هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

دانیشتوانی شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریا لە سوریا دەگوێزرێنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەرەتای ئەمساڵ کاروانێكی پاس گەیشتە شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریا، پێشئەوەی بەربەست بۆ پرۆسەی گواستنەوە دروستببێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

سەرەتای ئەمساڵ کاروانێكی پاس گەیشتە شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریا، پێشئەوەی بەربەست بۆ پرۆسەی گواستنەوە دروستببێت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەو مەدەنیە سورییانەی کە گیریان خواردووە لە شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریای سەر بە رژێم دەتوانن بگوێزرێنەوە بەهۆی رێکەوتنێکەوە کە سێشەممە (17 تەمموز) لەلایەن تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و روسیای پشتیوانی رژێمەوە سازکرا.

ماوەی نزیکەی سێ ساڵە ئەو شارۆچکانەی ئیدلیب لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە گەمارۆدراون، کە لەلایەن تەحریر شامەوە پێشڕەوییان دەکرێت و چەندین هەوڵی چوونەناوەوەی شکستیان هێناوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت رێکەوتنەکە داوای گواستنەوەی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لەو دوو شارۆچکەیەن لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەك زیندانی و دەستبەسەردا لەلایەن رژێم و حیزبوڵای لوبنانییه‌وه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند چوارشەممە، بەربەست لەسەر ئەو رێگایانە لادرا کە دەچنە ناو فۆعە و کەفریا، بۆ رێپێدان بە 84 پاس بۆ چوونە ناوەوە.

پێشتر، لەمساڵدا گواستنەوەی خەڵکی پیر و نەخۆش لە فۆعە و کەفریا دەستیپێکرد، هەرچەندە پلانە گەورەکەی گواستنەوە بەربەستی بۆ دروستبوو. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

پێشتر، لەمساڵدا گواستنەوەی خەڵکی پیر و نەخۆش لە فۆعە و کەفریا دەستیپێکرد، هەرچەندە پلانە گەورەکەی گواستنەوە بەربەستی بۆ دروستبوو. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی: "زیاد لە جارێك، وادیاربوو رێکەوتن نزیکە."

وتیشی: "لەدوایین جاردا، دوو مانگ لەمەوبەر، راستیەکەی کاروانێكی پاس هاتە ناو شارۆچکەکانەوە بۆ دەستکردن بە پرۆسەی گواستنەوە، بەڵام بەربەست بۆ رێکەوتنەکە دروستبوو، هه‌ربۆیه‌ش تەنیا خەڵکانی پیر و دۆخی تەندروستی زۆر هەستیار گوێزرانه‌وه‌."

عەساف وتی رێکەوتنە نوێەکە لەنێوان تەحریر شام، گەورەترین گروپی گەمارۆدەری دوو شارۆچکەکە، کە زیاتر کۆنترۆڵی بڕیارەکان دەکات لە ناوچەکە، لەگەڵ رژێمی سوریایە.

داوای گواستنەوەی هەموو خەڵکی نێو دوو شارۆچکەکە دەکات، لەنێویاندا چەکداران و مەدەنیەکانی سەر بە رژێم -- سه‌رجه‌م نزیکەی 6,900 پیاو و ژن و منداڵ بەهەموو تەمەنەکانەوە -- بەگوێرەی ئەو لیستەی کە دانوستانی لەسەر کراوە.

لە بەرامبەردا، رژێم چوار ئەندامی تەحریر شام ئازاد دەکات کە له‌ دوو شارۆچکەکە دەستبەسەرکراون و لەکاتی هەوڵێکدا بۆ چوونە نێو شارۆچکەکانه‌وه‌ دەستگیرکران، لەگەڵ 36 ئەندامی تەحریر شام کە لەلایەن حیزبوڵای هاوپەیمانی رژێمەوە ده‌ستگیركراون.

عەساف وتی 1,500 دەستبەسەری دیکە، لەنێویاندا ژن و منداڵ، کە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی رژێمدان، ئازاددەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ هۆشداریی ئەمنی لە ناوچەكانی ده‌وروبه‌ری دوو شارۆچکەکە هەستیپێدەکرێت، بەجۆرێك مەدەنییەکان لێیان قەدەغەکراوە لەو ناوچەیە نزیكبنەوە و ژمارەیەك رێگە بە بەربەستی لمین گیراون.

وتی ئەو رێگایەی کە ئیدلیب دەبەستێتەوە بە مەعه‌رەت میسرینه‌وه‌ لەو رێگایانەیە کە گیراون، تا ئەوکاتەی دواوادەی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە رادەگەیەنرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500