هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تەحریر شام خێزانە ئاوارەکان لە ئیدلیب دەردەکات بۆ نیشتەجێکردنی ئەندامانی

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تەحریر شام لە کەمپی یەرموکەوە دەگەنە ئیدلیب بەگوێرەی رێکەوتنێك لەگەڵ رژێمی سوریا لە نیساندا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی تەحریر شام لە کەمپی یەرموکەوە دەگەنە ئیدلیب بەگوێرەی رێکەوتنێك لەگەڵ رژێمی سوریا لە نیساندا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ماوەیەکە تەحریر شام خێزانە ئاوارەکان لەو ماڵانە دەردەکات کە تێیدا نیشتەجێن لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا تا ئەندامانی خۆیان و خێزانەکانیانی تێدا نیشتەجێبکەن، چالاکوانێك چوارشەممە (25 تەمموز) بە دیارونای وت.

لەم هەفتانەی دواییدا، دوای رێککەوتنێکی ئاشتەوایی کە واژۆکرا لەنێوان گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکەیدا، روسیا، سەدان لە ئەندامانی گروپەکە و ئەندامی گروپەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن گەیشتنه‌ ئیدلیب لە باکوری سوریا.

ئەو رێکەوتنانە بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی حکومەت ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن بگرێتەوە، کە دوایینیانپارێزگاکانی دەرعا و قونەیترەبوون لە باشوری وڵاتەکە.

ئەوانەی رێکەوتنەکەیان رەتکردەوە، رێگەیانپێدرا بەسەلامەتی بڕۆنە دەرەوەی شار.

چالاکوانێكی دانیشتووی ناوچەکە، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت: "زیاد لە 30 خێزان کە لە 13 ماڵدا دەژین لە شاری ئیدلیب و دەوروبەری، هۆشدارییان پێگه‌یشتووه‌ لەلایەن لقە ئەمنیەکانی تەحریر شامەوە و پێیانڕاگەیەنراوه‌ کە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا ماڵەکانیان چۆڵبکەن."

دواتر دەرکەوت گروپەکە مەبەستێتی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانی خۆی و خێزانەکانیان دابینبکات کە هاتوونەتە باکوری سوریا بەگوێرەی ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ رژێمدا کردووێتی لە چەند ناوچەیەك.

وتیشی ئەندامانی تەحریر شام بەگوێرەی مەرجەکانی رێکەوتنێك گوێزرانەوە بۆ ئیدلیب لەگەڵ چەند چەکدارێکی دیکە کە رەتیانکردبووه‌وە لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم بمێننەوە.

عەساف وتی: "زۆربەی ئەو خێزانانە [کە فەرمانیان پێکراوە بڕۆن] کرێی مانگانە دەدەن و بەخۆڕایی لەوێ ناژین."

وتیشی هەندێك لەو ماڵانە چوار خێزانی تێدا نیشتەجێبوون و کرێکە دابەشدەکەن بەهۆی بەرزبوونەوەی کرێ و باجە سەپێنراوەکانی تەحریر شامەوە.

عەساف وتی ژمارەی ئەو خێزانانەی کە فەرمانیان پێکراوە بڕۆن رەنگە زۆر زیاتر بێت، لەبەرئەوەی دەکرێت زۆر خێزان ئاشکرایان نەکردبێت کە هۆشداری جێهێشتنیان پێدراوە لەترسی ئەندامانی گروپەکە.

وتی گروپە چەکدارەکانی دیکەش، کە ئەندامانیان گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی ئیدلیب کاری هاوشێوە دەکەن.

ئەندامانی نورەدین زەنکیبەهەمان شێوە، دەوترێت خەڵکیان ناچارکردووە ماڵەکانیان جێبهێڵن لە شارۆچکەی جەمعیەت رەحال لەنێوان ئیدلیب و حەلەبدا، عەساف وتی.

وتیشی: "توڕەیی و جاڕسبوون دژی تەحریر شام لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا بەربڵاوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500