سوپای عێراق سێشەممە (24 تەمموز) دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوەی یەکێك لە کۆنترین بنكه سەربازییەکانی راهێنان لە وڵاتەکە -- بنكهی غەزلانی لە باشوری موسڵ.
بنكهكه زیانی سەختی بەرکەوتبوو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)هوه کاتێك دەستیگرت بەسەر موسڵدا لە 2014، پێشئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بگیرێتەوە لە 24 شوباتی 2017 لەکاتی شەڕی رزگارکردنەوەی شارەکەدا.
ئەندامی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بینیان جەربا وتی ئەو بنكهیه، کە بەدەستی داعش و بەئەنقەست روخێنرا، بهڕادهی لهسهدا 70 زیان بهر بهشهكانی كهوتووه.
جەربا بە دیارونای وت: "ئەو گروپە تیرۆریستیە هەندێك لە بیناکانی بنكهكهیان بەکارهێنا وەك زیندانی گەورە بۆ هەموو ئەوانەی دژایەتیان دەکرد یان بێفەرمانییان دەکرد." وتیشی بنكه سهربازییهكه "شوێنێکی قێزەون بوو کە هاوڵاتیان، بەتایبەتی خەڵکی موسڵ، تێیدا لەناودەبران و ئەشکەنجە دەدران".
جەربا وتی چەند بەشێكی بنكهكه کرابوون بە ناوەندی راهێنانی چەکدارانی داعش و لەوێ راهێنانی جەستەیی و راهێنانی بەکارهێنانی چەك و دروستکردنی بۆمبیان پێدەکرا.
پێشئەوەی شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە تشرینی یەکەمی 2016 دەستپێبکات، چەکدارانی داعش بەشێکی زۆر بینا و هۆڵهكانی نێو بنكهكهیان تەقاندەوە تا نەگیرێنهوه لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە و بەکارنەهێنرێن وەك شوێنی بەگەڕخستنی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە.
فەرماندەیی فیرقەی 20ی پیادە، بەهاوکاری فیرقەکانی 15 و 16 و فەیلەقەکانی وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکان، بەرپرسن لە نۆژەنکردنەوەی بنكهی غەزلانی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سهرهكئەرکانی سوپای عێراق و فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان.
بەڕێوبهرێتیەکانی خزمەتگوزاریی پارێزگای نەینەواش یاریدەی کاری نۆژەنکردنەوە دەدەن بە دابینکردنی ئۆتۆمبیل بۆ لابردنی داروپەردووهكان لە شوێنەکە.
لەکاتی دامەزراندنیەوە لە سەرەتای سەدەی رابردوودا، بنكهی سهربازیی غەزلانی چهندین خولی راهێنانی لهخۆگرتووه بۆ ئهندامانی سوپای عێراق.
جەربا وتی نۆژەنکردنەوەی کەمپەکە "رۆڵ و بەرپرسیارێتی سوپا بەهێزدەکات ... دژی هەر هەوڵێکی تیرۆریستی بۆ دزەکردنی ئەمنی و هەڕەشەکردن لە سەلامەتیی هاوڵاتیان".