هێزەکانی عێراق چەندین بەڵگەنامەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزیوەتەوە كه سەرچاوەی گرنگی زانیارین لەسەر گروپەکە.
ئەم بەڵگهنامانە، کە دواترینیان 5 حوزەیران دۆزرانەوە لە حەشارگەیەکی چەكدا لە شارۆچکەی سینیە لە پارێزگای سەڵاحەدین، كۆمهكی بەرپرسانی هەواڵگرییان کردووە بۆ ئەوەی چەندین ئەندامی داعش بگرن و چەکیانبکەن و پلانەکانیان پوچەڵبکەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگهیاند كه بەڵگەنامەکان هی "دیوانی قەزا" (بەڕێوبەرێتی داد)ی داعشن.
لەکاتی شەڕدا دژی داعش،هێزە عێراقیەکان دهستیانگرتووه بهسهر هەزاران بەڵگەنامەدا كه تیشك دەخەنەسەر پەیکەر و چالاکیەکانی گروپەکە.
شرۆڤەکاری ئەمنی فازیل ئەبو رەغیف وتی بەڵگەنامەکان بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەش دەبن.
ئەبو رەغیف بە دیارونای وت یەکێکیان "بەڵگەنامە ئیداری و رێکخراوەییەکانه کە پەیوەندن بە ژێرخان و پێكهاتهی گروپەکەوه."
وتی زانیاریان تیادایه لەسەر "کەفالەت"، کە سیستمی قەرەبووکردنەوەی گروپەکە بووە و لیستی ناوی چەکدارەکان و پلەکانیان و ههروهها ئهو فەرمانانهشیان لەخۆگرتووه كه پەیوەستن بە دامەزراندن و جوڵاندن و رەوشی ژیان و پشووەکانیانهوه.
ئەبو روغیف وتی ئەو بەڵگەنامانە "وێنەیەکی روون دەدەن بهدهستهوه لەسەر پەیوەندی ئەندامەکانی گروپەکە لەگەڵ یەکتر و چۆن رۆڵیان بۆ دیاریکراوه لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەکانیاندا."
وتیشی: "ئەمەش بووەتە هۆی ههڵوهشاندنهوهی چەندین تۆڕی تیرۆریستی مەترسیدار و دۆزینەوەی حەشارگە و کۆگای چەك و ئامێرەکانی تەقەمەنی و دەزگاکانی دروستکردنی تەقەمەنیەکان لە ناوچە دوورەدەستەکاندا."
ههروهها وتی دەزگاکانی هەواڵگریی عێراق ئێستا لێكۆڵینهوه دهكهن له زیاتر لە 30،000 لەو بەڵگەنامانە کە دەستیان بەسەردا گیراوه.
زانیاری هەستیار
ئەبو رەغیف وتی جۆری دووهمی بەڵگەنامەکان "زۆر هەستیار و گرنگن و بە دەگمەن لە دوای داعش جێدەمێنن".
وتی گروپەکە بە گشتی ئەو بەڵگەنامانە دەسوتێنن بۆ ئەوەی نەکەونە دەست هێزە ئەمنیەکان.
وتیشی: "ئەوانە پەیوەندییان هەیە بە فەرماندەیی باڵای داعش و چالاکیەکانیان و سەرچاوەی دارایی و ئەوانەشهوه كه هاوکاریان دەکەن لەگەڵ پلانەکانیان بۆ هێرشبردن و چەندین زانیاری نهێنی دیکە."
ههروهها وتی: "دەزگاکانی هەواڵگری عێراق سەدان لەو بەڵگەنامانەیان گرتووە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاستی باڵادا، سەرباری ئەو رێکارە توندانەی گروپەکە گرتبوویەبەر لەکاتی ئاڵوگۆرکردنی ئەو زانیاریانەدا."
وتی یەکەی هەواڵگری سقور ئێستا بانکێکی زانیاری لەبەردەستدایە لەسەر تواناکانی گروپەکە و چەك و چەکدارەکانی.
تێگەیشتن لە داعش
عیسام فەیلی، کە وانەی زانستە سیاسیهكان دەڵێتەوە لە زانکۆی موستەنسریە، وتی: "هەر بەڵگەنامەیەك بگیرێت بەنرخە، چونکە رێماندەدات لەو تۆڕە ئاڵۆزه تێبگەین کە پێیدەڵێن داعش."
فەیلی بە دیارونای وت: "زانیاری فاكتهرێكی ناوهكییه لە شەڕدا، چونکە ناسینی دوژمن لە ناوەوە و چۆن بیردەکەنەوە و چۆن پلانی ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن رێگا بەرەو سەرکەوتن دەکاتەوە."
وتی: "ههرچی داعشه، هەمیشە پێویستمان بهوهیه زانیاریی زیاترمان ههبێت دهربارهی، چونکە گروپێکە توانای گەورەبوون و فراوانبوونی هەیە گەر بەتەواوی لەناونەبرێت."
ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب، وتی هێزە عێراقیەکان توانیویانە دهستبگرن بهسهر زۆر بەڵگەنامەدا دوای ئەوەی داعش لە موسڵ هەڵهات.
شەبیب بە دیارونای وت ئەو بەڵگەنامانە هاوکاری زۆری هەوڵە هەواڵگرییە نیشتمانییەکانیان کردووە بۆ راوەدوونان و گرتنی ئهو ئەندامانی داعش كه هەوڵیاندابوو خۆیان بخزێننە ناو مەدەنیەکانەوە لە چەند بەشێكی موسڵ.
وتی هاوکاری هێزە ئەمنیەکانیشیان کردووە بۆ "دۆزینەوەی حەشارگەی چەك کە زۆر پیشەییانە لە چەند شوێنێك شاردبوویاننەوە."
داعش ئاکامی ئایدۆلۆژیایەکە کە پشتیبهستووه بە تێگەیشتنێكی هەڵە لە ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەكان کە تایبەتن بە كافران؛ بەڵام ئەوان بەسەر موسڵماناندا جێبەجێیانکردووە.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
باشە
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت