هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

چالاکوانانی سوری ئەشکەنجە و کوشتنی بەندکراوەکان لە زیندانەکانی رژێمدا بە بەڵگە دەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆپیشاندانێكی دانیشتووانی شارۆچکەی کفەرنوران لە دەشتی حەلەب دوای ئەوەی رژێمی سوریا ژمارەی ئەو بەندکراوانەی راگەیاند کە لە زینداندا مردوون. [وێنەكه‌ لە سەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

خۆپیشاندانێكی دانیشتووانی شارۆچکەی کفەرنوران لە دەشتی حەلەب دوای ئەوەی رژێمی سوریا ژمارەی ئەو بەندکراوانەی راگەیاند کە لە زینداندا مردوون. [وێنەكه‌ لە سەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

چەند گروپێکی چالاکوانانی سوری لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هەڵمەتێكیان لەسەر ئینتەرنێت دەستپێکرد بۆ بەبەڵگەکردنی ناوی ئەوانەی لە زیندانەکانی سوریادا کوژراون لە 2011 تا ئێستا.

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام، وتی گومانده‌كرێت هەزاران بەندکراوی سوری کوژرابن لە زیندانەکانی رژێمدا.

به‌سام بە دیارونای وت: "هۆکاری مردنەکان بریتین هه‌ره‌ له‌هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجەوەتا نەبوونی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و رەوشی خراپی برینەکان، بەڵام زۆربەیان لەژێر ئەشکەنجەی تونددا مردوون، کە بەندراوەکان بەردەوام و سیستەماتیکیانە رووبەڕووی بوونه‌ته‌وه‌."

وتی هەڵمەتەکان لەکاتێکدان کە رژێم دانیناوە بە مردنی ژمارەی بەندکراوەکاندا.

حکومەتی سوری دەستیکردووە بە ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی بەندکراوە سیاسییەکان بەشێوەیەکی بێپێشینە وەك هەوڵێك بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی هەزاران سوریی بێسەروشوێنن.

لە بەهارەوە، لیستی ناوەکانیانی ناردووە بۆ بەڕێوبەرێتی باری مەدەنی بۆئەوەی مردنەکان تۆماربکرێن.

بەسام وتی رژێم تا ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی بۆ 3،430 بەندکراو دەرکردووە -- 1،000 لە دەرایا، 750 لە حەسەکە، 550 لە حەلەب، 450 لە مەعزەمییەی شام، 30 لە یەبرود و 650 لە حومس.

وتیشی: "خێزانەکان ئێستا دەتوانن شەهادەی وەفات بۆ ئەوانە دەربکەن کە کوژراون." وتیشی "بەم کارانە رژێم هەوڵدەدات فایلەکانیان بۆ هه‌میشه‌ دابخات پەیوەند بە لایەنی یاسایی و باری کەسێتییان."

بەسام وتی بەگوێره‌ی چالاکوانەکان، ژمارەی ئەو بەندکراوانه‌ی لە زیندانەکانی رژێمدا کوژراون زیاترە لە 10،000 و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەندێك گروپ دەڵێن 13،000 کەس لەژێر ئەشکەنجەدا مردوون.

ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ بڕوایان وایە زیاتر لە 17،700 کەس دەکرێت لە زیندانەکانی رژێمدا مردبن لە سەرانسەری سوریادا لە 2011 تا 2015.

بەگوێره‌ی ئەمنستی نزیکەی13،000 کەسیش لە زیندانی سەیدنایا کوژراون لە نێوان 2011 بۆ کانونی یەکەمی 2015، زۆر بەنهێنی. زۆربەی ئەو کەسانەی لە سەیدنایا کوژران پێشتر بەردەوام رووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە و سیستەماتیکیانە خواردن و ئاو و دەرمان و خزمه‌تگوزاریی پزیشكییان لێ قەدەغەکرابوو.

بەسام وتی: "چالاکوانان لە دەرەوەی سوریا، بەتایبەتی ئەوانەی لە وڵاتانی ئەوروپان، پەیوەندییان هەیە لەگەڵ خێزانەکانی ئەوانەی لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون بۆئەوەی داوای یاسایی تۆماربکەن دژی ئەنجامدەرەکان دوای ئەوەی بەڵگەکان کۆدەکرێنەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی گرتنیان و مردنیان لەژێر ئەشكەنجەدا لەو شوێنەی کە روویداوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500