هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش بارمتەکانی سوەیدا وەك کارتی دانوستان بەکاردەهێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

دانیشتوانی سوەیدا بەشداریده‌كه‌ن له‌ ناشتنی بەکۆمەڵی قوربانیانی هێرشێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا لە ناوچەکە لە 25 تەمموز. [خاوەنی وێنە: نزار ئەبوعەلی]

دانیشتوانی سوەیدا بەشداریده‌كه‌ن له‌ ناشتنی بەکۆمەڵی قوربانیانی هێرشێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا لە ناوچەکە لە 25 تەمموز. [خاوەنی وێنە: نزار ئەبوعەلی]

دەیان چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سێشەممە گەمارۆدرابوون لە بەشێکی بچوکی دەرعا له‌ سوریا دوای لەدەستدانی هەموو ناوچەکانی ژێردەستیان لە هێرشێکی رژێمی پاڵپشت بە روسیادا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

به‌گوێره‌ی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، داعش بۆ خۆقوتاركردنی ئه‌ندامانی، ئازادکردنیئەو ژن و منداڵه‌ دروزانه‌ی هەفتەی پێشوو رفاندنیبەکاردەهێنێت وەك کارتی دانوستان.

بەڕێوبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "لە دوێنێوە گفتوگۆ هەیە لەنێوان هێزەکانی رژێم و داعشدا بۆ گواستنەوەی نزیکەی 100 چەکداری داعش و خێزانەکانیان لە ناوچەكانی باشوری خۆرائاوای دەرعاوە بۆ بادیە."

بادیە بەو بیابانە فراوانە دەوترێت کە لە ناوەندی سوریاوە بۆ سنووری خۆرهەڵات لەگەڵ عێراق درێژدەبێتەوە و له‌وێ داعش هێشتا چەند ناوچەیەکی لەژێردەستدایه‌.

یەکێك لەو ژنانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە رفێنرابوو لەکاتی هێرشەکەی سه‌ر سوەیدا کە لە ڤیدیۆیەکدا نیشاندرا باس لە داواکارییەکانی گروپەکە دەکات لە رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: نزار ئەبوعەلی]

یەکێك لەو ژنانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە رفێنرابوو لەکاتی هێرشەکەی سه‌ر سوەیدا کە لە ڤیدیۆیەکدا نیشاندرا باس لە داواکارییەکانی گروپەکە دەکات لە رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: نزار ئەبوعەلی]

عەبدولڕەحمان وتی: "لە بەرامبەردا، داعش 30 بارمتە ئازاددەکات کە هەفتەی رابردوو لە سوەیدا رفاندنی."

وتیشی: "بۆ فشارخستنە سەر داعش، فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ناوچەکە."

داعش ژن و منداڵەکانی دروزی لە گوندێکی دوورەدەستی سوەیدا رفاند، کە پارێزگایەکە راستەوخۆ لە خۆرهەڵاتی دەرعایە و لەکاتیهێرشێکی کوشندە لە 25 تەمموزداکە زیاد لە 250 کەسی کوشت لەو ناوچەیەی ئه‌م کەمینەیەی لێده‌ژی.

بارمتەیەکی مێینە لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت

دانیشتووی سوەیدا و چالاکوانی سیاسی، نزار ئەبوعەلی، بە دیارونای وت ماوەیەکە داعش پەیوەندی ده‌كات بە خێزانی بارمتەکانەوە، کە خەڵکی شارۆچکەی شەبەکین لە ناوچەکانی پارێزگای سوەیدا.

وتی گروپەکە هەندێك وێنەی بارمتەکانی ناردووە بۆ خێزانەکان لەگەڵ "ڤیدیۆیەك کە لیستی داواکارییەکانی تێدایە".

وتی ڤیدیۆیەکی 22 چرکەیی کە بڵاوکراوە ناوخۆییەكان بڵاویانکرده‌وە، ژنێکی بارمتە نیشاندەدات کە دەڵێت لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرکراوە.

ئەبوعەلی وتی داعش داوای وەستانی ئۆپەراسیۆنەکان ده‌كات دژ بە حەوزی یەرموك، کە ناوچەیه‌كی ژێردەستی داعشە لە یەرموك لەگەڵ ئازادکردنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی سوریا.

ئەو بارمتە مێیینەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت جلی سپی لەبەردایە لەگەڵ ژمارەیەك ژنی دیکە و لانیکەم منداڵێك.

راستودرووستی ڤیدیۆکە نەتوانراوە پشتڕاستبکرێتەوە، بەڵام چەندین دانیشتوی سوەیدا پشتڕاستیانکردۆتەوە کە ژنەکە دانیشتووی شەبەکیە و لەنێو ئەوانەدا بووە کە دوای هێرشەکە ونبوون.

ئەبوعەلی وتی دۆخی سوەیدا "زۆر ئاڵۆزە"، لەبەرئەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ناوچەکە بە ژمارەی زۆر لە شەقامەکاندا ئامادەییان هەیە و بەڵگەنامەی تاکەکەسی دەپشکنن "بۆ هەر کەسێك بەبێ جیاوازی".

وتی نەبوونی هەماهەنگی و گومانی زۆر لەنێوان میلیشیاکاندا لەم چەند رۆژه‌ی دواییدا بۆتە هۆی پێکدادانی چەکداری كه‌ بەهۆیانەوە چوار کەس کوژراون و ژمارەیەكی دیکە برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500