هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

حکومەتی ناوخۆی موسڵ به‌سه‌ختی كاردەکات بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزاریەکان

خالید تائی

کرێکارانی شارەوانی هێڵەکانی کارەبا چاکدەکەن وەك هەوڵێك بۆ گەیاندنی کارەبا بە شاری موسڵ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی دابەشکردنی کارەبای نەینەوا]

کرێکارانی شارەوانی هێڵەکانی کارەبا چاکدەکەن وەك هەوڵێك بۆ گەیاندنی کارەبا بە شاری موسڵ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی دابەشکردنی کارەبای نەینەوا]

بەرپرسانی ناوخۆ بە دیارونایان وت بنیاتنانەوە لە موسڵ دوای ئەوەی ساڵی رابردوو رزگارکرا لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) به‌په‌له‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پارێزگاری موسڵ، زوهێر ئەعرەجی، وتی: "کاتێك شارەکەمان رزگارکرا، ئاو و وزە و زۆربەی خزمەتگوزاریەکانی شارەکە بە بەشەکانی تەندروستی و پەروەردەشەوە یان لەناوبرابوون یان کاریان نەدەکرد."

ئەعرەجی بە دیارونای وت هەر دوای رزگارکردنی موسڵ، حکومەتی ناوخۆیی پلانێکی دانا بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزارییە زۆر پێویستەکان.

وتی: "کارەکانمان سەرەتا ته‌ركیزیان لەسەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و کارەبا بوو بۆ دانیشتوانە ناوخۆییەکە، لابردنی پاشماوەکانی جەنگ و کردنەوەی رێگا سەرەکیەکان."

کرێکارانی شاره‌وانی موسڵ شەقامێك گیرتاودەکەن لە شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

کرێکارانی شاره‌وانی موسڵ شەقامێك گیرتاودەکەن لە شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

ئەعرەجی وتی: "توانیمان خزمەتگوزاریەکان بەتەواوی بگێڕینەوە لە کاتێكی زۆر خێرادا بۆ هەموو بەشەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ سەرباری ئەوەی دەزگاکانی ئاو و کارەبا زۆر وێرانکرابوون و ئامێرەکانیان لەلایەن داعشەوە دزرابوون یان سوتێنرابوون."

وتیشی بۆ بەشی رۆژئاوای موسڵ،. خزمەتگوزارییەکان لە سەدا 60 دابینکراونەتەوە لەو بەشەی شارەکە لەبەرئەوەی شەڕ لەوێ سەختتربوو، كه‌ زیانی به‌ هەموو گەڕەکەکان گه‌یاندبوو.

ناوبراو وتی: "گەورەترین تەحەدا لە شاری کۆنەكه‌دایه‌کە هەموو شتێك تێیدا لەناوبرا، بە 12,000 یەکەی خانووبەرە و بازرگانییەوە."

ئەعرەجی وتی بینا گشتییەکان بوون بە داروپه‌ردوو، سیستەمەکانی وزە و کارەباش بە تەواوەتی لەناوبران.

وتیشی: "کاردەکەین بۆ پاکردنەوەی هەندێك لە گەڕەکە کۆنەکان و کردنەوەی رێگا گشتیەکان، کە هاوکاربوون بۆ گەڕانەوەی 4,500 خێزان و هەوڵدەدەین خزمەتگوزاریەکانیان بۆ بگێڕینەوە."

هه‌روه‌ها وتی: "دروستکردنەوەی ئەم ناوچەیە پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی خۆبەخش هەیە لەگەڵ رێکخراوە [نێودەوڵەتیەکان] لەبەرئەوەی وێرانکاریەکە زۆرترە لەوەی لە توانای ئێمەدایە."

'کاری خۆمان دەکەین'

ئەعرەجی وتی ئەمنیەت لە موسڵ "زۆر جێگیرە" سوپاس بۆ ئەو زانیارییه‌ هەواڵگرییه‌ زۆرەی هێزە ئەمنیەکان لە دانیشتوانەكه‌وه‌ پێیاندەگات.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییە پێشتر پلانکراوەکان کە پاشاماوەکانی داعش دەکەنه‌ ئامانج هاوکاربوون بۆ وەلانانی مەترسییەکانیان."

کرێکارارانی شارەوانی 18 کاتژمیر کاردەکەن لە رۆژێکدا و کارەکانیشیان زیاتر چڕبوونەتەوە لە دانانی شۆستەی شەقامەکان و لابردنی خۆڵ و خاشاك.

