منداڵان لە باکوری سوریا لە خولێكی شەترەنجدا پێشبکڕكێدەکەن، دوور لە کاولکاریەکانی شهڕ، ئەمەش وەك بەشێك لە کارەکانی رێکخراوێکی منداڵان کە لە ناوچەکانی پارێزگای ئیدلیب چالاکە.
كارمهندێكی راگەیاندن لە پرۆژەی غیراس، حوسام ئەسوەد، بە دیارونای وت خولهكه، کە کراوەیە بۆ منداڵانی تەمەن خوار 14 ساڵ، لەلایەن پرۆژەی غیراسەوە رێکخراوە وەك بەشێك لە چالاکیە پەروەردەییەکانی کە لە هەرێمەکەدا ئەنجامدەدرێن.
وتی شەست منداڵ له ناوچه گوندنشینهكانی پارێزگای ئیدلیبهوه له باشور، بەتایبەتی لە شاری خان شەیخون و مەعرەت نوعمان و شارۆچکەکانی حەزارین و مەعسەرانهوه، پێشبڕکێدەکەن لە خولێكی شەترەنجی رێكخراوی غیراسدا.
روونیشیکردەوە كه رکابەرەکان بەسەر دوو تیمی 10 کەسیدا دابەشکراون، کە تێیدا یاریزانەکان بەر هەر یەك لە بەشداربووەکانی گروپەکە دەکەون و براوەش دەردەچێت بۆ یاریی كۆتایی، کە لە مەعرەت نوعمان ئەنجامدەدرێت.
ئەسوەد وتی: "ئامانجی خولهكان دروستکردنی هۆشداریی وەزرشییە لەناو منداڵاندا بۆ ئەوەی تارمایی شهڕ دوربخهنهوه." وتیشی ئەوان بەشێكن لەو چالاکیە دەروونی و روناکبیریانهی پرۆژەکە بۆ منداڵانی سازدەکات.
وتی غیراس چالاکیەکان بەڕێوەدەبات و ئەنجومەن و یانەی ناوخۆیی لە هەرێمەکدا هەیە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه زۆر کەس بەشداریدهكهن له چالاکیەکاندا و چەندین چالاکیش سازدراون و هیچ لایەنێـك دژی نەوەستاونەتەوە و هیچ رووداوێکیان لێنەکەوتۆتەوە.
وتیشی پرۆژەی غیراس هەنگاوێكی مەدەنیی سورییە و سەر بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نیه و هاوکاری داراییش لەلایەن خۆبەخشان و ئەو رێکخروانەوە دێت کە لە هەمان گۆڕەپاندا کاردەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه زۆربەی کرێکارەکان خۆبەخشن و هاوکاری غیراس دەکەن بۆ فهراههمكردنی پەروەردە و خوێندن بۆ منداڵە سوریەکان، کە بە هەزارانیان لە قوتابخانە هاتوونەتە دەرەوە.
چەندین قوتابخانەی مەیدانی کراونەتەوە و منداڵەکانیش بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون: تەمەنی دایهنگە، تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی و تەمەنی قوتابخانەی ناوەندی.
ئەسوەد وتی گروپەکە لە ناوچه گوندنشینهكانی باشوری ئیدلیب چالاکە لەگەڵ ناوچە دەشتاییەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شاری مەعرەت نوعمان.