هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

سەدان خوێندنگە لە نەینەوا نۆژەنکراونەتەوە

خالید تائی

کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگەیەك نۆژەندەکەنەوە لە شاری موسڵ کە لەلایەن داعشەوە زیانی پێگەیەنرابوو. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پەروەردەی عێراق، له‌ 16 تەمموز 2018 بڵاوکراوەتەوە]

کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگەیەك نۆژەندەکەنەوە لە شاری موسڵ کە لەلایەن داعشەوە زیانی پێگەیەنرابوو. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پەروەردەی عێراق، له‌ 16 تەمموز 2018 بڵاوکراوەتەوە]

وەزارەتی پەروەردەی عێراق کاری نۆژەنکردنەوەی سەدان خوێندنگەی تەواوکردووە کە بەهۆی کردەی تیرۆرستییه‌وه‌ لە پارێزگای نەینەوا زیانیان بەرکەوتبوو.

وتەبێژی وەزارەت سەرمەد سەلام لەفتە سێشەممە (31 تەمموز) بە دیارونای وت لەئێستادا خوێندنگەکان ئامادەن پێشوازی لە هەزاران خوێندکار بکەن بۆ ساڵی خوێندنگی 2018-2019.

ساڵی رابردوو، دوای ئازادکردنی نەینەوا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەت دەستیکرد بە هەڵمەتێك بۆ بنیاتنانەوەی هەموو خوێندنگە زیانبەرکەوتوەکانی پارێزگاکە، کە زۆربەیان کەوتوونەتە بەری خۆرئاوای موسڵ.

لەفتە وتی بەهاوکاریی یونێسکۆ، رێکخراوی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکانی دیکە، وەزارەت 1,740 خوێندنگه‌ی نۆژەنکردۆتەوە کە ئاستی جیاوازی زیانیان بەرکەوتبوو لە موسڵ و شارەکانی دیکەی نەینەوا.

وتیشی: "وەزارەتمان یەکەم [وەزارەتی عێراقی] بوو بچێتە ناوچە رزگراوەکانی نەینەوا و پلانێك دەستپێبکات بۆ بنیاتنانەوەی خوێندنگەكان و دەستپێکردنەوەی چالاکی پەروەردەیی ئاسایی بە گوڕ و سووربوون لەسەر رووبەڕوبوونەوەی ئالنگارییه‌كان."

وتی پلانی بنیاتنانەوەی تەواوی خوێندنگە زیانبەرکەوتوەکان "بەخێرایی جێبەجێدەکرێت" و ئاماژەیکرد بەوەی نزیکەی 800 خوێندنگە ماون کە لەئێستادا نۆژەندەکرێنەوە.

وتیشی: "سندوقی نەختی نێودەوڵەتی 35 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ بنیاتنانەوەی کەرتی پەروەردە و زاڵبوون بەسەر زیانەکانی شەڕدا." ئەو بڕەش "تەرخانکراوە بۆ بنیاتنانەوەی خوێندنگەکانی دیکە و بەخشینی كه‌لوپه‌لی پێویستی خوێندن پێیان و راهێنانکردن بە ستافی فێرکاری".

لەفتە وتی نۆژەنکردنەوە نەك تەنیا ژێرخانی خوێندنگە دەگرێتەوە بەڵکو تەرکیزیش دەخاتە سەر یارمەتیدانی خوێندکاران و مامۆستایان بۆ زاڵبوون بەسەر کاریگەرییە نەرێنیەکانی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی داعشدا.

وتیشی: "لەسەر دوو تەوەر کاردەکەین؛ یەکەم برەوپێدانی توانای فێرکاران بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش و توندڕەوی و نەهێشتنی کاریگەرییەکانی."

دووەم تەرکیزخستنە سەر "بەهێزکردنی بەها نیشتیمانی و مرۆیی و پەروەردەییەکان و بیرکردنەوەی تەندرووست لەنێوان خوێندکاران و تکا لێکردنیان تا بەردەوامبن لە خزمەتی وڵات لە داهاتوودا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500