هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

خۆپیشاندان دەکرێت دژی تەحریر شام لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی شاری حەزارین لە دەوروبەری ئیدلیب پۆستەر بەرزدەکەنەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی ژێردەستی تەحریر شام دەکەن. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

دانیشتوانی شاری حەزارین لە دەوروبەری ئیدلیب پۆستەر بەرزدەکەنەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی ژێردەستی تەحریر شام دەکەن. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەم هەفتەیە دانیشتوانی شاری حەزارین لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی پارێزگای ئیدلیب له‌ باشور هاتنەسەر شەقامەکان تا داوا لە تەحریر شام بکەن سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی شارەکە ئازاد بکات، چالاکوانن بە دیارونایان وت.

چالاکوان موسعەب عەساف وتی لە شەممە (4 ئاب)ەوە، خۆپیشاندەران رێگەکانیان داخستووە بە بەرد و تایەی ئاگرتێبه‌ردراو تا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی موقەدەم ئەحمەد خالید قەنتاری بکەن.

عەساف وتی قەنتاری، کە هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوە دەستگیرکرا، "لە سوپای سوریا جیابووه‌وە دوای دەستپێکی شۆڕشی [سوریا] و سەر بە هیچ گروپێکی چەکدار نیە".

وتیشی: "لەو ساڵەوە کە ئەنجومەنی سەربازیی پێکهێناوە هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی شارەکە تەرخانکردووە."

وتی قەنتاری لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە دەستگیرکرا بەناوی ئەحمەد عەبدولعەزیز.

عەساف وتی: "دەستگیرکردنی قەنتاری رەگی لە ناکۆکی نێوان ئەنجومەنەکە و تەحریر شامدا داکوتاوە، کە نامەی دەستگیرکردنی بۆ 17 ژن لە حەزارین دەرکرد بەهۆی خۆپیشاندانیانەوە دژی گروپەکە و رەتکردنەوەی بوونیان لە ناوچەکە."

وتی قەنتاری "دژی ئەو هەنگاوە وەستایەوە و رەتیکردەوە ژنەکان رادەستبکات، کە خستیه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی راستەوخۆوه‌ له‌گه‌ڵ گروپەکە و سەریکێشا بۆ دەستگیرکردنی".

عەساف ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ رەتکردنەوەی تەحریر شام لە چەندین ناوچەی ئیدلیب بەربڵاوە، بەتایبەتی لە شارەکانی عەتاریب و مەعەرەت نوعمان، کە جارناجارێك خۆپیشاندانیان تێدادەکرێت.

خۆپیشاندان دژی هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە گه‌یشته‌ کەمپێکی ئاوارەکانی نزیك بە دەروازەی سنووری باب هەواش لەگەڵ تورکیا، کە دانیشتوانه‌كه‌ی خۆپیشاندانیان کرد دوای ئەوەی تەحریر شام ئاگاداری کردبوونەوە کە دەبێت کەمپەکە جێبهێڵن.

عەساف وتی پاسەوانانی تەحریر شام تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و هەندێکیان بریندارکردن، کە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500