هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

لە سەدا 70ی ئاوارەکانی عەنە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان

خالید تائی

ئاوارە عێراقییەکانی شاری عەنە و شارەکانی دیکەی رۆژئاوای ئەنبار لە مانگی ئازاردا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان دوای ئەوەی ئەمنیەت و خزمەتگوزارییەکان لە شارەکان باشتربوون. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق]

ئاوارە عێراقییەکانی شاری عەنە و شارەکانی دیکەی رۆژئاوای ئەنبار لە مانگی ئازاردا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان دوای ئەوەی ئەمنیەت و خزمەتگوزارییەکان لە شارەکان باشتربوون. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق]

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی شارەکە، عەبدولکەریم مەحمود رەشید، هەینی (10 ئاب) بە دیارونای وت زۆربەی ئاوارەکانی شاری عەنە لە رۆژئاوای ئەنبار گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان دوای نزیکەی ساڵێک لە رزگارکردنی لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتی: "لە سەدا حەفتای دانیشتوانی عەنە کە لە کەمپەکان دەژیان لە ئەنبار، ئەوانەش کە بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاوارە ببوون، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان."

دانیشتوانی عەنە کە نزیکەی 30،000 کەسە بەرە بەرە لە شارەکە هەڵهاتن دوای ئەوەی کەوتە دەستی داعش لە کۆتایی 2014.

هەر دوای شکستی داعش لە 21 ئەیلولی 2017، ئیدارەی ناوخۆی شارەکە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین ئه‌نجامده‌ده‌ن لە کۆتایی حوزەیراندا لە بیابانی ئەنبار بۆ گه‌ڕان به‌دوای پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین ئه‌نجامده‌ده‌ن لە کۆتایی حوزەیراندا لە بیابانی ئەنبار بۆ گه‌ڕان به‌دوای پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

رەشید وتی: "دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و هێوربوونەوەی رەوشی ئەمنی فاکتەرە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی زۆربەی دانیشتوانەکەن."

وتیشی: "زۆر نزیکین لە کۆتایهێنان بە قەیرانی ئاوارەیی کە کێشەی زۆری بۆ خەڵك درووستکرد."

وتی: "توانیومانە پێشکەوتنی باش به‌ده‌ستبهێنین لە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری سەرەتایی وەك ئاو و کارەبا، بە هاوکاری بێوێنەی رێکخراوە مرۆییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان."

ئه‌مینكردنی بیابانەکە

رەشید وتی شارەکە رەوشێكی ئارامی ئەمنیی هەیە سوپاس بۆ هەوڵە بێوێنەکانی فەرماندەیی هێزەکانی جەزیرە و سوپا و پۆلیس و هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

وتی کاری زۆر دەکەن بۆ پاراستنی بیابانه‌كه‌ی رۆژئاوای ئەنبار و دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش و شانە نوستووەکانیان و وتیشی هێزەکان هەندێكجار هێرشی پێشتر پلانبۆکراو ئەنجامدەدەن بۆسەر حەشارگەکانی چەکدارەکان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و شەنوکەوکردندا.

وتی هێزە ئەمنییەکان سێشەممە (7 ئاب)، بە بەشداری هێزی ئاسمانی عێراق، هێرشیان کردەسەر چەند بنکەیەکەی شاراوەی ژێرزەمینی لە بیابانەکە لە نزیك گوندی ئوم واز.

رەشید وتی لە ئەنجامی هێرشەکەدا "10 چەکداری داعش کوژران لەکاتێكدا لەو بنکانەدا خۆیان حەشاردابوو کە دواتر لەناوبران."

وتیشی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شه‌ش پشتێنی تەقەمەنی و حه‌وت ماتۆڕسایکلیشدا.

هه‌روه‌ها وتی سەرەتای ئەم هەفتەیەش، هێزە ئەمنییەکان چوار ئەندامی شانەیەکی نوستووی داعشیان ده‌ستگیركرد لە شاری عەنە، ئەوەش به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی سەرچاوە هەواڵگرییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500