هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

مەدەنیەکان هەڵدێن دوای ئەوەی رژێمی سوریا هێرشی سەر باشور چڕدەکاتە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

دوکەڵی شەڕ لە دەوری شاری دەرعا بەرزدەبێتەوە دوای ئەوەی شەڕی نوێ روویدایەوە لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریادا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

دوکەڵی شەڕ لە دەوری شاری دەرعا بەرزدەبێتەوە دوای ئەوەی شەڕی نوێ روویدایەوە لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریادا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پێنجشەممە (21 حوزەیران) وتی هەزاران مەدەنی لە بۆردومانەکانی رژێمی سوریا هەڵهاتوون لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای دەرعا لە باشور.

سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "زیاتر لە 12،000 مەدەنی ماڵەکانیان جێهێشتووە لە سێ رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی هێزەکانی رژێم تۆپباران و هێرشی ئاسمانییان چڕکردەوە بۆسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و گوندەکانی دەرەوەی دەرعا."

وتی مەدەنیەکان لە ناوچەکانی حیرکە و بوسرە حەریر هەڵهاتوون بۆ گوندەکانی نزیکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

نوسینگه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه‌ تا چوارشەممە 2،500 کەس لە یەك ناوچە هەڵهاتوون لە دەشتەکانی رۆژهەڵات.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەبینرێن لە شەڕەکانی ئەم دواییانەدا لە دژی هێزەکانی رژێمی سوریا لە دەشتی دەرعا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەبینرێن لە شەڕەکانی ئەم دواییانەدا لە دژی هێزەکانی رژێمی سوریا لە دەشتی دەرعا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن سێ بەشی دەرعایان کۆنترۆڵکردووە بەڵام رژێم ناوچەیەکی زۆر گرنگی لە ناوەندی پارێزگاکە لەژێردەستدایە.

ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەرعا کە لەم چەند رۆژەی دواییدا بۆردومانکراون دەکەونە شوێنیکەوە كه‌ ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

بارگرژییەکان زیادده‌كه‌ن

لەدوای زنجیرەیەك سەرکەوتن بەسەر ئۆپۆزسیۆندا لە چەند ناوچەیەکی دەرەوەی دیمەشق، رژێمی سوریا چاوی لەسەر گرتنی ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنە لە باشوری سوریا -- لەڕێی دانوساتنەوە یان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

ئەفسەرێكی سوپای ئازادی سوریا یاسر تورکمانی بە دیارونای وت بارگرژییەکان بەتایبەتی لە دەرعا و سوێدە زۆر بوون، کە چەندین هێرشی چڕ و تۆپبارانی رژێمیان بەخۆوە بینیوە.

ئەفسەرەکە لە دەرعاوە وتی هەوڵی چڕوپڕ دراون بۆ ئەوەی رەوشەکە ئارام ببێتەوە بەرلەوەی بەتەواوی بتەقێتەوە، چونکە هەستیاریی مەزهەبی دەکرێت گڕی شەڕ بدات لەم هەرێمە کە قەڵای مەزهەبی درووزیەکانە لە سوریا.

وتی: "هێزەکانی رژێم هەوڵیانداوە فشاری دەروونی بەکاربهێنن لەڕێی فڕێدانی بەیاننامەوە کە داوا لە دانیشتوانەکە دەکات بوونی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن رەتبکەنەوە و ناوچەکە چۆڵبکەن، وەك له‌ غوتەی رۆژهەڵات كردیان."

میلیشیاکانی سەربە ئێران

تورکمانی وتی رژێم ژمارەیەکی زۆری میلیشیاکانی هێناوە، کە لەناویاندا چەکداری حیزبوڵای لوبنانی و میلیشیاکانی هەواداری سوپای پاسدارانی ئێرانیان تێدان.

وتیشی گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە لە شارۆچکەی مسه‌یکە لە دەشتەکانی رۆژئاوای سوێدە لەگەڵ گوندەکانی بوسرە حەریر و لاجات، کە لەژێر هێرشی ئاسمانیی بەردەوامدان.

پێکدادانی سەخت لە ته‌وه‌ره‌ی حەران-دوێرە روویانداوە، هه‌روه‌ها لە شاری بەعس لە پارێزگای قونەیترە و لە شاری دەرعا، بەتایبەتی لە ناوچەی حارە.

تورکمانی وتی گرژییەکان چڕبوونەوە دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەکانی ژێردەستی رژێمیان تۆپببارانکرد لە شاری سوێدەرۆژی سێشەممە دوای سێ ساڵ لە ئارامییه‌كی رێژه‌یی.

رژێم پێشڕەویدەکات لە بیابان دژی داعش

روانگە سورییەکە چوارشەممە رایگه‌یاند كه‌ لە سەرەوە لە باکور، هێزەکانی رژێمی سوریا پێشڕەوییانکردووە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دوای شەپۆلێك هێرشی توندڕەوەکان لە بیابانی فراوانی بادییە.

عەبدولڕەحمان وتی: "هێزەکانی رژێم هێرشێكی پێچەوانەیان ئەنجامدا لەدژی پێگەكانی جیهادییەکان لە بادییەی سوریا، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ رۆژهەڵاتی تەدمور."

وتیشی چوارشەممە هێزەکانی رژێم بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا حمەیمیان گرت لەنێوان ناوەندی پارێزگای حومس و دێرەزووردا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵات لەسەر سنووری عێراق.

بادییە هەرێمێکی فراوانی بیابانیە و لە ناوەڕاستی سوریاوە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژهەڵات تا سەر سنوورەکانی عێراق كه‌ لەوێ داعش هێشتا چەند مۆڵگه‌یه‌كی بچوكی لەژێردەستدا ماوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500