جێگری بەڕێوبەری خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی، ئەحمەد ساڵح جبوری، بە دیارونای وت شارەوانی موسڵ ئێستا 1,000 کرێکاری خاوێنکردنەوەی هەیە "بەڵام پێویستمان بە نۆ جار زیاتری ئەو ژمارەیە هەیە".

وتی: "تەنیا 300 بلدۆزەر و لۆریمان هەیە چونکە تیرۆریستەکان سەدان ئۆتۆمبیل و ئامێری لەو جۆرەیان دزی و لەناویانبردن."

"بەڵام کاری خۆمان دەکەین سەرباری نەبوونییەکان."

جبوری وتی: "له‌ڕێی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌وه‌ کە ساڵی پار ئه‌نجامدران لەگەڵ خۆبەخشەکانی ناوخۆدا، توانیمان 3 ملیۆن تەن داروپه‌ردو و 700,000 تەن پاشماوەی جەنگ و خۆڵ و خاشاك لابەرین، هەروەها 900,000 مەتر دووجا شۆستەمان بۆ شەقامەکان دروستکردووە."

وتیشی: "کاردەکەین وەك شانەی هەنگ تا کاتە درەنگەکان و بەسەر هەموو سەختیەکاندا سەردەکەوین بۆئەوەی خزمەتی گەلەکەمان بکەین."

وتی هەموو خزمەتگوزاریەکان بە ئاستێكی په‌سه‌ند خراونه‌ته‌وه‌ گه‌ڕ بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی موسڵدا، "تەنیا موسڵی کۆن نەبێت لەبەرئەوەی ناوچەکە هێشتا دەناڵێنێت سەرباری هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی".

تەندروستی و پەروەردە

لە بەشی پەروەردەدا، نزیکەی 50 قوتابخانەی موسڵ نۆژەنکراونەتەوە بە درێژایی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها قوتابخانەی نوێش کراونەتەوە.

سەرۆکی بەشی تەندروستی نەینەوا، دکتۆر فەلاح حەسەن، وتی دەسەڵاتە ناوخۆییەکە هەوڵیشدەدات 16 نەخۆشخانەی گشتی و تایبەتی نۆژەنبکاتەوە کە رێژەی وێرانییان لەسەدا 40 بۆ لەسەدا 70یە.

ناوبراو بە دیارونای وت: "خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان باشتر بوون لەبەرئەوەی بنکە تەندروستییە وێرانکراوەکان -- نزیکەی حەوتیان -- بە پاڵپشتی رێکخراوە جیهانیەکان دەکرێنەوە."

وتی: "زۆربەی نەخۆشخانەکان، وەك نەخۆشخانەی گشتی، نەخۆشخانەی ئیبن سینا و نەخۆشخانەی بەتول، هێشتا بەتەواوی نۆژەننەکراونەتەوە و به‌ته‌واوی دەستیاننه‌كردۆته‌وه‌ بە کارەکانیان."

حەسەن وتی: "بەر لە جەنگ، دامەزراوەکانمان 5,000 قەروێڵەیان هەبوو بەڵام ئێستا تەنیا 700 قەروێڵەیان هەیە."

وتیشی شاروانی پلانێکی داناوە بۆ ئەوەی پشت ببەستین بە نەخۆشخانەی مەیدانی وەك رێکارێکی کاتی، "یەکەیەکی لەو جۆره‌ش کراوەتەوه‌ كه‌ 100 قەرەوێڵەی تێدایە و خزمەتگوزاری بۆ رۆژئاوای موسڵ دابیندەکات."

هه‌روه‌ها وتی: "بەم نزیکانە نەخۆشخانەی دووەم دەکەینەوە كه‌ 150 قەرەوێڵەی تێدادەبێت، ئه‌ویش لە بەشی رۆژئاوای شارەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رێستۆرانتی ئه‌بوله‌یلا هێرشی تێرۆریستی نه‌بوو. به‌هۆی ركابه‌رایه‌تی و كینه‌ی شه‌ریكه‌ كۆنه‌كه‌یه‌وه‌ بوو كه‌ رێستۆرانتێكی تری كردبووه‌وه‌ له‌ به‌شی راستی موسڵ. من له‌ موسڵ ده‌ژیم و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌زانم. هه‌موو تاوانباره‌كان ده‌ستگیركراون.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هیوادارم ئێوە هەلی کار بڕەخسێنن بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیه‌تی یان کاری گرێبەست پێشکەشبکەن بۆئەوەی بتوانین کۆمپانیا دروستبەکەین و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکه‌كه‌مان لە نەینەوا دابینبکەین.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