هێزەکانی عێراق هێرشی یەك لە دوا یەك ئەنجامدەدەن دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ رێگریکردن لە خۆڕێكخستنهوهیان، زۆربەی هێرشەکانیش ناوچە دوورەدەستەکانیان کردۆتە ئامانج لە سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا، کەرکوك و دیالە.
هەر دوای ئەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆتایی ئۆپەراسیۆنێك لە ناوچەیەك رادەگەیەنێت، هەڵمەتێکی دیکە بهرپادهكرێت بەرپرسانی عێراق وتیان.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزم سەباح نوعمان بە دیارونای وت ستراتیژی هەڵکوتانە سەری یەك لە دوای یەك لهسهر ئهو بنهمایهیه كه "چەند ئۆپەراسیۆنێكی لەناکاو لە چەند شوێنێكدا لە یەککاتدا ئەنجامبدرێن".
وتی ئامانجیان لە ناوبردنی چەکدارەکانە بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەیان.
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بە پاڵپشتی هەواڵگریی گرنگ ئەنجامدەدرێن، ئەمەش كۆمهكی هێزە ئەمنیەکان دهكات ئەو شوێنانە دیاریبكهن كه سەرکردایەتی دوژمنیان لێیه، لەگەڵ ناردنی هێز بۆ ئەو ناوچانەی چەکداریان لێماون."
ههروهها وتی هێزە سەربازیەکانی عێراق توانای ئهوهیان ههیه ئۆپەراسیۆنی بەردەوام ئەنجامدەدەن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئێستا لە هەموو کاتێکی دیکە بەهێزترن و شەڕڤانانیشیان ورەیان زۆر بەرزە.
پشتگیری بۆ هێزەکانی عێراق
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، خالید خەزرەجی، بە دیارونای وت زۆربەی هەڵمەتەکانی هێزەکانی عێراق دژی ئەو شوێنە بچوکانەی داعشن کە دەکەونە ئهو ناوچە شاخاویانهی سەڵاحەدین کە پێشتر نەدەتوانرا بیگەنێ.
وتی: سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەندە بە هاوکاری تەواوەتی خەڵكهوه بۆ هێزەکانمان بە دابینکردنی هەواڵگری لەسەر شوێنی [پاشماوەکانی داعش]."
وتیشی: "هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ داعش لە هیچ شوێنێك نەماوە ئەمڕۆ ... دانیشتوانە ناوخۆییەکە زۆریان ناڵاندووە بەدەست گروپەکەوە لە رابردوودا و جارێکی دیکە باوەشیان بۆ ناکەنەوە."
ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، موتەیبیجە و ئهو ناوچە بیابانیانهی کردۆتە ئامانج کە بهرهو رۆژئاوا درێژدەبنەوە لە سامەراوە تا فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ گردەکانی حەمرین کە چەکدارانی داعش وەك پەناگە بەکاریاندههێنن.
رێگرتن لە دزەکردنی توندڕەوان
شرۆڤەکاری ئەمنی، سەفا ئهعسهم، وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان ئامانجیان مانەوەی ئارامیە لەگەڵ رێگرتن لە دزەکردنی توندڕەوەکان لە سنوورەکانی عێراقەوە.
ئهعسهم بە دیارونای وت: "سەرقاڵکردنی تیرۆریستەکان بە هێرشبردنە سەر ئۆپەراسیۆنەکانیان لە وڵاتەکەدا رێگری لە زەمینەی گەشەکردنی داعش و میوانخانهكانینا دەکات، کە گروپەکە پشتیان پێدەبەستێت بۆ پێشوازیكردنی ئهو تیرۆریستانهی بەرەو عێراق دێن."
وتی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان هاوشانی هێرشی ئاسمانی لەودیو سنوور ئەنجامدەدرێن، کە داعش و چەکدارەکانیان لە سوریا دەکەنە ئامانج.
ئهعسهم وتیشی دوای لەناوبردنی هێڵەکانی پاڵپشتیی داعش لەناو عێراقدا، "هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئێستا دەتوانن پەتەکە توندتربکەنەوە لە ملی ئەوانەدا كه ماونهتهوه بۆ ئەوەی رێگریبکەن لە خۆڕێكخستنهوهیان."