نێو ریزەکانی لهڕێی ئەوانەوە کە رفێندراون یان لە زیندانەکانیاندان."
داعش زۆر لاوازبووەلەوکاتەوەی بەناو "خەلافەت"ەکەی راگەیاند لەنێو سوریا و عێراقدا لە 2014، کە تەفسیرێكی هەرە موحافیزکارانەی خۆی بۆ ئیسلام جێبەجێکرد، لهوانه سێدارەدان لهنێو خەڵكدا.
ساڵی رابردوو، گروپەکە دوو پایەی دەسەڵاتی خۆی لەدەستدا -- موسڵ و رەققە -- وه لە چەند مانگی رابردووشدا لە پێگەی بچوکی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەرکرا.
زۆرێك لە فەرماندە باڵاکانی کوژراون و رژێم و هێزەکانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەجیا ئەندامانی داعش دەستبەسەردەکەن -- لەنێویاندا چەکدارە بیانییە بەدناوەکانی -- لەتەواوی وڵاتدا.
حەسەن وتی بۆ قەرەبووکردنەوەی هەندێك لە زیانەکانی، ئەگەری زۆرە داعش "هێرشی لێدە و راکە بەکاربهێنێت بۆ رفاندنی خەڵك".
'بەزاندنی هێڵە سورەکان'
داعش تاکتیکی هاوشێوەی لە عێراق و باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەکارهێنا ئەوکاتەی لە 2015دا 220 مەسیحی ئاسوریی رفاند و بەرامبەر پارەیەکی زۆر ئازادیکردن.
بەگوێرەی سهركردهیهكی باڵای ئایینیی دروز، دانوستان بۆ ئازادکردنی بارمتە دروزەکان -- 13 ژن و 15 منداڵ -- دەستیپێکردووە لەڕێی هەماهەنگی روسیا و حکومەتی سوریاوە.
ئەو خوێندکارەی هەفتەی رابردوو سەربڕدرا، لەگەڵ دایکی بە بارمتە گیرابوو.
خزمەکانی ڤیدیۆیەکیان بەدەستگەیشت تێیدا قسەدەکات پێشئەوەی بکوژرێت، لەگەڵ وێنەی سەربڕین و وێنەی جەستە بێگیانەکەی.
شیکاروانان دەڵێن ئەو وێنایە لە ترس و تۆقاندن لەمێژە بهشێك بووه له شێوازی کارکردنی داعش.
رەنگە بەدناوترین هێرشی داعش دژی کۆمەڵگە کەمینەکان هێرشهكهی بووبێت بۆ سەر ئێزدییەکان لە 2014کاتێك بە هەزاران کەسی لەو گروپە بچوکە ئایینییە ناچارکرد هەڵبێن و کچ و ژنەکانی وەك غەنیمەی شەڕ گرت.
پسپۆڕێکی سوری کە لە فەرەنسا نیشتەجێیە، خەتار ئەبو زیاب، وتی هێرشەکان بۆسەر داعش ئەو کاتە تاریکانەی هێنایەوە بیر.
ئەبو زیاب وتی: "ئەو کار و مامەڵە خراپانەی لەگەڵ مەدەنیە دروزەکان کرا لە چوارشەممەی رەشی (25 تەمموز) زۆر لەوە دەچێت کە داعش دژی ئێزدییەکان ئەنجامی دا لە عێراق."
وتیشی: "بۆ ئەم کۆمەڵگە رەسەنە، گرتنی بارمتەی مێیینە بەزاندنی هەموو هێڵێکی سوورە."
'خوڵقاندنی پشێوی'
دروزەکان، کە پێش شەڕ لهسهدا 3 دانیشتوانی سوریایان پێکدەهێنا، باوهڕێكی نهێنییان هەیە و لقێکە لە ئیسلام، بەڵام لەلایەن داعشەوە وەك زەندیق سەیردەکرێن.
سەرکردەکانی دەبوو پارێزگاری بكهن لە رێکەوتنێکی پڕمهترسی لەگەڵ رژێم: بەرامبەر هێشتنەوەی دڵسۆزییان بۆ رژێم، پیاوانی دروز بەزۆر نهگیرێن بە سەرباز و نهبرێن بۆ شەڕ دوور له ناوچهكانی خۆیان.
پسپۆڕێکی بەلجیکی شارهزای گروپە توندڕەوەکان، پیتەر ڤان ئۆستاین، وتی بە بەئامانجکردنی دروزەکان، داعش ویستی ئەو پەیوەندییە ببڕێت.
وتی: "هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی دروز لە سوەیدا ئامانجی خوڵقاندنی نائارامی و هەوڵێکە بۆ هاندانیان بۆ یاخیبوون له رژێم."
"دواجار ئەمە تاکتیکێکی کۆنی داعشە بە هەموو جۆرەکانیەوە: هەوڵدان بۆ خوڵقاندنی پشێوی و نائارامی و دواجار كۆنترۆڵكردنی پشێوییەکە."